riklam

سەرۆک بافڵ: کوردستان دەکەین بەو بەهەشتەی کە شایەنی خەڵکەکەمان بێت

کوردستان 02:41 PM - 2025-10-30
سەرۆک بافڵ نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 222 ی یەکێتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: خەڵکی ئەم دەڤەرە 33 ساڵ پێش ئێستا ئاگرێکیان داگیرساند، کە ئاگری کوردایەتی و راپەڕین و دیکتاتۆر روخانبوو، پار ساڵیش راپەڕینێکی دیکەتان هەڵگیرساند، کە ئاگری زیندووکردنەوەی یەکێتی بوو، ئەمساڵیش داواتان لێدەکەم راپەڕینێکی دیکەمان بۆ دابگیرسێنن، کە ئێمە بە هێزەوە بنێرنە بەغداد، بۆ ئەوەی کوردستان بکەین بە بەهەشتێک کە شایستەی خەڵکەکەمان بێت.


ناهێڵین حکومەتێک پێکبێت کە خزمەت بە میلیشیا بکات
ئاماژەی بەوەشدا: خەڵکی ئەم دەڤەرە پرسیارێکمان زۆر لێدەکەن، ئەویش ئەوەیە کە دەنگیان بە ئێمەدا و تائێستا حکومەتمان نییە، من پێتان دەڵێم ئێمە بە قسەی ئێوەمان کردووە، بۆیە حکومەت پێکنەهاتووە، ئێوە بە ئێمەتان وت مەهێڵن حکومەتێک پێکبێت، کە خزمەتی خەڵک نەکات، ئێمەش بە قسەمان کردن، بە ئێمەتان وت، مەچنە حکومەتێکەوە کە لاوازبن تێیدا بەقسەمان کردن، بە ئێمەتان وت باحکومەتێک پێکنەیەت کە بە یەکچاو سەیری هەموو هاووڵاتییان نەکات، بەقسەمان کردن، ئێمە هەرگیز ناهێڵین حکومەتێک پێکبێت کە خزمەتی هەموو خەڵک نەکات و پارە لە دەمی ئێوە دەربهێنیت بۆ گیرفانی خۆی و دروستکردنی میلیشیا بۆ دز و گەندەڵ و رێوی کلک بڕاو.


بۆ یەکەم جار پڕۆسەی ئاشتی لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال هاتە ئاراوە
سەرۆک بافڵ لە وتارەکەیدا بۆ خەڵکی دەڤەری راپەڕین باسیلەوەشکرد: دەڤەری راپەڕین و یەکێتی هەر یەک بوون و هەر یەکیش دەبین، ئێمە دەبینە خزمەتکاری خەڵکەکەی خۆمان لە راپەڕینی هەمیشە سەوز، هەروەها دەمەوێت باسی ئاشتیتان بۆ بکەم کە بۆیەکەمجار سەرۆک مام جەلال بە دیموکراسی و ئەقڵیەتی حەکیمانەی خۆی ئاشتی لە نێوان کورد و تورک هێنایە ئاراوە، نەک بەقسەی بە تاڵ، ئێستاش پڕۆسەیەکی دیکەی ئاشتی بەهەمان سیاسەتی مام جەلال لە نێوان کورد و تورک بەڕێوەدەچێت و ئەمە تەنها سەرەتایەکە و دواتر هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە و هەرگیز خاکی خۆمان تەسلیمی داگیرکەر ناکەین، ئەمەش بە سیاسەت و دیبلۆماسیەت و ئەقڵە نەک بە قسەی بەتاڵ.


تەنها یەکێتی دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات
سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند: ئایا کێشەی سەرەکی خەڵك چیە ئەمڕۆ؟ بێگومان مووچە و کار و کەسابەتی خەڵکە، کێ دەتوانێت ئەمە چاک بکاتەوە؟ تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، نەک ئەوانەی بەس لە سۆشیال میدیا قسە دەکەن و منداڵەکانی خۆشیان گوێیان بۆ ناگرن، هەروەها ئەم چاککردنەوەیەش تەنها لە هەولێرەوە ناکرێت، پێویستە یەکێتی بە هێزی گەورە و نوێنەری زۆرەوە بنێرنە بەغداد، جاری پێشوو ئێمە بە 18 کورسییەوە زۆر زیاتر لەو حزبە خزمەتمان کرد، کە زیاتر لە 30 کورسی هەبوو، ئەوان چیان بۆ خەڵک و کەرکوک و گوزەرانی خەڵک کرد؟ تەنانەت یەک مووچەشیان پێچارەسەرنەکرا، بۆیە ئێمە حەزدەکەین شەڕ بۆ ئێوە بکەین و خزمەتتان بکەین بۆ ئەمەش پێویستمان بە دەنگی زیاتر و کورسی زیاترە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket