شێخ جەعفەر: بەسەوزپۆشکردنی سندوقەکانی دەنگدان، ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین
کوردستان 08:23 PM - 2025-10-27
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بازنەکانی هەڵبژاردنی لە بەکرەجۆ و راپەڕین بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەشرینی یەکەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بازنەکانی هەڵبژاردنی کرد لە گەڕەکەکانی بەکرەجۆ و راپەڕینی شاری سلێمانی و لەلایەن د. ئومێد لێپرسراوی بازنەی 11ی بەکرەجۆ و کاوە سەلیم لێپرسراوی بازنەی 30ی کەرکوک/ سلێمانی و سالار بازیانی لێپرسراوی بازنەی 12ی راپەڕین و ژمارەیەک لە کادیرانی هەرسێ بازنەکەوە بەگەرمیی پێشوازیی لێکرا.
لە سێ دیداری جیاوازدا، لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لەهەوڵ و ماندووبوونی لێپرسراو و کادیرانی بازنەکانی هەڵبژاردن کرد کە ماندوونەناسانە سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانیانن لە جۆشدانی خەباتی جەماوەریی و پشتیوانیکردنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی بەشداریی ژنان کردەوە لە تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و بایەخی بەشدارییکردنی بەرفراوانی ژنانی لە پرۆسەی دەنگداندا بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، بەوپێیەی ژنان نیوەی کۆمەڵگەن و دەتوانن بەدەنگەکانیان گۆڕانکاریی بەرچاو لە کایەی سیاسیدا بهێننەئاراوە، بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنەی 11/11 دا کە پێشبینی دەکرێت جەماوەری گەلەکەمان بەجۆش و خرۆشەوە رووبکەنە ناوەندەکانی دەنگدان و سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن و سەرەنجام ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین.
لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ لێپرسراو و کادیرانی بازنەی 30ی کەرکوک/ سلێمانی، لێپرسراوی ئەنجومەن ستایشی رۆڵی جوامێرانەی کەرکوکییەکانی کرد لە قۆناغە جیاجیاکانی تێکۆشانی کوردایەتیدا و گەڕانەوەی تەواوی کەرکوکییەکانی نیشتەجێی سلێمانی و شارەکانی تری کوردستانی لەڕۆژی دەنگداندا بۆ کەرکوک بە پێویستییەکی نیشتمانیی و نەتەوەیی لەقەڵەمدا.
لەبەرانبەردا، لێپرسراو و کادیرانی بازنەکان، سوپاسی رێنمایی و هاندان و دەستخۆشییەکانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفایان کرد کە هەمیشە پاڵپشتی ئۆرگانە جیاجیاکان و کادیرانی حزبە، هەروەک باسیان لە بەدەنگەوەهاتنی ئەرێنیانەی کۆمەڵانی خەڵک و ئامادەکارییەکانیان کرد بۆ تۆمارکردنی نەبەردییەکی گەورەی دیموکراسی و دوپاتیان کردەوە کە تەواوی تواناکانیان بۆ سەرخستنی لیستی شەهیدان تەرخان دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

