شێخ جەعفەر ستایشی تێکۆشانی خوێندکاران و بازنەکانی هەڵبژاردن دەکات
کوردستان 09:21 PM - 2025-11-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بازنەکانی هەڵبژاردن بەسەردەکاتەوە و دەستخۆشییان لێدەکات
ئەمڕۆ شەممە 1ی تەشرینی دووەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بازنەکانی هەڵبژاردنی کرد لە گەڕەکەکانی چوارچراو و سەرچنار و ئازادی و خەباتی شاری سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵان رهێڵ عەلی لێپرسراوی بازنەی 4ی چوارچرا و بورهان عەبدولڕەحمان لێپرسراوی بازنەی 10ی سەرچنار و هاوڕێ سەرچنار لێپرسراوی بازنەی 3ی ئازادی و مەحمود قەرەداخی لێپرسراوی بازنەی 2ی خەبات و ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی هەرچوار بازنەکەوە بەگەرمیی پێشوازیی لێکرا.
لە چوار دیداری جیاجیادا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، دەستخۆشی لەهەوڵ و ماندووبوونی لێپرسراو و کادیرانی بازنەکانی هەڵبژاردن کرد کە جوامێرانە سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانیانن لە جۆشدانی خەباتی جەماوەریی و پشتیوانیکردنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی بەشداریی ژنان کردەوە لە تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و بایەخی بەشدارییکردنی بەرفراوانی ژنانی لە پرۆسەی دەنگداندا بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، بەوپێیەی ژنان نیوەی کۆمەڵگەن و دەتوانن بەدەنگەکانیان گۆڕانکاریی بەرچاو لە کایەی سیاسیدا بهێننەئاراوە، بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنەی 11/11 دا کە پێشبینی دەکرێت جەماوەری گەلەکەمان بەجۆش و خرۆشەوە رووبکەنە ناوەندەکانی دەنگدان و سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن و سەرەنجام ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین.
لەبەرانبەردا، لێپرسراو و کادیرانی بازنەکان، سوپاسی رێنمایی و هاندان و دەستخۆشییەکانی هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەنیان کرد کە بەردەوام پاڵپشتی ئۆرگانە جیاجیاکان و کادیرانی حزبە، هاوکات باسیان لە بەدەنگەوەهاتنی ئەرێنیانەی کۆمەڵانی خەڵک و ئامادەکارییەکانیان کرد بۆ تۆمارکردنی نەبەردییەکی گەورەی دیموکراسی و دوپاتیان کردەوە کە تەواوی تواناکانیان چڕدەکەنەوە بۆ سەرخستنی لیستی شەهیدان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ستایشی تێکۆشانی خوێندکاران دەکات
هەر ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی دووەم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران.
لەدیدارێکدا کە نوێنەرانی خوێندکاران و هەڤاڵان جوتیار نوری و مامۆستا جوامێر ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر تیشکی خستەسەر خەبات و تێکۆشانی خوێندکاران لە شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا و رایگەیاند: ئێوە توێژێکی گرنگ و کاریگەر و خاوەن پێگەن و داینەمۆ و دڵی زیندووی کۆمەڵگەن و زۆربەی سەرکردەکانی کورد و لێپرسراوە کارگێڕییەکانی ئێستای وڵات لەهەناوی ئێوەوە سەرچاوەیان گرتووە. ئەوەشی بەبیرهێنانەوە کە چەندین سەرکردەی خوێندکاران و سەدان خوێندکار لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا گیانیان بەختکردووە.
جەختیشیکردەوە، سەرۆک مام جەلال و یەکێتی و سەرۆکی ئێستای یەکێتی، هەمیشە بایەخێکی تایبەتیان بە پرسی خوێندن و خوێندکاران داوە و لەسەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێشەوە، کاتێک رژێمی بەعس خوێندنگاکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی داخست، یەکێتی لە گوندەکاندا قوتابخانەی نوێی دامەزراند و مامۆستای شۆڕشی بۆ دەستەبەر دەکردن، بۆ ئەوەی رەوڕەوی خوێندن رانەوەستێت و منداڵانی کورد بێبەش نەبن لە خوێندن.
لەبارەی رۆڵی خوێندکاران لە خەباتی مەدەنی و دیموکراسیدا، لێپرسراوی ئەنجومەن رایگەیاند: ئێوە پێشەنگی تێکۆشانی دیموکراسین و هەروەک چۆن لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا نەخشی بەرچاوتان هەبووە لەسەرخستنی لیستەکانی یەکێتی، پێویستە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەشدا قۆڵی جوامێرانەی لێهەڵماڵن و هەموو تواناکانتان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی لیستی 222 و رەوانەکردنی زۆرترین ژمارەی کاندیدانی یەکێتی. تاکو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداربن لە دەرچواندنی ئەو یاسایانەی خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی میللەتەکەمان و خزمەتکردنیان دەکات.
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەرێم ئیسماعیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران، بەناوی خوێندکارانەوە، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا وێڕای ستایشکردنی پشتیوانییە هەمیشەییەکانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر بۆ توێژی خوێندکاران، تەئکیدی لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتی کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

