سەرۆک بافڵ: سەرجەم ئەو بەڵێنانەمان جێبەجێکرد کە بەکەرکوکمان دا
کوردستان 03:24 PM - 2025-10-28
PUKMEDIA
جەماوەری یەکێتی لە کەرکوک
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند: سەرجەم ئەو بەڵێنانەمان جێبەجێکرد کە بەکەرکوکماندا و حکومەتێکمان دامەزراند کە جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک ناکات و باوەڕی بەخزمەتگوزاری و ئاسایش و کەرامەتی خەڵکی شارەکە هەیە.
نەیارەکانمان خست و بەڵێنەکەمان بردە سەر
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی 10ی 2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کەرکوک رایگەیاند: بەڵێنمان پێدان کە کوڕێکی کەرکوک، یەکێتییەکی کەرکوک دەکەین بە پارێزگار،نیوەی دنیا لەدژمان وەستان، بەڵام خستمانن و هەر بەڵێنەکەمان بردە سەر و حکومەتێکمان دامەزراند کە جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک ناکات و باوەڕی بە خزمەتگوزاری و ئاسایش و کەرامەتی خەڵکی شارەکە هەیە.
کەرکوک کێشەی ئاو و کارەبای نەماوە
ئاماژەی بەوەشکرد: لەوەتەی پارێزگاری کەرکوک کوردێکی یەکێتییە تەنها سێ جار بودجە هاتووە بۆ شارەکە، بەڵام سەیری شەقام و کۆڵانەکان بکەن چەند پاکە، ئاو و کارەبای کەرکوک کێشەی نەماوە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ کراوە، بەپشتیوانی خەڵکی شارەکە و یەکڕیزی ئێمە بودجە رێکدەخەینەوە و ئەوکاتە بزانن چەند خزمەتی زیاتر دەکەین.
کۆمپانیا گەورەکان دەیانەوێت پڕۆژەکانیان بهێننە کەرکوک
لەکەرنەڤاڵەکەدا سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەشکرد: بەپشتیوانی ئێوە کەرکوکمان کرد بە شاری پێکەوە ژیان، هەموو پێکهاتەکان کورد و عەرەب و تورکمان و کریستیانەکان پێکەوە دەژین، ئێستا کەرکوک گەیشتووەتە ئاستێک کە مافی هەمووانی تێدا پارێزراوە بەو جوتیارانەشەوە کە پێشتر غەدریان لێدەکرا و کۆمپانیا گەورەکانیش دەیانەوێت پرۆژەکانیان بهێننە کەرکوک و بازرگانی تێدا بکەن، ئێستاش ئێمە شەڕ بۆ پێکهاتەکان دەکەین و رێز لە تایبەتمەندیان دەگرین بۆ ئەوەش بۆچون و دەنگی ئێوەمان دەوێت.
کەرکوک بە دیموکراسی رزگارکراوە
لەدرێژەی وتارەکەیدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند: لایەن هەن کە تاوەکو ئێستا باسم نەکردوون، بەڵام ئەمڕۆ باسیان دەکەم، دەڵێن کەرکوک بە شەڕ رزگار دەکەین، نەگبەت سەیری کەرکوک بکە، کەرکوک رزگار کراوە، بە دیموکراسی رزگار کراوە، نەک بە درۆ، حزبێک هەیە دوو کورسی لە کەرکوک هەیە، دەپرسم ئەو حزبە لە رزگارکردنی عیراقەوە چی بۆ کەرکوک کردووە؟، هەر گیرفانیان پڕکردووەتەوە و کەرکوک و خەڵکی خۆیان لە بیرکردووە، ئەوان ناتوانن بێنە کەرکوک و ناو خەڵک، بەڵام ئێمە لێرەین و هەمیشە لەگەڵ خەڵکی کەرکوک دەبین و کەرکوکیش ئەوانی ناوێت، بەڵکو کەرکوک یەکێتی دەوێت.
زمانی کوردی زمانی رەسمی عیراقە
سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە: کە دەبێت مووچەی مامۆستایانی کەرکوک لە بەغداوە بێت و خوێندکارانیش دەبێت بە کوردی بخوێنن، ئەمە دەستوری عیراقە و قبوڵی ناکەین غەدرمان لێبکەن زمانی کوردی زمانی رەسمی عیراقە و ئێمە هێزی تۆین لە بەغداد، هەروەها داواکارم سندوقەکانی دوزخورماتووش سەوز بکەن، جەماوەری یەکێتی و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە ئازیزەکان، سەرکەوتنی ئێمە سەرکەوتنی ئێوەیە.
یەکێتی لە هەموو حزبەکانی تر گەشبینترە
لە کۆتایی وتارەکەیدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشدا: ئەمڕۆ یەکێتی لە هەموو حزبەکانیتر گەشبینتر و بەهێزتر و یەکگرتووترە، بۆیە پشتیوانی لیستی 222ی یەکێتی و پارێزگار و شارەکەتان بن و ئێمەش پشتیوانی دەنگی ئێوە دەبین و رۆحی جەنابی مام جەلال بە زیندوویەتی دەهێڵینەوە و رێبازی مام جێبەجێ دەکەین، ئێمە هێزی ئێوەین لە بەغداد، بڕۆن سندوقەکانمان بۆ سەوز بکەن، زۆر ماندوومان کردن، سەرچاومان هاتن، کەرکوک... کەرکوک... کەرکوک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

