سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی: داوا له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به‌یه‌كێتی
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-07
میدیاکان
زه‌یدی عومه‌ر ئاغای سورچی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی و کوڕەکەی
سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی سورچی رایده‌گه‌یه‌نێت:" ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی زه‌رد و سه‌ركردایه‌تی پارتی دژایه‌تی هه‌موو عه‌شیره‌ته‌كانی كوردستانیان كردووه‌و زۆرترین كه‌سیان له‌و عه‌شیره‌تانه كوشتووه، ده‌شڵێت: هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بووه، بۆیه داواده‌كه‌م خه‌ڵكی بچن ده‌نگ بده‌ن و یه‌كێتی هه‌ڵبژێرن".
له‌باره‌ی دۆخی خۆی و رێگڕ‌ی له گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زێدی خۆی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی سورچی، رایگه‌یاند: سی ساڵه رێگایان نه‌داوه بچمه‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆم، ته‌نانه‌ت ناتوانم بانگه‌شه بۆ كوڕ‌ه‌كه‌م بكه‌م كه كاندیده، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بێت، ناتوانێت بگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆمان، به‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیم وت ناتوانم كوڕ‌ه‌كه‌م بنێرمه‌وه‌و بیپارێزم، چونكه من گۆڕ‌ی باوك و دایكی خۆمم نه‌دیوه، ته‌نانه‌ت رێگا ناده‌ن ته‌رمی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ش له‌زێدی خۆیان به‌خاكبسپێرن.
ده‌شڵێت: ئه‌وان هه‌ر سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ناكوژن، رۆژنامه‌نوس ده‌كوژن، ریشی مامۆستای ئایینی ده‌سوتێنن، مامۆستا كه منداڵه‌كانمان فێرده‌كه‌ن به‌شه‌ق لێیانده‌درێت، مامۆستای زانكۆ كه‌رامه‌تی ده‌شكێت، بۆیه هه‌رچی نه‌هامه‌تییه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا هاتووه ئه‌وان هۆكار بوون.
زه‌یدی عومه‌ر ئاغای سورچی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاند: پێش راپه‌ڕ‌ین، لایه‌ن هه‌بووه شۆڕ‌شیان له دژی ئه‌و عه‌شیره‌تانه كردووه‌و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیانی داوه وه‌ك عه‌شیره‌ته‌كانی (برادۆست، شێروانی، مزوری، دۆڵه‌مه‌ری، سورچی، رێكانی، زێباری و عه‌شیره‌تی هه‌ركی)، بۆ ده‌یانویست شۆڕش دژی عه‌شیره‌ته‌كان بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه سه‌ر.
په‌یوه‌ست به دژایه‌تی كردنی پارته سیاسیه‌كانیش زه‌ید عومه‌ر ئاغای سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: پارتی ته‌نها هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر عه‌شیره‌ته‌كان، به‌ڵكو دوای راپه‌ڕ‌ین هێرشی كردووه‌ته سه‌ر حزبه‌كانیش، وه‌ك سۆشیالیست و یه‌كگرتوویی ئیسلامی و پارتی پارێزگاران و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ناشكرێت ئه‌و هه‌موو بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت و حزبانه خراپ بن و ته‌نها ئه‌وان باش بن، كه بێگومان ئه‌مه‌ش ماعقولییه‌تی تێدا نییه.
سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی سورچی روونیشیكرده‌وه: سه‌ره‌تا ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان باش بوو، هه‌مووان له‌ماڵی باوكم كۆده‌بوونه‌وه‌و به‌ره‌ی كوردستانیش له‌گوندی كه‌ڵه‌كچین دروستبوو، به‌ڵام بۆ دوایی هێرشی كرده سه‌ر گونده‌كه‌و حسێن ئاغایان شه‌هید كرد و ته‌نانه‌ت ژنی دووگیانیان شه‌هید كرد، هه‌ر كاتێك چه‌ند كه‌سێك كۆببنه‌وه‌و دوو چا بده‌ن به كه‌سێك ئه‌وان ده‌بنه دووژمنیان و هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر.
زه‌ید عومه‌ر سورچی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی سورچی ده‌شڵێت: رێزی تایبه‌تم بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر هه‌یه و من كوڕ‌ی ئه‌و شاره‌م، ئه‌وان كه‌سانێكی زۆر باشن و رێزی تایبه‌تیم بۆیان هه‌یه، بۆیه داوا له‌خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌م بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌گه‌ر ده‌نگ به كوڕه‌كه‌شم نەده‌ن، ده‌نگ به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-07 سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی: داوا له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به‌یه‌كێتی
پەیامێک لە ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01:17 PM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
کوردستان 06:35 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى کاوەی ئیزاعە
پرسەنامە 04:55 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى عەریف بەکر
پرسەنامە 04:46 PM - 2025-11-06 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
کوردستان 03:58 PM - 2025-11-06 -
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06







دابەزێنە

