سەرۆک بافڵ: كەس بۆی نییە كڕین و رۆشتن بە خانەقینەوە بكات
کوردستان 04:30 PM - 2025-11-05
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
ئەمڕۆ 5ی11ی2025 بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەرنەڤاڵی جەماوەری و ناساندنی كاندیدانی لیستی (222) یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی دیالە- خانەقین بەڕێوەچوو، كە تیایدا سەرۆك بافڵ وتارێكی پێشكەش كرد و بەرنامە و پلانی یەكێتی بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و كاری داهاتووی لە بەغداد روونكردەوە.
خانەقین و یەكێتی هەرگیز جیا نابنەوە
سەرەتای كەرنەڤاڵەكە بە ناساندنی كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی لە بازنەی دیالە- خانەقین دەستپێكرد و پاشان سەرۆك بافڵ رایگەیاند: سڵام خانەقین و گەرمەسێر، سڵام شار كوردایەتی و شار تێكۆشەران، سڵام شاری ئەڵوەن، سڵام شار شەهیدان هەڵۆی سوور، سڵام گوڵاڵە و سەعدیە، سڵام حەمرین و قەرەتەپە و جەبارە و بەدرە و جەسان، سڵام خانەقینی سەوزی عەزیز، ئەی وەختەتان وەخێر.
راشیگەیاند: ساڵێك پێش ئێستا بەڵێنم پێدان كە ئەمساڵ بێم، ئەوەی دەیڵێن جێبەجێی دەكەین گەورە بوونە كە من لەم شارە پیرۆزەم، خەڵك پرسیار دەكەن خانەقین چ رەنگێكە؟، خانەقین و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكشتن و هەرگیز جیا نابنەوە و خانەقین و گەرمیان لانكەی شۆڕش بوون و هەرگیز جێتان ناهێڵێن و چاوی نەیارەكان كوێر دەكەین، هەرگیز شەهید و قارەمان و مامۆستاكانمان لەبیر ناكەین كە زۆربەیان خانەقینین، چۆن دەتوانین مولازم جوامێر، عەلی شامار، مەحمود مامەعەزە، وەسفیە بەنیوەیس، مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر، حسێن مەنسور و شێرە ئاسنینەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شێرەكەی خانەقین جەبار فەرمان لەبیر بكەین؟.
سەرۆك بافڵ وتیشی: حەماس منی گرتووە، چونكە ئەم بەحرە سەوزە دەبینم، هاوكات داوای لە مەڵبەندی خانەقین كرد كە وێنەی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ وێنەی ئەودا دانەنێن و وتی دەبێت وێنەی سەرۆك مام جەلال بەتەنها بێت.
رۆحییەتی خانەقین عیراقی رزگار كرد و داعشی شكاند
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە درێژەی پەیامەكەیدا ئەوەشی خستەڕوو: شانازی بە خانەقینەوە دەكەین، بە شەهیدان و قارەمان و تێكۆشەرەكانییەوە، بە لەیلا قاسم كە بووە نمونەی خۆڕاگری هەموو گەلی كورد، ئەوەی رژێمی سەدام حسێن بە خانەقینی كرد، بە شوێنێكی دیكە بكرایە، ناوی خۆیان لەبیر دەچووەوە، بەڵام ئێوە هیچتان لەبیر نەچوو، ئێوە سەركەوتوو بوون و هەر سەركەوتووش دەبن، ویستیان دڵ و پشتتان بشكێنن، بەڵام هەرگیز خانەقین ناشكێت و رۆحییەتی خانەقین عیراقی رزگار كرد و داعشی شكاند.
خانەقین نموونەی چەپكە گوڵەكەی مام جەلالە
راشیگەیاند: خانەقین نموونەی چەپكە گوڵەكەی مام جەلالە، سوپاس و دەستخۆشیتان لێدەكەم كە كورد و عەرەب و توركمان و كاكەیی دەتوانن لێرە پێكەوە و لە ژێر سێبەرێكی سەوزدا بژین، بۆیە هەرگیز جێتان ناهێڵین، جێتان ناهێڵم.
سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكرد: دەزانم دۆخی خوێندكاران و دەرچووان چۆنە، هاوكات رویكردە كاندیدەكان و پێیوتن: بەچوونتان بۆ بەغداد بە نوێنەرایەتی ئەم جەماوەرە، دەبێت یەكەم كارتان هێنانی پڕۆژەی گەورەبێت بۆ گەنجەكانمان.
كەس بۆی نییە كڕین و رۆشتن بە خانەقینەوە بكات
وتیشی: خانەقین جوانترینە و بەهەشتێكە لەم كوردستانە، بەڵام وەك پێویست خزمەت نەكراوە، بەڵێن بێت باشتر خزمەتتان دەكەین، لەبەر ئەوەی ئێمە هێزی تۆین لە بەغداد، كەس بۆی نییە كڕین و رۆشتن بە خانەقینەوە بكات و كەس ناتوانێت خاكی ئێوە ببات، بە دیپلۆماسی پێیان دەڵێین، نەبوو شتی دیكە هەیە.
روویكردە خانەقینییەكان و پێی وتن: ئەو قوربانییەی ئێوە بۆ ئەم میلەت و خاكەتان داوە، سەر چاومان، داواتان لێدەكەم گەنج و تێكۆشەرم بۆ بنێرن بۆئەوەی نوێنەرایەتی خانەقین لە حكومەتی هەرێم و بەغداد و لە ناو دام و دەزگاكان و هێزەكاندا زیاد بكات.
یان كەركوك و خانەقین یان تا ماوین دەجەنگین
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆتایی پەیامەكەیدا رایگەیاند: دەزانم ئەڵوەن سەوز دەكەن، دەزانم وەك رێكخستنەكانی هەڵۆی سوور، بۆیە داواتان لێناكەم دەنگ بدەن، چونكە دەزانم سندوقەكان سەوز دەكەن و روحتان سەوزە و خانەقین هەر سەوزە و سەوز دەبێت، هەربۆیە بەڵێنتان پێدەدەم بە گۆڕی مام جەلال هەرگیز ئێوە و خانەقین جێناهێڵین، هەروەك وەك مام جەلال فەرمووی، "یان كەركوك و خانەقین یان تا ماوین دەجەنگین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

