riklam

بە هەوڵی یەکێتی بۆیەکەم جار گەرمیان بووە خاوەنی بەشی چاودێری چڕ

کوردستان 02:22 PM - 2025-11-10
شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و بەرپرسانی تەندروستی گەرمیان PUKMEDIA

شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و بەرپرسانی تەندروستی گەرمیان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆ یەکەم جار گەرمیان بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە خاوەنی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی هەناوی و منداڵان.

بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی ھەناوی و منداڵانی كەلار کە بە ھۆی نەبونی کارمەندی پێویستەوە دوای تەواوکردنی کارەکانی ، کردنەوەی دواکەوتبوو ئەمڕۆ 10ی 11ی 2025  بەھەوڵی شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و لەسەر بودجەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کارمەندی پێویستی بۆ دابین کراو بەشەکە خرایە خزمەتی ھاوڵاتیانی گەرمیانەوە .

پێشتر نەخۆشخانەکانی گەرمیان ھیچ بەشێکی چاودێری چڕیان تێدا نەبوو، خەڵکی سنوورە لەکاتی پێویست بوونیان بە بەشی چاودێری چڕ بە ناچاری رویان دەکردە سلێمانی و شوێنەکانی تر و ساڵانێکە کردنەوەی ئەم بەشە داواکاری خەڵکی گەرمیان و چالاکوانانی مەدەنی سنورەکەیە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket