به داتا‌و ژماره.. پارێزگاری كه‌ركوك له‌یه‌ك ساڵدا چی بۆ كه‌ركوك كردوه؟
کوردستان 05:27 PM - 2025-11-10
PUKMEDIA
پرۆژەکانی پارێزگاکی کەرکوک
د.رێبوار ته‌ها له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا كه وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربووه، چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیانی شاره‌كه به‌بێ جیاوازی كردوه‌و كه خۆی له دروستكردنی پرد و رێگاوبان باخچه و سه‌وزایی و كۆنكرێت و ئاوه‌ڕ‌ۆ ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها له كه‌رته‌كانی نه‌وت و كاره‌با و ئاو و ته‌ندروستی و ژینگه و په‌روه‌رده‌و پاككردنه‌وه‌ی شار خزمه‌تێكی زۆری كردوه، PUKMEDIA له‌م راپۆرته‌دا به داتا‌و ژماره‌ی دروست تیشكده‌خاته سه‌ر ئه‌و كار‌و پرۆژانه‌ی پارێزگاره كورده یه‌كێتییه‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بۆ شاره‌كه‌ی كردوه.
پرد و رێگاوبان
1-پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردن و فراوانكردنی رێگای كه‌ركوك - سلێمانی به درێژایی 24 ك -هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌ك 12 م پانی ده‌بێت، -پانتایی سه‌وزایی له‌خۆده‌گرێت.
2-پرۆژه‌ی فراوانكردنی ده‌روازه‌ی كه‌ركوك سلێمانی، -له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوكه‌وه تا پردی رێگای پشتێنه‌یی،-پانتایی سه‌وزایی و سه‌وزكردنی بلواره‌كان له خۆده‌گرێت، گۆڕ‌ین و چاكردنی ته‌واوی ژێرخانی پرۆژه‌كه له فیده‌ری كاره‌با و بۆری ئاو و هتد.
3-پرۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی فولكه‌ی ئیخوان ، (پرۆژه‌كه پانتایی سه‌وزایی و نافوره له خۆده‌گرێت).
4 - نۆژه‌نكردنه‌وه‌و فراوانكردنی ده‌روازه‌ی كه‌ركوك - هه‌ولێر. -پانتایی سه‌وزایی و چاندنی نه‌مام له بلواره‌كان له‌خۆده‌گرێت.
5- پرۆژه‌ی ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسی فولكه‌ی گه‌راجی به‌غدا.(پرۆژه‌كه پانتایی سه‌وزایی و نافوره له خۆده‌گرێت).
6- پرۆژه‌ی پردی سێكانیان - گورگه‌چاڵ.
7- پرۆژه‌ی پردی پردێ.
8 - پرۆژه‌ی پردی تازه( ناحیه‌ی تازه).
9 - ته‌واو كردنی پڕ‌ۆژه‌ی پردی قۆری چایی له‌نێوان قه‌زای داقوق و خورماتوو.
دروستكردنی باخچه و پانتایی سه‌وزایی
1 -پرۆژه‌ی دروستكردنی پاركی سه‌رۆك مام جه‌لال، -پرۆژه‌كه بریتییه له: په‌یكه‌ری مام جه‌لال. رووبه‌ڕ‌ی سه‌وزایی.
2-پرۆژه‌ی دروستكردنی پاركێكی نموونه‌یی به رووبه‌ڕ‌ی 100 دۆنم، پرۆژه‌كه له‌م به‌شانه پێكدێت: -ڕ‌ووبه‌ری سه‌وزایی.-شانۆی ڕ‌ۆمانی.-یاریگای منداڵان.-كافتریا و خزمه‌تگوزاری.-پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل.
3- نۆژه‌نكردنه‌وه و زیندووكردنه‌وه‌ی پاركی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه.
4-پرۆژه‌ی دروستكردنی دارستانی كه‌ركوك ( نزیك به‌نداوی خاسه).- ڕ‌ووبه‌ری گشتی پڕ‌ۆژه‌كه 6 هه‌زار دۆنمه و ده‌بێته یه‌كه‌مین دارستان به‌و ڕ‌ووبه‌ره گه‌وره‌یه له‌كه‌ركوك دروست بكرێت، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 10 هه‌زار نه‌مام له رووبه‌ڕ‌ی 100 دۆنمدا چاندرا.
5 -پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی كۆرنیشی خاسه.
6 -له‌مۆدێلێكی نوێ‌دا یه‌كێك له‌بڕ‌گه‌كانی ته‌نده‌ره‌كان ده‌بێته كۆمپانیاكان به‌رامبه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌زار نه‌مام دابین بكه‌ن و له‌سه‌ر خواستی حكومه‌ت له‌شوێنی دیاریكراودا بیچێنێت و تاساڵێك چاودێریشی بكات.
كۆنكرێت و ئاوه‌ڕ‌ۆ
1-له‌نێو سه‌نته‌ری شار (800 بۆ 850 هه‌زار ) مه‌تر چواگۆشه كۆنكرێت بۆ گه‌ڕ‌ه‌كه‌كان كراوه، له‌وانه: -سێكانیان، گورگه‌چاڵ، شۆراو، سۆنه‌گۆلی، سه‌رچنار، كوردستان (فه‌یله‌ق)، په‌نجا عه‌لی، 16 ئاب، ده‌روازه، بارودخانه، شۆرجه، شه‌هید محسن، عه‌مه‌ل شه‌عبی، باجوان، باجوانی نوێ، عدلیه، سه‌یاده،سه‌یاده‌ی نوێ، به‌در، حه‌مزه‌لی، ساری كه‌هیه، موسه‌ڵا، گه‌راج حه‌ویجه، قۆریه، ساڵحی، عه‌لیاوه، موته‌فه‌ریقه ( تسعین، واستی، حوزه‌یران، گۆڕ‌ه‌پانی ئاهانه‌گه‌كان، شه‌هیدان، نه‌سڕ، ئه‌سراومه‌فقودین).
2-دروستكردنی زیاتر له 10 هه‌زار مه‌تر ئاوه‌ڕ‌ۆ له ته‌واوی پرۆژه‌كان.
3-نۆژه‌نكردنه‌وه و پاكردنه‌وه‌ی زیاتر له حه‌وت هه‌زار مه‌تر ئاوه‌ڕ‌ۆ.
4- راكێشانی بۆری ئاو بۆ به‌شێك له گه‌ڕ‌ه‌كانه‌ی كێشه‌ی كه‌می ئاویان هه‌یه.
ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كه پرۆژه‌یان تێدا ئه‌نجامدراوه:
حه‌ویجه،له‌یلان،دووبز،شوان، داقوق،ریاز.
1-كۆنكرێتكردنی به‌شێك له‌كۆڵانه‌كانی ناحیه‌ی له‌یلان.
2-كۆنكرێتكردنی به‌شێك له‌كۆڵانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان و قه‌ره‌ناو.
3-كۆنكرێتكردنی رێگاوبان و كۆڵانه‌كانی گوندی تركه‌شكان.
4- كۆنكرێتكردنی رێگاوبان و گونده‌كانی گوندی تركه‌لان.
5-كۆنكرێتكردنی رێگا و كۆڵانه‌كانی گوندی ته‌رجل.
6-قیرتاوكردنی رێگای له‌یلان قادركه‌ره‌م، مه‌فره‌قی زه‌رده به درێژایی 12 كم، رێگاكه جگه له ناحیه‌كانی قادركه‌ره‌م و ته‌كیه‌ی جه‌باری، رێگای گونده‌كانی داربه‌سه‌ره و نه‌ورۆز و تاوێربه‌رز و زه‌رده و عه‌لی مسته‌فا و ئالیاوا و چه‌مسورخاوی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
7-دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگای نوێ بۆ گونده‌كانی حه‌مك، حه‌فتاچه‌شمه، پوزل، حه‌سه‌ن خان به درێژایی 9 كم.
8-قیرتاوكردنی رێگای گوندی شۆریجه به درێژایی زیاتر له 7 كیلۆمه‌تر.(رێگای به‌نداوی خاسه) .
9-قیرتاوكردنی رێگای گوندی ناڕ‌وجه به درێژایی نزیكه‌ی 5 كیلۆمه‌تر.(رێگای به‌نداوی شیوه‌سور).
10-قیرتاوكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای شوان قه‌ره‌هه‌نجیر به درێژایی 24 كم.
11-كۆنكرێتكردنی رێگای ئیلینجاخ - شێخ بزێنی.
12-كۆنكرێتكردنی رێگا و كۆڵانه‌كانی گوندی په‌نجاعه‌لی.
13-قیرتاوكردنی رێگای گوندی كۆچه‌ك به‌درێژایی پێنج كم.
14-كۆنكرێتكردنی رێگا و كۆڵانه‌كانی گوندی كیفاح له ناحیه‌ی ریاز.
15-كۆنكرێتكردنی رێگا و كۆڵانه‌كانی گوندی ژربان له ناحیه‌ی ریاز.
كه‌رتی نه‌وت
1- رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بی پی به بڕ‌ێ 26 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌كانی نه‌وت وغاز له كه‌ركوك ده‌كات ، سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕ‌ه‌خسێنێت، -به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاده‌كات به‌وه‌ش پشكی كه‌ركوك له پترۆدۆلار زیاده‌كات.
2- دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له رێگای وه‌به‌رهێنانه‌وه، پڕ‌ۆژه‌كه له چه‌ندین یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت، -یه‌كه‌ی هایدرۆجینكردن به توانای چوارده هه‌زار و چوار سه‌د به‌رمیل له ڕ‌ۆژێكدا.، -یه‌كه‌ی ئسۆمێریزه‌یشن به توانای هه‌شت هه‌زار به‌رمیل له ڕ‌ۆژێكدا، -یه‌كه‌ی باشتركردنی به‌نزین به توانای شه‌ش هه‌زار و 400 به‌رمیل له ڕ‌ۆژێكدا، به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینێكی ئۆكتان به‌رز به پێوه‌ری جیهانی، پلانی داهاتووی پڕ‌ۆژه‌كه دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با به توانای 500 مێگاوات.
3- دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌یه‌ك له رێگای وه‌به‌رهێنانه‌وه به توانای به‌رهه‌مهێنانی 70 هه‌زار به‌رمیل له ڕ‌ۆژێكدا، ئه‌م پڕ‌ۆژه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی ئابووری له شاره‌كه‌دا دابینكردنی زیاتر له سێ هه‌زار هه‌لی كار له بواره جیاوازه‌كاندا و باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان، به‌هێزكردنی پێگه‌ی كه‌ركوك وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی پیشه‌سازی له عیراقدا،پاڵاوگه‌كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به هاورده‌كردن، جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی گواستنه‌وه و دابینكردنی سووته‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی كاراتر، پڕ‌ۆژه‌كه به ته‌كنه‌لۆجیا و تایبه‌تمه‌ندیی به‌رز جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ڕ‌ه‌چاوكردنی ته‌واوی ڕ‌ێنماییه ژینگه‌ییه‌كان بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی ژینگه.
كه‌رتی كاره‌با
1- زیادكردنی پشكی كه‌ركوك له‌كاره‌بایی نیشتیمانی له 700 مێگاواته‌وه بۆ هه‌زار و چوارده مێگاوات.
2- سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی له‌حه‌وت سه‌عات بۆ 13 سه‌عات زیادیكردووه.
3- دانانی 400 بۆ 450 محه‌ویله‌ی كاره‌با له چه‌ند گه‌ڕ‌ه‌كێكی كه‌ركوك.
4- دانانی زیاتر له ده هه‌زار ستونی كاره‌با.
5- دانان و چاككردنی ده‌یان كیلۆمه‌تر ستونی رووناككه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و به‌ستنه‌وه‌یان به كاره‌بای به‌رده‌وام ( ته‌واری).
6-هه‌رزانكردنی نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده كه پێشتر پانزه هه‌زار بۆ هه‌ژده هه‌زار دینار بوو ، بۆ سێ بۆ پێنج هه‌زار دینار.
7- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی گورگه‌چاڵ، به‌هۆیه‌وه كێشه‌كانی كاره‌بای شۆراو و سێكانیان و گورگه‌چاڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه چاره‌سه‌ركران.
8- چاككردنی وێستگه‌ی كاره‌بای مامه، -بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كاره‌بای گونده‌كانی دووبز و سه‌رگه‌ڕ‌ان و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.
9- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئۆكاشه،كێشه‌ی كاره‌بای سنووری پردێ و گونده‌كانی ساڵه‌یی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
10- دانانی 10 وێستگه‌ی گواستراوه و جێگیر.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو
1- هه‌ڵكه‌ندنی زیاتر له 10 بیری ئاو بۆ چه‌ند گووندێكی ناوچه‌ی ساڵه‌یی له سنووری ناحیه‌ی پردێ.
2- هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو و ڕ‌زگاركردنی گونده‌كانی حه‌سار و گۆڵده‌ره و كه‌ڵوڕ له‌كه‌م ئاوی /
بواری ئه‌منی
ئه‌نجامدانی 11 ئۆپراسیۆنی ئه‌منی دژی تیرۆرستانی داعش، ده‌یان تیرۆرست ده‌ستگیركران و كوژران.
كه‌رتی ته‌ندروستی
1- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری كه له‌قۆناغی كۆتایدایه.
2- ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی له حه‌ویجه دوای 10 ساڵ له راوه‌ستان، خزمه‌تی زیاتر له 600 هه‌زار هاوڵاتی ده‌كات.
3- دابینكردنی ته‌واوی پێداویستیه‌كانی به‌شی فریاكه‌وتنی دووبز.
4- دابینكردنی ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندرووستی بای حه‌سه‌ن.
5- دابینكردنی ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندرووستی له‌یلان.
6- ته‌رخانكردنی 100ملیۆن دینار بۆبه‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای بنكه‌ی ته‌ندروستی خاڵخاڵان به خه‌تی ته‌واری .
7- ته‌رخانكردنی 500 ملیۆن دینار بۆ سه‌نته‌ری گرێ شێرپه‌نجیه‌ییه‌كان .
بواری ژینگه و پاككردنه‌وه
گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا بۆ پاكردنه‌وه‌ی شار، رۆژانه هه‌زار و 150 كرێكار به دوو شه‌فت شار پاكده‌كه‌نه‌وه، رۆژانه نزیكه‌ی 1300 تۆن خاشاك له كه‌ركوك هه‌ڵده‌گرێنه‌وه، دابینكردنی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو بۆ پاكردنه‌وه‌ی شار‌و ئێستا رۆژه‌نه شه‌قامه‌كانی كه‌ركوك ده‌شۆردرێن.
بواری په‌روه‌رده
1-كردنه‌وه‌ی 11 قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه خوێندنیان به سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییه و هه‌زار و 800 قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی لێی سوودمه‌ندبوون.
2- دانانی به‌ردی بناغه‌ی حه‌وت بینای قوتابخانه.
3-دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی به‌شه‌ناوخۆیی كچان له‌كۆلێژی ته‌كنیكی كه‌ركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16 -
ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە دەبێت
09:55 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

