وەزیرى داد و پارێزگارى کەرکوک: سەقامگیرى و پێکەوەژیان بەردەوامى پێبدەن
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-10
PUKMEDIA
کۆنگرەى رۆژنامەوانى خالید شوانى وەزیرى دادى عیراق و رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک
وەزیرى دادى عیراق رایگەیاند: داوا لە سەرجەم ئەو جوتیارانە دەکەین، کە
زەوییەکانیان بڕیارى 29 دەیانگرێتەوە، سەردانى فەرمانگەى تۆمارى خانووبەرە بکەن،
بۆ ئەوەى رێکارەکانى گەڕانەوەى زەوییەکانیان ئەنجامبدەن و بیکەنەوە بەناوى
خۆیانەوە و لەگەڵ پارێزگارى کەرکوک ئەوەیانخستەڕوو: داوا لە کۆمەڵانى خەڵک دەکەین
ئەو سەقامگیرییەى ئەمڕۆ لە کەرکوک هەیە، بە هەموو پێکهاتەکانەوە بیپارێزن.
خالید شوانى: دەنگ بەو هێزە بدەن سەقامگیرى کەرکوکى پاراستووە
ئەمڕۆ خالید شوانى وەزیرى دادى عیراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەوەی روونکردەوە:
داواکارین لە هاووڵاتییانى کەرکوک دەنگەکانیان بەو ئاڕاستەیە بێت، ئایندەییەکى باش
بۆ هاووڵاتییانى کەرکوک مسۆگەر بێت و ئەم بارودۆخە سەقامگیرە لە رووى سیاسى و
ئابوورى و کۆمەڵایەتییەوە لە کەرکوک دروستبووە، بەردەوام بێت و متمانە بە ئەو هێزە
بکەن، کە جێى بیرو باوەڕى ئەوانە، ئەو هێزەى کە لە پێناو کارى پێکەوەیى و
قوڵکردنەوەى بنەماکانى برایەتى و پێکەوە ژیان لە نێوان پێکهاتەکان کاردەکات و ئەو هێزانەى کە دوورکەوتونەوە لە ململانێى
سیاسى، نەتەوەیى و تائیفى و ئاڵۆز کردنى بارودۆخى کەرکوک، ئەو هێزانەى کاریان کردووە بۆ ئەوەى برایەتى لە
کەرکوک قوڵ بکرێتەوە و خزمەتگوزارى زیاتر پێشکەش بکرێت و داهاتوویەکى باشتر بۆ
دانیشتوانى شارى کەرکوک بۆ هەموو پێکهاتەکانى شارى کەرکوک بە بێ جیاوازى دەستەبەربکەن.
راشیگەیاند: دەنگدان ئەمانەتێکى گەورەییە، ئێمە دەتوانین بڕیارى لێ بدەین، وەکو
خەڵکى کەرکوک بە چ ئاڕاستەیەک بارودۆخى کەرکوک بڕوات، بە ئاڕاستەى سەقامگیرى و
یەکتر قبوڵکردن و بە ئاڕاستەى داهاتوویەکى باشتر یاخود بە پێچەوانەوە.
ئاماژەى بەوەشدا: ئێمە دڵنیاین دەنگدەرانى کەرکوک بەو ئاڕاستەیە دەڕۆن کە
بەرژەوەندى داهاتووى شارى کەرکوک بڕیاردەدەن و ئەو بارودۆخەى ئێستاى شارى کەرکوک
کە لە ئارادایە لە کەرکوک دەیپارێزن، بەڵکو بەهێزتریشى دەکەم چونکە تەنها و تەناها
ئەمە ڕێگا راستەکەیە، بۆئەوەى داهاتووى هەموو کەرکووکییەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە
زامن بکرێت.
خالید شوانى وەزیرى دادى عیراق ئەوەشى روونکردەوە: داواکارین لە هەموو
دەنگدەران و هاووڵاتییانى شارى کەرکوک و هەموو کەرکوکیە سەربەرزەکان، کە چۆن پڕۆسەى
هەڵبژاردنەکان لە ساڵانى رابردوودا بە هێمنى و ئارامى رۆیشتووە، هەڵبژاردنى
سبەینێش بە هێمنى و ئارامی بەڕێوەبچێت و هاوکارى یەکتر و هێزە ئەمنییەکان بکەن، بۆ
ئەوەى پێکەوە ئەم پڕۆسە مێژووییەى سبەینێش بەڕێبکەین و جارێکى دیکە متمانە بە ئەو
هێزانە بکەنەوە، کە هێز و سەنگ و قورسایى ئەوان بن، لەناو ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراقەوە
بەرگرى لە کەرکوک و کەرکوکییەکان بکەن.
رێبوار تەها: ئەم سەقامگیرییەى ئەمڕۆى کەرکوک بپارێزن
هەر لە کۆنگرەکەدا رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک رایگەیاند: هەموو هێزە
ئەمنییەکان دابەشکراون بەسەر بنکەکانى دەنگدان و داوا لە کۆمەڵانى خەڵک دەکەم ئەو
سەقامگیرییەى ئەمڕۆ لە کەرکوک هەیە، بە هەموومان پێکەوە بتوانین بیپارێزین و ئەم
پڕۆسەیە سبەینێ کۆتایى دێت و دواى ئەوە
بەردەوام دەبینەوە لە خزمەتکردنى کۆمەڵانى خەڵک.
د.خالید شوانى: ئەو زەویانەى بڕیارى 29 دەیانگرێـتەوە، خاوەنەکانیان دەتوانن زەوییەکانیان بگەڕێننەوە
د.خالید شوانى وتیشى : یەکێک لەو پرسانەى لە کەرکوک لە ساڵى حەفتاکانەوە،
بەدەستییەوە دەناڵێنن، کێشەى زەویە کشتوکاڵییەکانى جوتیارانى شارى کەرکوکە بە کورد
و تورکمان و هەندێک لە پێکهاتەى عەرەبیش، بە ناحەق لەسەردەمى رژێمى پێشوو لیژنەى
شئونى شیمال هەبووە و بەشێوەیەکى نا یاسایی ئەم زەوییە کشتوکاڵیانەى ئیتفاکردووە،
کە لە جوتیارە رەسەنە کورد و تورکمان و عەرەبەکانى سەندۆتەوە و خستویەتیە ناو دام
و دەزگاکانى دەوڵەتەوە و دواتر مامەڵەى تریشى لەسەر کراوە، ئەمە بۆتە یەکێک لەو پرسانەى
لە 2003 وە قسەى لەسەر دەکرێت و چەندین یاسا و بڕیارى لە لایەن حکومەتى
فیدڕاڵییەوە بۆ دەرکراوە، کۆتا بڕیار لە ساڵى 2012 دەرکراوە و کە بە بڕیارى 29
ناسراوە کەرکوکییەکان پێى ئاشنان، کە ئەو بڕیارەیە کە زەویە کشتوکاڵیەکانى
ناوچەکانى دوبز و سەرگەڕان و خەرابەرووت و ساڵەیى و شوان و قەرەهەنجیر و لەیلان و
داقوق و تۆبزاواى لە خاوەنەکانیان سەندۆتەوە، بۆیە لە ساڵى 2012 کە لە لایەن
حکومەتى فیدڕاڵییەوە ئەم بڕیارە هەڵوەشێنرایەوە.
ئاماژەیبەوەشدا: لەماوەى 13 ساڵى رابردوودا لەوەزارەتى داد ئەم بڕیارە پەکى
کەوتبوو، بە هەندێک هۆکارى فەنى و سیاسى بڕیارەکە نەچوووبوە بوارى جێبەجێکردنەوە و
ئێمە لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا زۆر بە وردى کارمان لەسەر ئەم پرسە کرد و دواى
وەرگرتنى رەزامەندى وەزارەتە تایبەتمەندەکان.
خالید شوانى وەزیرى دادى عیراق ئەوەشى راگەیاند: داوا لە سەرجەم ئەو جوتیارانە دەکەین، کە
زەوییەکانیان بڕیارى 29 دەیانگرێتەوە، دواى تەواوبوونى پشوو، دەتوانن بچن سەردانى فەرمانگەى
تۆمارى خانووبەرە بکەن، بۆ ئەوەى رێکارەکانى گەڕانەوەى زەوییەکانیان ئەنجامبدەن و
بیکەنەوە بەناوى خۆیانەوە، هەروەها داوا لە جوتیاران دەکەم پشوو درێژ بن، چونکە ئەم پڕۆسەیە درێژمەودایە.
باسیلەوەشکرد: هەندێک ناوچە ناکۆکى و کێشەى لەسەرە، بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەش
لیژنەیەکى باڵا هەیە، بە سەرۆکایەتى پارێزگارى کەرکوک رێبوار تەها دامەزراوە.
لە کۆتا وتەکانیدا ئەوەى راگەیاند: بۆیە ئەم پرسەمان راگەیاندووە، بۆ ئەوەى
هاووڵاتییان بچن بۆ شوێنى مەبەست و زەویەکانیان بکەنەوە بە ناوى خۆیانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

