riklam

وەزیرى خوێندنى باڵا داشکاندنى %50ى بۆ خوێندکاران راگەیاند

کوردستان 09:16 PM - 2025-11-02
د.ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى PUKMEDIA

د.ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

پرۆسەی خوێندن

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى د.ئارام محەمەد کە لە پشکى یەکێتی وەزیرى خوێندنى باڵاى ئەم کابینەیەى حکومەتى هەرێمە، بڕیاریدا ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی (50٪) ئەنجامبدرێت، وەزارەتى خوێندنى باڵاش رایگەیاند: سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاویکردەوە، بە فەرمانى وەزارى ژمارە (20905) کە لە رێکەوتى (2/ 11/ 2025) بە ئیمزاى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی (50٪) لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت، بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو.

ئەوەش روونکراوەتەوە: فەرمانە وزارییەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشتە بە کۆنوسی کۆبونەوەی ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەوەری (دووەم) بڕگەی (دوانزەهەم)، و دوابەدوای فەرمانی وەزاریمان ژمارە (19226) لە (4/ 10/ 2023)، و فەرمانی وەزاریمان ژمارە (2661) لە (6/ 11/ 2024) سەبارەت بە داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارمان دا بە:

• ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی (50٪) لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت، بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو.
• ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی (45٪)ی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.
• ئەم داشکاندنە سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.
• ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی (2025- 2026) جێبەجێ دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket