riklam

زانکۆی پۆلیتەکنیک سوپاسی سەرۆک بافڵ دەکات

کوردستان 01:53 PM - 2025-11-10
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی PUKMEDIA

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

پرۆسەی خوێندن سەرۆک بافڵ

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، لەپای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی بە زانکۆکە.

پ.د.عەلی قادر جێگری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەچاودێری و سەرپەرشتی د.هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین خزمەتگوزاری گەورە و گرنگ پێشکەشی زانکۆکەمان کراوە.

راشیگەیاند: بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ وە زۆر سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د هاوڕێ دەکەین، کە بەم خزمەتەیان ژینگەیەکی لەباریان بۆ خوێندنی خوێندکرانمان دەستەبەرکرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket