لە یۆبێلی زێڕینی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا
کوردستان 10:14 AM - 2025-11-01
PUKMEDIA
لۆگۆی میدیاكانی یەكێتی
دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە 1ی 6ی 1975دا چەندە زەرورەتی مێژوویی قۆناغی هەڵسانەوەی دوای ئاشبەتاڵ بوو، هێندەش هەڵگیرساندنی شۆڕشێكی میدیایی بۆ پێناسەكردنی دیدگا و ئامانجی ئەو رێكخراوە لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچەكە گرنگ بوو بەر لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی چەكداری و هەر ئەو زەرورەتەش بووە هاندەری ئەوەی ی.ن.ك لە رۆژی 1ی 11ی 1975دا یەكەم ژمارەی بڵاوكراوەی (الشرارە) بە زمانی عەرەبی و پاش ماوەیەكیش (رێبازی نوێ) بە زمانی كوردی دەربكات.
بەو پێیەی زۆربەی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر، قاڵبووی بواری رۆژنامەنووسی بوون و لەگرنگیی رۆڵی میدیا تێگەیشتبوون، بەمەبەستی سازدان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئاگاداركردنەوەی دۆستانی دۆزی كورد یەكەمجار (الشرارە) یان لە شام بڵاوكردەوە، كە هەر لە ناوەكەی و پێناسەكەیەوە ئامانجەكەی دەپێكا (ومن الشرارە تندلع اللهیب) واتە (لە پریشكەكەوە ئاگرەكە هەڵدەگیرسێت) و بەدوای ئەویشدا (رێبازی نوێ) دەرچووێنرا، كە ئەمیشیان دەلالەتی شۆڕشێكی نوێ بوو بە رێبازێكی نوێ.
ئەم دوو بڵاوكراوەیە بە هەرسێ قۆناغی تاراوگە و شاخ و شار، توانییان هەشت خوول بەردەوام بن و لەو قۆناغانەشدا هەم دۆزی كورد و ستەملێكراوی گەلی كوردستان، هەم دڕندەیی و رەفتاری فاشیستانەی رژێمی بەعسیان بە دنیای دەرەوە و رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان دەگەیاند.
شان بەشانی (الشرارە) و (رێبازی نوێ) لە نەورۆزی 1979دا رادیۆی دەنگی شۆڕشی عیراق كە دواتر بووە (دەنگی گەلی كوردستان) وەك میدیای بیستراو توانیی هەم میدیا و بڵاوكراوەی نهێنی تێپەڕێنێت و هەم بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی و بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و كرمانجی رێبازی شۆڕش روون بكاتەوە و چالاكیی و نەبەردی و داستانەكانی هێزی پێشمەرگەی وەك مژدە دەدایە كۆمەڵانی خەڵك و سنوورە قەدەغەكانی تێدەپەڕاند و دەچووە هەموو ماڵەكانەوە و ببووە تاكە میدیای متمانە پێكراویی سەردەمی شۆڕش.
سەرەڕای ئەوەش راگەیاندنی یەكێتی لە شاخ و لە شار و لە مەنفاش خاوەنی گەنجینەیەكی بەهادارە لە كتێب و بڵاوكراوە و ئۆرگانی رەسمی و ناڕەسمی (سیاسی، كەلتووری، ئابووری، هونەری و وەرگێڕان) و دەستگیرۆیی چاپكردنی سەدان و هەزاران بەرهەمی نووسەران و ئەدیبان بووە، هەریەكە لە رێكخراوەكانی كۆمەڵە و برووتنەوەی سۆشیالیستی و دواتر یەكێتیی شۆڕشگێڕان و رێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانیش گۆڤاری مانگانە یان وەرزیی تایبەت بەخۆیان هەبووە.
لە سەرەتای قۆناغی ئازادیی كوردستانیشەوە لە 1991، كەناڵەكانی سلێمانی و دهۆكی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان و رۆژنامەی كوردستانی نوێ و الاتحاد لە 1992 و دواتر كەناڵی هەولێر و گەشەكردن بەرەو كەناڵی ئاسمانی و سوود وەرگرتن لە میدیای نوێی سەردەم كاروانەكە هەر بەردەوامە.
ئەمڕۆ ماڵی گەورەی میدیایی یەكێتی، سەرەڕای ئەوەی دەیان ماڵی لێكەوتووەتەوە و لە زۆربەی زۆری پێشكەوتنە تەكنۆلۆژییەكانی سەردەم بەهرەمەندن، بەڵام بە شكۆوە لەبەردەم خەباتی میدیایی كوردی و حزبەكەیاندا راوەستاون و سەربەرزانە درێژە بەو خەباتە میدیاییەی خۆیان دەدەن لەژێر رێنماییەكانی سەرۆك مام جەلال بە پرەنسیپی سێ (رێ) كە، (راستی، رەوانی و رازاندنەوە).
یادی ئەمساڵی راگەیاندن، هاوكاتە لەگەڵ دوو بۆنەدا، یەكەمیان یۆبێلی زێڕینی راگەیاندنی یەكێتییە و هاوكاتیشە لەگەڵ هەڵمەتی كەمپینی هەڵبژاردنی لیستی ٢٢٢ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەم قۆناغەشدا میدیای یەكێتییەكەمان بەوە لە میدیاكانی دیكە جیادەكرێتەوە كە هێشتا پابەندە بە سێ (رێ)یەكەوە و راستی ناكاتە قوربانی (سەبقی سەحەفی) و بە رەوانی زانیارییەكانی دەداتە كۆمەڵانی خەڵك و لە پارێزگاریی لە زمان و رازاندنەوەی هەواڵ و راپۆرت و بابەتەكانیشیدا هێشتا لە پێشەنگدایە و جێگای متمانە و رەزامەندیی زۆرینەی خوێنەران و بینەران و بیسەران و پسپۆڕانی زمانە.
لەم یادەدا سەری رێز بۆ گیانی پاكی سەرۆك مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان و شەهیدان و كۆچكردووانی راگەیاندنی یەكێتی دادەنەوێنین و سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو میدیاكارانەی لەم كاروانە 50 ساڵەیەی خەباتی میدیایی یەكێتیدا، بەردێكیان لەسەر بەردێك داناوە و شوێن دەستێكیان لە پەرەپێدانیدا بەجێهێشتووە.
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

