سەرۆک بافڵ لە وراتی کۆیەوە: هەموو کوردستان بەیەکچاو سەیر دەکەین
کوردستان 02:13 PM - 2025-10-25
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە شاری کۆیە کەرنەڤاڵی جەماوەری سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتی بەڕێوەچوو،کە تیایدا
سەرۆک بافڵ وتارێکی پێشکەش بە جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد و رایگەیاند: ناچینە حکومەتێکەوە کە بەیەکچاو سەیری هەموو کوردستان نەکات.
بەشداری لە حکومەتێکدا ناکەین، بەیەکچاو سەیری هەموو کوردستان نەکات
لە سەرەتای وتارەکەیدا سەرۆک بافڵ سڵاوی لە کریستیان و خەڵکی کۆیە کرد و رایگەیاند، خۆشبەختانە ئەمە دووەمین جارە لە ساڵێکدا هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵکو پارێزگاری هەولێر بیری بکەوێتەوە، کە کۆیە بەشێکە لە هەولێر.
دووپاتیشی کردەوە: ناچینە ناو حکومەتێک تا دڵنیا بین، هەموو شارێکی کوردستان بە یەکچاو سەیر دەکرێت و وەک یەک خزمەت دەکرێن.
سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند: دوێنێ لەگەڵ هەڤاڵێکی خۆم لە واشنتەوە قسەم دەکرد، پرسیاری کرد کۆیە چ رەنگێکە مەبەستی ئەوە بوو کە کۆیە دەنگ بە چ حزبێک دەدات، لە وەڵامدا وتم:" من وەڵام نادەمەوە سبەینێ خەڵکی کۆیە وەڵامت دەدەنەوە".
ئێمە بەهێزین و بەیەکچاو سەیری هەموو هاووڵاتیان دەکەین
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بەهێزین، ئەمجارە بەهێزتریش دەبین، بە هێزی ئێوەوە بەهێزین، کە حکومەتی هەرێمیش دامەزرا زابخودێ بەو هێزەوە وەک لایەنەکانی دیکە ناکەین و بەڵێن دەدەین بە هەموو خەڵکی کوردستان کە بە یەکچاو سەیری هەموو لایەک دەکەین و هەموو هاووڵاتیانی کوردستان سەر بەچ لایەنێک بێت یان پێکهاتەیەک بێت، ئێمە بەیەکچاو سەیری هەموویان دەکەین، چونکە ئێمە حزبی مام جەلالین ، بۆ هەموو کوردستان خەبات دەکەین.
لە سەرتاسەری کوردستان خۆشەویستین
سەرۆک بافڵ دووپاتیشی کردەوە: ئێمە لە هەموو کوردستان بەهێزین، وەک لایەنی دیکە نین لە بەشێکی بچووک بەهێز بین، ئێمە لە رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵات خۆشەویستین، ئێمە
لە هەموو کوردستان خۆشەویستین، خوایدەکرد رۆژێک لە سەرتاسەری کوردستان هەڵبژاردنێک دەکرا، ئەو کات دەمانبینی کێ ژمارە یەکە و کێ بەهێزترینە لە هەموو کوردستان.
رەتمان کردەوە مووچەی سلێمانی راستەوخۆ لە بەغدادەوە بێت
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان ئێمە دروستمان کرد بە خوێنی ئێوە دامەزراوە و ئێمە دەیپارێزین وشەڕی بۆ دەکەین لە بەغداد، ئەو کاتە کە مووچە نەدەهات، دۆخێکی ناخۆش بوو، ئەمانیش لەملاوە دەیانوت نایکەم قابیلی قبوڵ نیە، لەو کاتەدا وەفدێک لە بەغدادەوە هاتن و وتیان:" ئێمە با مووچەی سلێمانی و ئەملا بدەین،وەڵامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوە بوو وتمان زۆر سوپاس،بەڵام نامانەوێت، هەولێر و دهۆک و بادینان سەوزە، ئەگەر ئەم پێشنیارە بۆ لایەنێکی دیکە بکرایە قبوڵیان دەکرد، ئەمەیە جیاوازی یەکێتییە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، ئێمە کوردستان هەمووی بە یەکچاو سەیری دەکەین، هەر لەبەر ئەوەشە کە رێز لە یەکێتی دەگیرێت لە بەغداد،چونکە ئێمە هێزی تۆین لە بەغداد، نەیارەکانیشمان لە بەغداد رێز لە یەکێتی دەگرن،چونکە دەزانن یەکێتی راستگۆیە،چونکە هەمووان بە یەکچاو دەبینین، ئەمە سیاسەتی مام جەلال و کاک کۆسرەت و عومەر دەبابەیە.
غەدر لەکەس ناکەین
سەرۆکی یەکێتی روونیشی کردەوە، هەندێکجار زمانمان زبرە، بەڵام بە دڵێکی پاکەوە ئێمە سیاسەت دەکەین و غەدر لە کەس ناکەین، خزمەتی هەموو لایەک دەکەین، بە 18 کورسییەوە هێندەی هەموو حزبەکانی دیکە خزمەتمان کرد لە بەغداد، بۆیە داوا دەکەم ئەمجارە بە کورسی و دەنگی زیاتر بمانێرن بۆ بەغداد، ئەو کات زیاتر دەتوانین خزمەتتان بکەکەین و بۆتان دەسەلمێنین ئێمە هێزی تۆین لە بەغداد و تەواوی کوردستان.
تەنها خەبات بۆ مووچە ناکەین
سەرۆک بافڵ ئاشکراشی کرد، ئێمە تەنها شەڕ بۆ بوودجە و مووچە ناکەین، شەڕ بۆ ئاو و کارەبا دەکەین، ئەو بودجە زۆرە لە بەغداد هەیە،ئەگەر بە زۆر بەغداد نەکەین بە دوژمنی خۆمان،ئەوە ئەوان ئامادەن بۆ کوردستانی بنێرن، دەبێت خەبات بکەین کە هەموو کوردستان بەیەکچاو سەیر بکرێت، پرۆژەی ستراتیژی و بزنسی گەورە لە بەغدادەوە دێت، داوام لە پارێزگاری کەرکوک کرد کە رێگایەک لە نێوان کەرکوک و تەقتەق دروستبکات، ئەو رێگایە هاتووچۆ ئاسان دەکات و خزمەت بە بازرگانی و زۆر لایەنی دیکە دەکات، بۆ حکومەتی هەرێم ئەمە ناکات؟ ئێمە ئەوەی دەیڵێین هەر ئەوەش جێبەجێ دەکەین، هەر ئێمە لە بەغداد خەبات بۆ مافەکانتان دەکەین، کەسی دیکە ناتوانێت، بشتوانێت نایکات.
زیاتر لە جاران خزمەتی کریستانەکان دەکەین
پەیوەست بە کریستیان و پێکهاتەکانیش سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، خوشک و برا کریستیانەکان زیاتر لە جاران خزمەتتان دەکەین، ئێوە بەشێکن لە کوردستان و هەموو شارەکانی کوردستان هی ئێوەیە، ئێمە زیاتر بەرگریتان لێدەکەین.
دەنگەکان مەسوتێنن و سندوقەکان سەوز بکەن
لە کۆتایشدا، سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەسێ خاڵ داو رایگەیاند: ئێوە دەتوانن سێ شت بکەن، ژمارە یەک ئەوەیە لە ماڵەوە بن یان دەنگەکان بسوتێنن کە زۆر هەڵەیە، خاڵی دووەمیش ئەوەیە دەنگ بەلایەنێک بدەن کە هیچ ناکات و دەڵێت قبوڵی ناکەم، ئەوەش هەر سوتاندنی دەنگی خۆتانە، بۆیە باشتر ئەوەیە دەنگ بدەن بە یەکڕیزی کورد، دەنگبدەن بەو لایەنەی کە لە بەغداد ئیشی زۆری پێدەکرێت، دەنگ بدەن بەو لایەنەی کە بەیەکچاو سەیری هەمووان دەکات، دەنگ بدەن بەو لایەنەی کە قوربانی زۆری بۆ کوردستان داوە، بڕۆن دەنگ بدەن و سندوقەکان سەوز بکەن، کاندیدەکانیش بۆ خزمەتی ئێوە دەچنە بەغداد و لەئەمڕۆ بەدواوە پێشمەرگەی ئێوەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

