دهنگی یهكێتی دوو هێندهی سهرجهم حزبهكانی ههرێم زیادیكردووه
کوردستان 11:32 AM - 2025-11-10
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دوێنێ 9ی11ی2025 دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەهەرێمی کوردستان و عیراق بەڕێوەچوو رێژەی بەشداریکردن لەئاستێکی بەرزدا بوو، بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکانیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و قەزای کۆیە لە دەنگدانی تایبەتدا یەکەمە و لەهەولێر و نەینەواش بەڕێژەیەکی زۆر دەنگەکانی زیادیکردووە، بەجۆرێک بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان تا ئێستا زیاتر لە 83 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، کە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو زیاتر لە %100ی دەنگەکانی زیادیکردووە، هەربەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA دەنگی یەکێتی لە دەنگدانی تایبەتدا بەراورد بە سەرجەم حزبە کوردستانییەکان دوو هێندە زیادیکردووە.
یەکێتی لە زۆرینەی پارێزگاکان یەکەمە
لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە،
حەسەن سەلمان راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
رایگەیاند: رێژەی بەشداری لەدەنگدانی تایبەتدا بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک پێشتر ریژەی
وا گەورە تۆمارنەکراوە، هاوکات بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لەدەنگدانی تایبەتدا یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکردووە و لەپارێزگاکانی سلێمانی و
کەرکوک و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان راپەڕین یەکەمە و لەپارێزگاکانی هەولێر و
نەینەواش ریژەیەکی زۆری دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لەبارەی بوونی کێشەی
نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانیش جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند: ئەو
کێشەیە بە یەکجاریی چارەسەرکراوە، لەکاتی بوونی کیشەی نوخوێندنەوەدا، کامێرایەک
وێنەی رووخساری دەنگدەر دەگرێت و بەراوردی دەکات بە وینەی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر
کە هاوشێوە بوو دەتوانێت دەنگبدات.
یەکێتی زیاتر لە 83 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
هاوکات یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەراورد هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی 2021، لەدەنگدانی تایبەتدا زیاتر
لە %100ی
دەنگەکانی زیادیکردووە، کە بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان تا ئێستا زیاتر لە 83 هەزار دەنگی
بەدەستهێناوە و زۆرترین بەشداری
دەنگدانی تایبەتیش لەپارێزگاکانی هەرێم بوون.
لەگەڵ تەواوبوونی وادەی دەنگدان
لەسەعات 6:00ی ئێوارە سندوقەکانی دەنگدان بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێوخۆیی و
نیودەوڵەتی و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان بەڕێگەی ئەلیکترۆنی داخران.
لەپاش کۆتاییهاتنی
پرۆسەکەش محەمەد شیاع سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە ئەندامانی
هێزەکانی ئاسایش و سەربازی کرد بەبۆنەی پیادەکردنی مافی دەستوورییان و بەشداری
کارا و هۆشیارییانەیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دیاریکردنی نوێنەرانیان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی داهاتوودا، جەختیشیکردەوە لە ئەرکی نیشتمانییان بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی
ئارام و سەقامگیر بۆ هەڵبژاردن و رێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک یاخود دروستکردنی
کاریگەرییەک لەسەر پرۆسەکە.
بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە هەموو پارێزگاکانی عیراق ملیۆنێک و 313 هەزار و
980 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە، لە
ژمارەیەش نزیکەی 270 هەزار دەنگدەری لە هەرێم بوون، کە 809 بنکەیان بۆ ئامادەکرابوو،
لە 4 هەزار و 501 وێستگەدا دەنگیاندا، هەروەها 26 هەزار و 538 ئاوارەی ناوخۆ-ش
مافی دەنگدانیان هەبوو کە 97 وێستگەیان لە 27 بنکەدا بۆ ئامادەکرابوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

