riklam

قوباد تاڵەبانی: داوا لە گەنجان و هەموو چین و توێژەکان دەکەم بچن دەنگ بدەن

کوردستان 08:46 AM - 2025-11-11
قوباد تاڵەبانی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی کرد و رایگەیاند: داوا لە گەنجان و سەرجەم چین و توێژەکان دەکەم بچن دەنگ بدەن.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی بە پلان و بەرنامەیەکی زۆر تۆکمە خۆی بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئامادەکردبوو وە جۆش و خرۆشێکی زۆری خەڵک دەبینین بۆ بەشداریکردن بەتایبەت دەنگدەرانی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان و دەنگدان مافێکی سەرەتیاییە داوا لە گەنجان و تەواوی چین و توێژەکان دەکەم بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: پیویستە گەنجان و تەواوی جین و توێژەکان ئەو لایەنە هەڵبژیرن کە کێشەی مووچە و بودجە و کێشەکانی تر لە بەغدا چارەسەر دەکات نەک ئەو لایەنانەی کە تیکیان داوە، هەروەها ئەنجامی دەنگدانی تایبەت زۆر باش و ئومێد بەخشبووە و هیوادارم دەنگدانی گشتیش بەهەمان شێوەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket