riklam

سەرۆک بافڵ: دەبینە هێزی هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا لە بەغداد

کوردستان 02:51 PM - 2025-11-03
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 281ی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لە موسڵ رایگەیاند: نەینەوا هاوشێوەی شورای چین بووەتە قەڵغانی عێراق و دەبێت خەڵکەکەی لە حکومەتی داهاتوودا پێگە و رۆڵی بەهێزیان هەبێت و ئێمە وەک یەکێتی دەبینە هێزی تەواوی پێکهاتەکانی ئەم شارە لە بەغداد.


موسڵ بووەتە قەڵغانی پاراستنی عیراق

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 11ی 2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 281ی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لە موسڵ رایگەیاند: ئەو ئازارەی موسڵ بەرگەی گرت کەم شوێنی دونیا بەرگەی دەگرێت، موسڵ دیکتاتۆر و قاعیدە و داعشی روخاند، چین بەو زلهێزیەی خۆیەوە شورایەکی گەورەی هەیە کە دەیپارێزێت، بەڵام ئێمە لە عیراق موسڵمان هەیە و بووەتە ئەو شورا بەهێزەی کە وڵاتەکەمان دەپارێزێت، بۆیە دەبێت خەڵکی موسڵ لە حکومەتی داهاتووی عیراقدا پێگە و کاریگەری خۆیان هەبێت و هیچ بڕیارێک دەرنەچێت بەبێ رەزامەندی خەڵکی ئەم شارە، ئێمەش وەک یەکێتی دەبینە هێزی تەواوی پێکهاتەکانی نەینەوا لە بەغداد.


سەقامگیری عیراق بەبێ سەقامگیری نەینەوا هیچ نییە

ئاماژەی بەوەشکرد: سەقامگیری عیراق و بەبێ سەقامگیری نەینەوا هیچ نییە و نەینەوا شوێنی ئەجێندای هیچ کەس و وڵاتێک نییە و کەس بۆی نییە خۆی بکات بە خاوەنی، ئەوەی خاوەنی نەینەوایە تەنها خەڵکە رەنگاو رەنگەکەی خۆیەتی، بۆیە ئێمە حزبی جەلال تاڵەبانین  ئەزانین کە رەنگاورەنگی نەینەوا دەوڵەمەندی نەینەوایە و ئەو چەپکە گوڵەیە کە مام جەلال باسی دەکرد و دەیوت تا رەنگی زیاتر بێت جوانتر و گەشاوەترە.


یەکێتی پڕۆژەیەکی تۆکمەی هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ

سەرۆک بافڵ باسیلەوەشکرد: موسڵ فەرمۆشکراوە و وەک پێویست خزمەت نەکراوە یەکێتی پڕۆژەیەکی تۆکمەی هەیە بۆ خزمەت و ئاوەدانکردنەوەی موسڵ و خەبات دەکەین بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بە سەربەرزی و کەرامەت و ئاسایشەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، نەک هەر بەتەنها ئەوان ،بەڵکو دەبێت هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان خزمەتی پێویستییان بکرێت، بۆئەوەش نوێنەراکانمان راسپاردووە و ئەرکی قورسیان لەسەر شانە ئەگەر وەک پێویستیش خزمەتی خەڵکەکەیان نەکەن ئەوا خۆم دەزانم چۆن چارەسەریان دەکەم.



پەیوەندی لەنێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی موسڵ دروستدەکەین


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی گەنجانی موسڵەوە راشیگەیاند: گەنجانی موسڵ داینەمۆی شارەکە و ئایندەی عیراقن و ئەو ئەرکەمان بە نوێنەرەکانمان سپاردووە کە کاری جدیان بۆ بکەن بۆ ئەوەی ببنە دەنگ و هێزی داهاتووی عیراق و گەشەی زیاتریان پێبدرێت بەتایبەت لەرووی زانست و خوێندنەوە، بۆیە ئێمە وەک یەکێتی پڕۆژەیەکمان هەیە و ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆی موسڵی دەکەین و دەمانەوێت پەیوەندیەکی راستەوخۆ لەنێوان زانکۆی موسڵ و زانکۆی سلێمانی دروستبکەین، ئەمیش بەئامانجی پێشکەوتنی زیاتری هەردوو زانکۆکە و گۆڕینەوەی زانست و خوێندکارەکانیان.



باوەڕمان بە دادپەروەریە نەک تۆڵەکردنەوە

سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوەشکردەوە: کە باوەڕیان بە دادپەروەرییە نەک تۆڵەکردنەوە، بۆیە لە حکومەتی داهاتووی عیراقدا کار بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی شەڕی داعشەوە بەبێ تاوان دەستگیرکراون و ئێمە دەمانەوێت بیانگەڕێنیەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵەکانی خۆیان، ئێمە دەمانەوێت لێکتێنەگەیشتن لەنێوان خەڵک و دادگادا نەمێنێت و دادگایەکی ئازادی بێلایەن بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەو کەسانە بدات.


بە رێباز و چەپکە گوڵەکەی مام جەلال خزمەتی موسڵ دەکەین

سەرۆک بافڵ لە کۆتایی وتارەکەیدا لە موسڵ رایگەیاند: من کوردم و شانازی بە کوردبوونی خۆمەوە دەکەم، بەڵام لە موسڵ دەبێت بە رێباز و چەپکە گوڵەکەی مام جەلال کاربکەین، نابێت کورد لێرە تەنها کورد بێت، نابێت عەرەب لێرە تەنها عەرەب بێت، نابێت تورکمان لێرە تەنها تورکمان بێت، نابێت کاکەیی لێرە تەنها کاکەیی بێت، نابێت شەبەک لێرە تەنها شەبەک بێت، نابێت کریستیان لێرە تەنها کریستیان بێت، دەبێت هەموومان لێرە عیراقی و موسڵاوی بین و خزمەتی یەکتر بکەین، بۆیە لێرەوە بەڵێنێکتان پێدەدەم ئێمە دەبینە هێزی ئێوە و ناهێڵین هیچ بڕیارێک بەبێ دەنگ و رەزامەندی ئێوە لەداهاتوودا لە عیراق بدرێت، بۆپێشەوە نەینەوا بۆ پێشەوە موسڵ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket