حاکم قادر: دەنگدان بە 222 دەنگدانە بە گەیشتن بە ئامانجەکان
کوردستان 10:43 PM - 2025-10-27
PUKMEDIA
حاکم قادر لەسەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان
حاکم قادر حەمە جان سەردانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی كرد و بە گەرمی بەخێرهاتن کرا، ئەو ستایشی کۆمەڵەکەی کرد وتی: پێشمەرگە ناوێكی پیرۆز و پڕشنگدارە لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەماندا و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانیش هێندەی توانیبێتی رۆڵی گەورەی بینیوە لە خزمەتکردنی پێشمەرگەدا.
حاکم قادر حەمەجان لەو دیدارەدا باسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد و وتی: دەنگدان بە لیستی یەكێتی دەنگدانە بە داكۆكی و پارێزگاری لە مافە دەستوریەكان و مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی كوردستان.
لە دیدارەکەدا وتیشی: یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان تەنیا حزب بووە كە دروشمی مافی چارەنوسی ھەڵگرتووە و لەو پێناوەدا شەھید و قوربانی زۆری داوە.
حاکم قادر راشیگەیاند: بە خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی و دیالۆكی جدی هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 وەك مادەیەكی دەستوری، دەتوانین پارێزگاری لە كەركوك و شوێنە كوردستانیەكان بكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

