riklam

بۆ یه‌كێتی ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نوسان هه‌وێنی پێشكه‌وتنه‌و پارێزگارییان لێده‌كات

کوردستان 11:30 AM - 2025-10-28
یەکێتی پارێزەری دەنگی ئازادە PUKMEDIA

یەکێتی پارێزەری دەنگی ئازادە

لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژنامەنووسان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لال و له‌ئێستاشدا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك بافڵ جه‌خت له‌ ئازادی رۆژنامه‌وانی و پاراستنی مافی رۆژنامه‌نوسان ده‌كاته‌وه‌و به‌شاهیدی هه‌موو لایه‌ك ده‌نگی ئازاد و بوێرو ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگی ناڕازی له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی هه‌میشه‌ گرنگی پێدراوه‌و یه‌كێتی پارێزه‌ری مافی رۆژنامه‌نوسان بووه‌ به‌بێ جیاوازی، هاوكات له‌په‌رله‌مانیش كاریكردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌نوسان بۆ پاراستنی مافه‌كانیان و جه‌ختیشی له‌ هاوتاكردنی مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسانی عیراق كردوه‌ته‌وه‌.

كارنامه‌ی لیستی 222 ی یه‌كێتی بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی فه‌زایه‌كی فراوانی ئازادی راده‌ربڕ‌ین له‌ كوردستان فه‌راهه‌م بكات و میدیا و ده‌نگی ئازاد وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م رۆڵی سه‌ره‌كی خۆیان بگێڕ‌ن و ره‌خنه‌گرتن وه‌كو هه‌وێنی پێشكه‌وتن و خۆچاككردن سه‌یربكرێت، هاوته‌ریب، قه‌ڵه‌م و ده‌نگه‌كان هه‌موو به‌ یه‌ك ئاست پارێزراو بن و بتوانن ئازادانه‌ گوزارشت له‌بۆچوونه‌كانییان بكه‌ن.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی:

1-دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دابینكردنی كۆرس و خوێندنی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی رۆژنامه‌نووسان به‌رزتر بكرێنه‌وه‌، ره‌خساندنی ئه‌م هه‌له‌ به‌بێ جیاوازیكردن له‌ نێوان رۆژنامه‌نووسی حزبی و رۆژنامه‌نووسی ئازاد.

2-دروستكردنی هێڵێكی گه‌رم بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌و پێشێلكاریی یاخود هه‌ڕ‌ه‌شانه‌ی رووبه‌ڕ‌وویان ده‌بێته‌وه‌.

3-له‌ رێگه‌ی حكومه‌تی عیراقییه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ هاوبه‌شیكردنی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ رۆژنامه‌نووسان هه‌یه‌تی، له‌ رووی پێدانی زه‌وی، یاخود قه‌رزی بانكییه‌وه‌.

4- پشتگیریكردن له‌ رۆژنامه‌وانی ئازاد (freelance).

5- جێبه‌جێكردنی یاسای تایبه‌تی بۆ پاراستنی رۆژنامه‌نووسان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك سزادانیان نه‌كرێته‌ رێكاری كۆتایی، وه‌كو چۆن له‌ ماوه‌كانی رابردوو هۆبه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ دادگا راسپێردرا، له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان.

میلەتی زیندو و هۆشیار بەبێ ئازادی درووست نابێت

دامەزراندنی سەکۆی ئازاد و دامەزراندنی دەیان رۆژنامە و گۆڤار و رادیۆ و ناوەندی فکری و فەلسەفی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە یەکێتی سەرمەشق و رابەری بیری ئازادەو میلەتی زیندو و هۆشیار بەبێ ئازادی درووست نابێت.

هەڵۆ قادر ئەحمەد كاندیدی ژماره‌ 11 له‌سه‌ر لیستی 222 ی یه‌كێتی له‌ بازنه‌ی کەرکوک، به‌ وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: رۆژنامەگەری ئازاد و ئازادی رادەربڕین کۆڵەکەی دیموکراسیە، یەکێتیش ئازادی رادەربڕینی بە بنەمای کاری حزبی و سیاسی خۆی زانیوەو ئەمەش لە رابەری بیری ئازاد و مامۆستای دیموکراسیەت، مام جەلال بۆمان ماوەتەوە وەکو فکر و بنەما ، دامەزراندنی سەکۆی ئازاد و دامەزراندنی دەیان رۆژنامە و گۆڤار و رادیۆ و ناوەندی فکری و فەلسەفی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە یەکێتی سەرمەشق و رابەری بیری ئازادە لە کوردستان و ناوچەکە.

وتیشی: پێشکەوتن بە دیموکراسی دەکرێت و دیموکراسیش بە بیر و رای ئازاد دەکرێت، بۆ هەمیشە بیری مام لە پێشکەوتن و ئازادی ژن و رۆژنامەگەری و رادەربڕین لە بیر و هزرمان دەمێنێت و درێژە پێدەری ئەو رێباز و رێگایە دەبین، چونکە باوەڕی تەواومان هەیە کە میلەتی زیندو و هۆشیار بەبێ ئازادی درووست نابێت.

ده‌نگه‌ ئازاده‌كان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌دیدێن

یه‌كێتی له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا پارێزه‌ری مافی رۆژنامه‌نوسان و ده‌نگه‌ ئازاده‌كان بووه‌، بۆیه‌ زۆرترین ده‌نگی ئازاد و كه‌ناڵی ئۆپۆزسیۆن له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبه‌دا به‌دیهاتوون.

عوسمان ره‌سوڵ موسا كاندیدی ژماره‌ 33 له‌سه‌ر لیستی 222 ی یه‌كێتی له‌ بازنه‌ی سلێمانی، به‌ وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئازادی فه‌راهه‌م بووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی حزبێكی سۆشیال دیموكرات بووه‌ له‌هه‌موو بوارێكدا ئازادی هه‌بووه‌ به‌تایبه‌ت میدیا و رۆژنامه‌نوسان زۆرترین ئازادیان بۆ به‌دیهاتووه‌.

وتیشی: ئازادییه‌كی ره‌ها بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی فه‌راهه‌م كراوه‌ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، به‌شێك له‌م حزبه‌ له‌سه‌ر بیروبۆچۆن و رای كۆمه‌ڵێك كه‌سی رۆشنبیرو گه‌نج دروستبوه‌و وایكردووه‌ خۆگونجێن بێت له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی ئازادییه‌كان به‌تایبه‌تیش بۆ رۆژنامه‌نوسان، بۆیه‌ تێڕ‌وانینی ئه‌م حزبه‌ وایكردووه‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسی و ده‌نگه‌ ئازاده‌كان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌دیبێن و گه‌شه‌ بكه‌ن.

یه‌كێتی پاڵپشتی رۆژنامه‌نوسان بووه‌

به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌میشه‌ ده‌رگای به‌رووی رۆژنامه‌نوساندا واڵابووه‌و له‌ره‌خنه‌و پێشنیار و گله‌ییه‌كانیان نه‌ترساوه‌، بۆیه‌ رۆژنامه‌نوسان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕین و گه‌رمیان ئازادترن.

كاروخ عه‌بدولڕ‌ه‌حیم عه‌زیز كاندیدی ژماره‌ 29 له‌سه‌ر لیستی 222 ی یه‌كێتی له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر، به‌ وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌دیهێنانی ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سنووره‌ی تێیدا كارده‌كه‌ن، رۆژنامه‌نوسان ناوه‌ندێكن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و روداوانه‌ی رۆژانه‌ رووده‌ده‌ن، بۆیه‌ له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی كه‌هه‌یانه‌ ده‌توانن داتاو زانیارییه‌كانی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن و زیادی بكه‌ن و گه‌شه‌ بكه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتیدا یه‌كێتیدا به‌دیدێت.

ئه‌وه‌شی وت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ ده‌رگای بۆ رۆژنامه‌نوسان واڵا كردوەو پاڵپشتیان بووه‌و له‌ ره‌خنه‌ و گله‌ییه‌كانیان نه‌ترساوه‌، بۆیه‌ رۆژنامه‌نوسان له‌م سنووره‌ ئازادن، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا پێویسته‌ له‌رێگای میدیاوه‌ بابه‌ته‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان ئاڕ‌استه‌ی خه‌ڵك بكرێت، بۆیه‌ ده‌بێت ئازاد بن.

مام جەلال بڕیاری دروستکردنی سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی دا 

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هێزه‌یه‌، به‌ ڕ‌ابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بافڵ، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت جێبه‌جێی ده‌كات و ئه‌مه‌ش ئه‌و دروشمه‌ سه‌ره‌كییه‌یه‌ كه‌ ته‌نها به‌ یه‌كێتی ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌میشه‌ بۆ پاراستن و به‌دیهێنانی مافه‌كانی رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌وڵدا بوه‌و له‌ماوه‌كانی رابردووشدا هۆبه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ دادگا راسپێردرا، له‌سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان.

پاراستنی ماف و ئازادی راده‌ربڕینی رۆژنامه‌نوسان له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی پاشخانێكی قوڵی هه‌یه‌ و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌كۆبوونه‌وه‌كانیدا هه‌میشه‌ جه‌ختی له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌،" رۆژنامه‌نوسان ئازادن له‌ نوسین و راده‌بڕینه‌كانیان و بۆیان هه‌یه‌ له‌منه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن و گه‌ردنیان ئازادبێت"، هەر بەو مەبەستەش بڕیاری دروستکردن سەکۆی ئازادی درا لە پارکی ئازادی، وەک هێمایەک بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی رادەربڕین، ئه‌و وته‌یەی سه‌رۆك مام جه‌لالیش له‌سیاسه‌تی یه‌كێتیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و هه‌تائێستاش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌میشه‌ یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌دات ژینگه‌یه‌كی ئازاد بۆ رۆژنامه‌نوسان به‌دیبهێنێت له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

هاوکات بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی رۆژنامەنووس و بۆ پاراستنی میراتەکەیان و زیندووهێشتنەوەی هەتاهەتایی ناوەکانیان، کە لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا بەهۆی پیشەکەیانەوە شەهیدبوون، مۆنیۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لەناو پارکی ئازادی شاری سلێمانی لە تەنیشت سەکۆی ئازاد لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە رۆژی 14ـی 9ـی 2024 پەردەی لەسەرلادرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket