سەرۆک بافڵ: بەهێزی یەکێتی سلێمانی دەکەینە ئەڵماسەکەی عیراق
کوردستان 05:54 PM - 2025-11-07
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ لە کۆتا کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ٢٢٢
لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دواین و گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی خۆی بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس لە شاری سلێمانی دەستپێکرد و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوایین وتاری خۆی پێشکەشی جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراق دەکات.
یەکێتی هی ئێوەیە
سەرۆک بافڵ لە وتارەکەیدا سڵاوی لە سلێمانی و هەموو کوردستان و عیراق و تەواوی جیهان کرد و وتی: لێرەوە دەچینە بەغداد و بۆ مافەکانی تۆ دەچین بۆ بەغداد، هەرکەسێک لەم وڵاتە بژی خزمەتییان دەکەین و نوێنەرەکانی ئێوە ئامادەن بۆ ئێوە خەبات بکەت، ئەوەش جیاوازی ئێمەیە لەگەڵ حزبەکانی دیکە، غەبغەبەش جیاوازییەکی تری ئێمەیە لەگەڵ ئەوان.
راشیگەیاند: دەبینم چەند پەرۆشن و چی هیوایەک هەیە لە چاوتانە، هەست بەو باوەڕە دەکەم کە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەتانە، ئێمەش پەرۆشین و هیوامان هەیە، باوەڕمان بەوە هەیە یەکێتی هی ئێوەیە تاکە حزب کە حزبی تۆیە لە بەغداد یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بانگەشەکەی ئێمە جیاوازە لەگەڵ لایەنەکانی تر، ئەوان سەیری دواوە دەکەن و باسی کۆن دەکەن، نابێت بچەقیت لە دوێنێدا، دەبێت بیر لەسبەینێ بکەینەوە، ئێمە بۆ پێشەوە دەڕۆین و عیراق و کوردستان بەرەو پێشەوە دەبەین، لایەنێکی تر هەیە کە خۆی بەخاوەنی ئێوە دەزانێت، باسم نەکردوون، بەڵام باسیان دەکەم، شتێکیان دەهێنمە بیر، جەنابی کاک مەسعود داوای بانگەشەیەکی ئارامی کرد، بەڵام بەقسەیان نەکرد، بۆیە ئەمڕۆ من دێمە جواب.
31ی ئاب برینێکە لەسەر دڵی هەموو کوردێک
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دوای ئەنفال و ئەنفالی بارزانییەکان و دوای ئەو هەموو تاوانە سواری دەبابەی سەدام بوون بۆ خوێنی کورد، ئەوان ئێوە رزگار دەکەن؟ ئەوان دێن بۆ ئێرە و لەسەر تەلەفزیۆن حەددیان هەیە باسی کوردایەتی بۆ ئێوە بکەن؟
سەرۆکی یەکێتی دووپاتیشی کردەوە:31ی ئاب برینێکە لەسەر دڵی هەموو کوردێک، کەس لە بیری نەکردووە، لەبیرتانە دوای 31ی ئاب وتیان ئێمە و سەدام دوژمن نین، ئەوە گەورەترین خیانەتە و بەڵگەی خیانەتە ئەوانەی بازرگانی نەوتیان لەگەڵ داعش کرد و سەرۆک عەشیرەتیان کوشت و بە نەوت غەبغەیان دروستکرد، لەکاتێکدا گوێ بۆ ئێمە دەگرن، ئەوان خاک بە تورکیا دەفرۆشن.
رکابەری یەکێتی تەنها یەکێتییە
سەرۆک بافڵ راشیگەیاند: ئێوە چاوی کوردستانن، پێیان بڵێن بەسە، ئەوانەی زیندانەکان پڕ دەکەن لە چالاکوان و رۆژنامەنوس، رکابەری یەکێتی تەنها یەکێتییە، خەڵکی کوردستان زۆر زیرەکن و هەموو شتێک دەزانن، باش دەزانن کێ خاکی ئێمە دەفرۆشێت و کێ کێشەی مووچەی دروستکرد و کێ چارەسەری کرد؟
سە رۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: هەمووتان دەزانن کێ دەتوانێت ناوبانگی کوردستان چاک بکاتەوە و کوردستان رزگار بکات، دوای ئەو هەموو خیانەتەی کە کردوویانە، سەیری بکە دەڵێن یەکێتی دەسەڵاتمان دەڕوخێنێت، کاکە لێتان تێکچووە، ئەوە پار بوو، بەڵام ئەی کوا حکومەت و دەسەڵات؟
یەکێتی لە پێناوی ئێوەدا دەچێتە ئاگرەوە
سەرۆک بافڵ وتیشی: تۆ دەستت پێکرد و من تەواوی دەکەم، ئەو تۆزە کارەبایەی کە هەمانە بۆ هەمانە، ئێمە بووین، غازەکە لە سنوری سلێمانی و چەمچەماڵە، لەبەر ئەوەیە کارەبامان هەیە.
راشیگەیاند: رۆژی تاقیکردنەوە نزیکە، دەنگ دەدەن بەوانەی کە کاریگەر نین؟ دەنگدەدەن بەوانەی دزیتان لێدەکەن و غەدرتان لێدەکەن؟ئێوە دەنگ بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدەن، کە لە پێناوی ئێوەدا دەچێتە ئاگرەوە.
لێرە کەس لەسەروی یاساوە نییە
ئاماژەی بەوەشکرد: خەڵکی ئەمڕۆ زیرەک و ئازان، پێویستیان بە قەناعەتە، پیشانمان داون چیمان کردووە لەم سێ ساڵەدا ئەوەش بە هەڕەشە نا،بۆ هەمووان.
پەیوەست بە داهاتووش سەرۆک بافڵ رایگەیاند: بەهێزی یەکێتی سلێمانی دەکەینە ئەڵماسەکەی عیراق، لێرە کەس لەسەروی یاساوە نییە، سلێمانی وەکخۆی دەهێڵینەوە کێ وتاری هەیە با بینوسێت، لێرە میدیا ئازادە و دادگا متمانەی خۆی هەیە، لێرە پرۆژە دەکەین، هەروەها هەلیکار بۆ هەمووتان دەبێت، نەک تەنها بۆ یەکێتییەکان، ئێمە هێزی تۆین لە بەغداد بێ جیاوازی شەڕتان بۆ دەکەین.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد: گەنجان ئێمە نوێنەری تۆین، حزبی ئێمە کۆنگرە دوای کۆنگرە نوێدەکرێتەوە، یەکێتی ئێستا گوێی لەئێوەیە، یەکێتی لە کێشەکان ناترسێت و چارەی دەکەین، دەزانین کێشەکانتان چین، لە بەغدادەوە کێشەکان چارەسەر دەکەین، ئەمە بەڵێنی یەکێتییە.
ژنان لەناو یەکێتیدا رێزلێگیراون
سەرۆک بافڵ لە بارەی پێگەی ژنانیش رایگەیاند: کوا شێرە ژنەکانی سلێمانی؟کێ شەڕی بۆ یەکسانی کردووە؟کێ خەباتی بۆ ئێوە کردووە؟ لە سەردەمی جەنابی مام جەلالەوە تاوەکو ئێستا سەلماندوومانە، کە پێویستە ژنانی کورد و ژنانی یەکێتی وەک پێویست رێزی لێبگیرێت، لە حکومەت و پەرلەمان و حزب و لەبەرەی جەنگدا سەلماندوومانە ژنان خاوەن پێگەی بەهێزن.
وتیشی: ژنان بەسە لە ماڵەوە دامەنیشن، پیاوەکان هەموو بڕیارێکتان بۆ بدەن،ئەوە دروست نییە، گوێتان لێدەگرن، بڕۆن قەناعەت بە پیاوەکان بکەن دەنگ بە یەکێتی بدەن.
لە کۆتایشدا سەرۆک بافڵ وتی: لیستی کوردستان 222، لیستی ئێوە 222، قسەکانی کە کردم ئێوە لە من باشتر دەیزانن، چەند ساڵێکە لەبەرچاوتانە، هەربۆیە بڕۆن بۆ سندوقی هەڵبژاردن و سندوقەکان سەوز بکەن و دز و گەندەڵەکان بڕوخێنن، بماننێرن بۆ بەغداد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

