لیستی ٢٢٢: بایەخی زیاتر بەنەوەکانی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بدرێت
کوردستان 09:56 AM - 2025-10-29
PUKMEDIA
لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بایەخی زۆر بە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عیراق دەدات هەمیشە-ش بۆ ئەو مەبەستە تێدەكۆشێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە کارنامە و ستراتیجی لیستی ژمارە (٢٢٢) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا بەتایبەت جەختی لە پرسی ئاسایش و سەقامگیری کردووەتەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کارنامە و ستراتیجی لیستی ژمارە (٢٢٢) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا بەمشێوەیە باسی لە پرسی ئاسایش و سەقامگیری کردووە:
بۆ:
1-بەردەوامبوون لە پڕچەککردن و مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عیراق و پارێزەری سەروەری خاکی کوردستان.
2-پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ هێزەکانی عیراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان.
3- کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و عیراق بە دیالۆگ و میكانیزمی سیاسی دوور لە توندوتیژی.
4-کارکردن بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێم و عیراق بە گشتی و رێگریکردن لەدەستوەردانی دەرەکی.
5-هاوتاکردنی مووچە و دەرماڵە و هەموو ئیمتیازاتەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی تری هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزە فیدراڵییەکان.
6- بایەخدان بە نەوەکانی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان.
7-چارەسەرکردنی پێشمەرگەو کەسوکارەکانیان هاوشێوەی هێزە فیدراڵیەكان لە نەخۆشخانە گشتییەکان بێبەرانبەروهاوکاریکردنیان بۆ چارەسەرکردنلە نەخۆشخانەئەهلیەکان و لە دەرەوەی وڵاتلەحاڵەتی پێویستدا.
8-گرنگیدانی زیاتری کۆلێژە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵی لە دابینكردنی پێویستیەكانیان.
9-دەستەبەركردنی پشکی هاوڵاتیانی كوردستان، له سوپای عیراق و وەزارەتی بەرگری و دامەزراوه فیدراڵییه ئەمنییەکان بە مەبەستی چەسپاندنی بنەمای شەراكەت لە هەموو كایەكاندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزەیە، بە ڕێبەرایەتی سەرۆک بافڵ، ئەوەی دەیڵێت جێبەجێی دەکات و ئەوەش ئەو دروشمە سەرەکییەیە کە تەنها بە یەکێتی دەکرێت، لەڕابردووشدا هەرچییەکی وت جێبەجێیکردوو ئەمەی ئێستاش دەیڵێت،جێبەجێیدەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

