riklam

بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی زەوی بەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانیدا دابەشدەکرێت

کوردستان 10:12 AM - 2025-11-04
مەراسیمی تیروپشک بۆ پیدانی زەوی بە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی فۆتۆ/ سیدرا شەعبان

مەراسیمی تیروپشک بۆ پیدانی زەوی بە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی

تیروپشک بۆ پێدانی زەوی بە زیاتر لە 800 مامۆستای زانکۆی سلێمانی کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران ئەنجامدەدرێت و پرۆژەکەش بە هاوکاری قوباد تاڵەبانی گەیشتوەتە ئامانج.

د.یۆهان عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: 833 پارچە زەوی بە تیروپشک بەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانیدا دابەشدەکرێت، کەسەرجەمیان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران.

وتیشی: پرۆسەکە بە هاوکاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران گەیشتوەتە ئامانج و زەوییەکانیش زەوی زانکۆی سلێمانین و وەک پاداشت بۆ هەوڵ و ماندوبونەکانیان پێیان دەدرێت.

هاوکات د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: زەوییەکان بە روبەری 200 مەتر دەبن و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی جادە و بان و سەوزایی و ئاو و ئاوەڕۆی بۆدابین دەکرێت، هەروەها بەپێی پێویستی شوێنەکەش خوێندنگا و و دایەنگا و مەڵبەندی تەندروستی لەم پرۆژەیەدا دابین دەکرێت.

وتیشی: پێزانینمان بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی مامۆستایانی زانکۆکەمان هەیە، کەوێڕای قەیرانەکان و دواکەوتنی مووچەکانیان بەردەوامن لە خزمەت و وایان کردووە زانکۆکەمان لەیەکەمەکاندا بێت، ئەمە بچوکترین خزمەتە کەبەوانی دەکەین و هەوڵدەدەین کاربکەین کە زەوی بۆ فەرمانبەرانی زانکۆش دابین بکرێت.

PUKMEDIA 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket