riklam

پارێزگاری کەرکوک دەنگی دا

کوردستان 08:16 AM - 2025-11-11
پارێزگاری کەرکوک PUKMEDIA

پارێزگاری کەرکوک

هەڵبژاردن

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و دەنگی خۆیدا و رایگەیاند: داوا لە هەموو کەرکوکییەکان دەکەم بێن بەشداری پڕۆسەکە بکەن.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک دوای بەشداریکردنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن رایگەیاند: هیچ کێشە و گرفتێک لە کەرکوک نییە و هیچ هۆکارێکیش نییە بۆ ئەوی کێشە دروستببێت و داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەم بەشدارییەکی کارا بکەن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و حکومەت و ئیدارەی ئێستای شارەکە بپارێزن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو رووداوەی شەوی رابردوو لە کەرکوک روویداوە کە پاسەوانانی یەکێک لە بەربژێرەکان تەقەیان کردووە رێرەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە دادگا بڕیاری لەبارەوە دەدات و بەڵگەی تەواویش لەبارەی تەقەکەرەکانەوە هەیە.

PUKEMDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket