حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06
PUKMEDIA
حاکم قادر لەناو لاینەگرانی یەکێتی
حاکم قادر حمەجان ڕایگەیاند: لە پێناو پارێزگاریكردن لە مافە دەستوریەكانی گەلی کوردستان، گرنگە دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن.
حاكم قادر حهمهجان، بەشداری چەند كۆبونەوەیەكی جەماوەری كرد و رایگەیاند، هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان، دەستکەوتێکی میللییە و بە یەکڕیزی گەلی کوردستان دەپارێزرێت و گەشەی پێدەدرێت.
ھەر لەو كۆبونەوانەدا جەختی لەوە کردەوە، کە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناو یەكڕیزی گەلی كوردستان و تەبایی حزبە كوردستانییەكان كە ویستی سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە باج و قوربانی زۆری داوە و خەباتی بۆ كردووە وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی.
ھێمای بۆ ئەوەشكرد، ئەو مەترسی و ھۆشدارییانەی كە لەلایەن وڵاتانەوە دەدرێت وا دەخوازێت ھەموان ناكۆكی و ململانێكانیان وەلابنێن.
وتیشی، لەم قۆناغەدا سازانی نیشتیمانی ئەركە، بەرپرسارێتیە و لە ئەستۆی ھەموانە، چونكە بە یەكڕیزی گەلی كوردستان دەتوانین مافی نیشتمانی و نەتەوەیمان بپارێزین و ھەنگاو بەرەو بە دیموكراتكردنی كۆمەڵگە بنێین.
وتیشی، ئەركی نوێنەرەكانمانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بە یەكگوتاری سیاسی و ستراتیجی ھاوبەش داكۆكی لە مافە دەستوریەكانمان بكەن، لە پێناو پاراستنی ناوچە كوردستانییەكان و جێبەجێكردنی مادەی 140 كە مادەیەكی دەستوریە.
ئاماژەی بە ئەوەشكرد،كە بۆ پارێزگاریكردن لە مافە دەستوریەكانی گەلی کوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان گرنگە هەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

