riklam

کارنامە و ستراتیجی لیستی ژمارە (٢٢٢) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

کوردستان 09:46 AM - 2025-10-24
لیستی ژمارە (٢٢٢) PUKMEDIA

لیستی ژمارە (٢٢٢)

لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

عیراقی فیدڕاڵ، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری هەنگاویکارا و گرنگی هاویشتووە، بەتایبەت لە ژێر سایە و سێبەری سەرۆک مام جەلال بە ئاڕاستەی پێکەوەژیان و هێنانەکایەی کەشێکی ئارام و هێمنی سیاسیی بە لەخۆگرتنی هەمووچەمک و پێکهاتە و توێژەجیاوازەکانی گەلانی عیراق. هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا، وەکو هەرێمێکی فیدراڵی لە چوارچێوەی ماددەی 121ی دەستووری عیراقدا، هەنگاوی نا بۆ بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەکانی، كە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشکی شێری بەردەكەوێت لە دامەزراندنیدا.

لە ئێستادا دوای زیاتر لە دوو دەیە لە حوکمڕانیکردن، هەم عیراق خۆی دووچاری گرفت و کێشەی گەورە بووەتەوە، و هەم هەرێمی کوردستان لە بەردەم کۆمەڵێك ئاستەنگ و بەربەستی گەورەی دارایی و ئیداریی و سیاسییدایە، بەتایبەت لە ڕووی دەستەبەرکردن و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆر و توێژە جیاوازەکانی دیکە.

ئەم کێشە هەڵپەسێردراوانەی کە بەهۆی ناجۆری سیاسەتکردن هاتوونەتە ئاراوە، بوون بە بەشێک لە فەرهەنگی هێزە ناكاریگەرە دروشمبازەكان، کە دۆزی کورد و شایستە و مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمانییان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دووچاریئایندەی ڕەشتر و چارەنووسێکی نادیارترکردووەتەوە. بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ڕێبەرایەتی سەرۆک بافڵ، هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی شایستە و مافە دارایی و سیاسییەکانی کوردستانییان لە ڕێگەی گفتوگۆی عەقڵانییانە و بڕیاری دیراسەتكراو لە چوارچێوەی دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغدا. هەر بۆیە، لای یەکێتی و سەرۆک بافڵ، بەغدا وەك پایتەختی عیراق قوڵایی ستراتیجی هەرێمەکەمانە، و شایستە و مافە دارایی و سیاسییەکانیشمان تەنها و تەنها لە ڕێگەی دانوستان و لێکتێگەشتن دێنە کایەوە، کە ئەمەش تەنها بە هێزێکی خاوەن میراتی مام جەلالی وەکو یەکێتی و سەرۆکێکی خاوەن بڕیار و بەهێزی وەکو سەرۆک بافڵ دەکرێت.

ئاڕاستەی کارنامە:
ئاڕاستەی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەنتەرگرتنی بەغدادە، و هیچ هێزێکی کوردی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان بە هاوتا و جێگرەوەی خۆمان نازانین.

بە پەیامی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی، و پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێكردنی، لەگەڵ چارەسەری ڕیشەیی مووچە لە ژێر دروشی ئەوەی دەیڵێین جێبەجێێدەکەین، بەرەو بەغدا هەنگاو دەنێێن.

ئامانجی کارنامە: چاککردنی مووچە، چارەسەركردنی کێشە و مافە دەستوورییەکان،هاوتاکردنی مووچە، دابینکردنی خزمەتگوزاری بە بێ جیاوازیبۆ هەموو کوردستاندوور لە ڕق و کینەی شەخسی، و فەراهەمکردنی ئازادییەکان، و پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایش و سەر و ماڵی هاووڵاتییان، و پاراستنی شوناسی بەرزی کوردایەتی،تەنهاو تەنها بە هێزێكی وەکو یەکێتی و سەرۆکێکی بەهێزی وەکو بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکرێن. مێژووی چەند ساڵەی ڕابردووی سەرۆک بافڵیش شایەتن، لەوەی کە دەیڵێین جێبەجێی دەکەین.

یەکەم:بواری سیاسیی و دیبلۆماسی

کێشمەکێشی سیاسیی ناتەندروست، خۆسەپێنی و پاوانخوازی و هەژمونویستی، و حزبۆکراتییەت، هزری بەرتەسکی حزبی بەرژەوەندخواز و دروشمبازی بەرزی بێ ناوەڕۆک و هەڕەشەی ناواقعی و دیراسەتنەكراو، زیانێکی گەورەی گەیاندووە بە پێگەی سیاسیی و دیبلۆماسی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک کە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بە قۆچی قوربانی کەللەڕەقی سیاسیی و سیاسەتی ناجۆری خۆسەپێن، بەمەش مووچەی مووچەخۆران و ژیانی هاووڵاتییان بووەتە مۆتەکە، و کاریگەری لەسەر بازاڕ و دۆخی دارایی تەواوی هاووڵاتییان دروستکردووە.

ڕاستکردنەوە و چاککردنی ئەم بارە لارەش تەنها بە حزبێکی وەکو یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكرێت، بەتایبەت کە یەكێتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک بافڵ لە چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین دەستکەوتی گرنگی هەبووە و توانیویەتی بە پێگەی دیبلۆماسی بەهێزی خۆی چەندین بابەت و دۆسیەی گرنگ و پەیوەست بە گەلەکەمان یەکلایی بکاتەوە:

1- بەهۆی ناجۆری سیاسەتکردن و هەوڵی بە شەخسەنەکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا لە دەرەوەی دەستوور، پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتە لێواری هاتن و نەهاتن و چەندین مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمیکوردستان چارەنووسییان نادیارمایەوە. سەرباری ئەرکە حزبەییەکانی، سەرۆک بافڵ وەکو سەرکردەیەکی مەیدانی و سیاسیی، چارەسەری پرسی مووچەی کردە توێشووی گەشت و سەردانە یەک لە دوا یەکەکانی لە بەغدا؛ تا دواجار، زەمینەسازیی کرد بۆ لێکتێگەشتن لە نێوان هەردوو حکومەت بۆ ڕێکكەوتنێکی یەکانگیر لە خزمەت مووچەخۆران، و دواجار بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران درا. ئەم هەنگاوە مێژووییەی سەرۆک بافڵ، دەرفەتێک بوو بۆ چارەسەری پرسی مووچە، بەڵام هاوتەریب زەمینەسازیی بووبۆ هەنگاونانبە ئاڕاستەیچارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی نێوان هەردووحکومەت.

2-یەکێتی توانی ڕێڕەوی حوکمڕانی ڕاستبکاتەوەو پاوانخوازی و ویستی خۆسەپێنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجار و بۆ هەمیشە كۆتایی پێ بهێنێت. یەکێتی توانی لە ڕێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە، ڕێگە نەدات هیچ هێزێک جارێکیدیکە ١+٥٠ مسۆگەر بکات، و گەرەنتی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاریی لە ڕێگەی پڕۆسەی دیموکراسییەوە مسۆگەر کرد.

3- دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و سەرکێشیکردن بە دەستکەوتەکان و چارەنووسی گەلەکەمان، هەڕەشەی ڕاستەوخۆی هێنایە سەر هەرێمی کوردستان و چارەنووسی کەرکوکی قودسی کوردستانی لە دووڕیانێکی نادیاردا بەجێهێشت و خستییە بەردەم بژاردەی شەڕ و وێرانکاری گەورە.دوای چەندین ساڵ لە نکۆڵیکردن لە گەڕانەوەی کورد بۆ کەرکوکی پێکەوەژیان، بە دەنگی دەنگدەرانی یەكێتی لە كەركوك و بە هەوڵەدیبلۆماسییەکانی سەرۆک بافڵ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی پارێزگارێکی کوردی کەرکوکی یەكێتی بۆ کەرکوکییەکان دابنێت، بە ئاڕاستەی گێڕانەوەی شوناسە ڕاستەقینەکەی شارەکە، و پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خزمەکردنی کەرکوكییەکانی کردە هەوێنی ئاوەدانی و تۆخکردنەوەی پێگەی کورد لە شارەکە، ئەمەش وەسێتیسەرۆک مام جەلال بوو بۆ یەکێتی و لە ڕێگەی یەکێتیشەوە بۆ کەرکوکییەکان.

4- دوای چەندین ساڵ پاوانکردن و بەلاڕێدابردنی دەنگی ئازادی پێکهاتەکان و چەسپاندنی مۆدێلی کلاسیکی یاسایی هەڵبژاردن، کە بووبوون بە مایەی نەنگی و دڕدۆنگی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دواجار بە هەوڵی سەرۆک بافڵ وئیرادەی پۆڵایینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یاساکە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان یەکلا کرایەوە، و مافی خاوەندارێتی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان بۆ خۆیان گەڕێندرایەوە تا خۆیان گوزارشت لە ویست و دەنگ و داخوازییەکانی خۆیان بکەن لە پەرلەمانی کوردستان.

5- وەکو قەرەبووییەکی ئیداری و مەعنەوی بۆ هەڵەبجەی شەهیدستان، سەرۆک بافڵ لە ڕێگەی هەوڵە دیبلۆماسییەکانی لە بەغدا و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەی توانی بە شێوەیەکی کرداری داکۆكیکاری سەرسەختی هەڵەبجەیییەکان بێت و پارێزگای هەڵەبجە وەکو 19 هەمین پارێزگای عێڕاق بچەسپێنێت.

6- نەیارانییەكێتی هەمیشە یەكێتییان بە پەیوەندی گوماناوی لەگەڵ بەشێك لە هێزە سیاسییەكانی عیراق و وڵاتانی دراوسێ تۆمەتبار دەكرد، و چەندین بەیت و بالۆرە و چیرۆكی هەڵبەستراویان دەهۆنییەوە تاكو گومان لەسەر پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دروست بكەن، بەڵام یەكێتیی بە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی كوردانە و نیشتمانییانە لەسەر بنەمای ڕاگرتنی پارسەنگ و پەیوەندی دۆستانە و ئاشتییانە لەگەڵ هێزە سیاسییە ناوخۆییەكان و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان، و خۆبەدوورگرتن لە جەمسەربەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان، هەموو ئەو بەیت و بالۆرە و تۆمەتانەی پووچەڵ كردووەتەوە، و هەمووانی سەرسامی ئەو سیاسەتە حەكیمانەیە كردووە كە پیادەی دەكات.

7-رەچاوکردنی بەرکەوتەی پێکهاتەکان لە نوێنەرایەتییكردنی عیراق لە سلکی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتی لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان.

دووەم: یەکلاکردنەوەی پرسی پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا

سەرباری ئەم دەستکەوتە ستراتیجییانە و چەندین دەستکەوتی تری گرنگ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەبەستییەتی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراقەوە هەوڵی بەدیهێنانی چەند پرس و بابەتی گرنگ پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتییان بکاتە بنەما و بەرنامەی کاری بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراقدا.

1-یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەبەستییەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و سازان و لێکتێگەیشتنی نیشتمانییانە کێشەکانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بکات و بگاتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پرس و شایستە داراییەکانی تایبەت بە مووچەخۆران، تا چیتر هاووڵاتییان و مووچەخۆران نەکرێنە سەنتەری یەکلاکردنەوەی ململانێ حزبی و سیاسییە کەسییەکان.

2- پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و دادپەروەر لە عیراق، کە شایستە و مافە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم بە پێشمەرجی کارەکانی بگرێت، لەگەڵ یەکخستنی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان تێیدا بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان.

3-بنیاتنانەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانمان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر بۆ پاراستنی پێگە و ناوبانگی هەرێمەکەمان و خۆبەدوورگرتن لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان لەسەر خاکی هەرێم، و پاراستنی ئاسایش و سەربەخۆیی تەواوی عیراقیش.

سێیەم:پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عیراق یەكێكە لە كارە لە پێشینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك چۆن لە ڕابردوودا كاری بۆ كردووە تاكو لەم پەیوەندییەدا كاریگەری دیدگای تاكڕەوانەی لایەنێك و گوتاری هێزە پۆپۆلیست و دروشمباز و موزایەدەچییەكان بێڕۆڵ بكات، و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە شێوەیەكی ڕیشەیی چارەسەر بكات:

1- كاركردن بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ماددە دەستوورییەکان، بەتایبەت ئەو ماددانەی کە پەیوەندییان بە مافەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

2-بەردەوامبوون لە دیالۆگی جددی و بنیاتنەر لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان (کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە، دۆسیەی هێزەكانی پێشمەرگە).

3- داکۆکیكردن لە پرەنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە لە بڕیارەکانی دەوڵەت و دامەزراوە فیدراڵییەکان و بوونی پشكی نوێنەرایەتی کارا و هاوبەشی ڕاستەقینە لە دامەزراوە سیادییەکانی دەوڵەت وەک: وەزارەتە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان، دەزگا فیدراڵییەکان، نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی عیراق لە دەرەوە.

4- هەوڵدان بۆ دەرکردنی یاسایەکی هاوبەشی نەوت و گاز کە مافەکانی هەرێم و عیراق دەستەبەر بکات.

چوارەم:پەیوەندییە دەرەکییەکانی عیراق

عیراق پێگەیەكی گرنگی جیۆپۆلەتیكی لە ناوچەكە هەیە. لە ساڵانی پێشوودا بە داخەوە بووە جێگەی ململانێی نێوان هێزە هەرێمایەتی و جیهانییەكان. گرنگە بە پشتبەستن بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق ستراتیجی نیشتمانیی دەرەكیمان لەسەر بنەمایبەهێزكردنی پەیوەندی هاوبەش و هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم هێزە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكان هەبێت، لەگەڵ ڕەتكردنەوەی دە ستێوەردانی دەرەكی لە كاروبارە ناوخۆیی عیراق،و سەرئەنجام عیراق وەك دەوڵەتێكی بێلایەنی دوور لە كێشەناوچەییە قوڵەكان دەربكەوێ و نەبێتە بەشێك لە كێشەكان، چونكە یەكێتیی پێی وایە عیراقێکی بەهێز لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەتوانێت خزمەت بە هەرێمی كوردستان بكات. لەم پێناوەدا یەكێتیی تێدەكۆشێت بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی دەرەکی هاوسەنگ، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عیراق، و بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەكی ئاشتییانەو دیبلۆماسی، و دوورخستنەوەی عیراق لە ململانێ جەمسەربەندییەكان، و چالاککردنی دیپلۆماسی ئابووری بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەر و بەشداریکردن لە بازاڕی جیهانی، و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، و کاراکردنی ڕۆڵی پەرلەمان لە چاودێریکردنی سیاسەتی دەرەوە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.

پێنجەم:كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و تێكۆشەران و کەمئەندامانی سەنگەر

مافە بەدەستهاتووەکانی گەلەکەمان و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی لە عیراق، بەرهەمی قوربانییەکانی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنە دێرینەکان و ئەنفالکراوان و کەمئەندامانی سەنگەر، بۆیە خۆیانو کەسوکار و نەوەکانیان شایەنیژیانێکی شایستە و خزمەتی زیاترن.یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە حزبی شەهیدان ناسراوە و خاوەنی زۆرترین قوربانیدانە، بۆ قۆناغی خەباتی پەرلەمانی داهاتووی کار دەکات بۆ:

1-هاوتاکردنی موچەو ئیمتیازاتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم لەگەڵ موچە و ئیمتیازاتەکانی شەهیدان لە عیراق.

2-هاوتاکردنی مووچەو ماف و ئیمتیازاتەکانی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ مووچەو ماف و ئیمتیازاتەکانی زیندانیانی سیاسی لە عیراق.

3- هاوکاریکردنی ماددی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و تێكۆشەران و کەمئەندامانی سەنگەر و نەوەکانیان لە پرۆسەی خوێندن و هاوسەرگیری.

4-ئەولەویەتدان بە کەسوکار و نەوەکانیان لە دامەزراندندا.

5-پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی بە کەسوکار و نەوەکانیان.

6- چارەسەرکردنی پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان بێبەرانبەر و هاوکاریکردنیان لە حاڵەتی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و لە دەرەوەی وڵات.

7- هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و گێڕانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان و کیمیاباران و قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان.

شەشەم:سێکتەری کارگێڕی و ئابووری

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سێکتەری کارگێڕی و دارایی و ئابووری، پێشتر لە پەرلەمانی کوردستان بە ڕوونی لە کارنامە هاوبەشەکەی لەگەڵ لایەنە بەشدارەکانی حکومەت ڕژد بووە لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەکەی. مسۆگەر، کارنامەی یەکێتی موکڕبوونە لەسەر نەهێشتنی ڕۆتیناتی ئیداری و جیاکاری لە نێوان شار و شارۆچکەکان و پلەبەندی سیاسیی لە نێوان هاووڵاتییان، تا هاووڵاتییان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بتوانن بە شێوەیەکی ئازادانە دوور لە هەموو بنەماکانی حزبیبوون و لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون ژیان بکەن.

هاوتەریب، یەکێتی پێداگربووە لەسەر ڕێگەنەدان بە یاساشکێنی، و ڕژدبووە لەسەر ڕیشەكێشكردنی دەستی حزب و لایەنەکان لە ناو دادگاکان، و بە ئاڕاستەی سەربەخۆکردنی دادگاکان.

هاوکات، فەراهەمکردنی یەکسانی لە دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان، و کاراکردنی (سیستمی یەک پەنجەرە) بۆ ئاسانکاری ئیداری و نەهێشتنی ڕۆتیناتی ئیداری، و داڕشتنی ستراتیجێکی ڕاستبینی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە ئەولەویەت گرتووە، و ئەم هەنگاوانەش بە ڕوونی لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی لەگەڵ
هاوبەشانی لە حکومەت دەستەبەر کردووە.

خزمەتکردن و ئاسانکاریبۆ سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەت کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، کەمئەندامان، و پێشمەرگە وتێکۆشەر و زیندانییانی سیاسیی لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی بووە، و لە چوارچێوەی سیستمی لامەرکەزیبۆ ڕێگەگرتن لە ڕۆتیناتی ئیداری یەكێتی هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ ڕێکخستنەوەی باج و ڕسووماتو ڕێکكەوتن لە گەڵ بەغدا،و کۆتاییهێنان بە دیاردەی بە قاچاغبردنی نەوت و شەفافکردنی تەواوی داهاتە هەرێمییەکان و ڕێكکەوتن لە گەڵ بەغدا بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتی و کێشەکانی هەرێمەکەمان.

حەوتەم: ناوچە جێناكۆكەكان و ماددەی140

ناوچە دابڕێندراوەکان و ماددەی 140، پرسێکی نیشتمانیی ستراتیجی باڵایە لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوو، هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ بۆ گێڕانەوەی ئەم ناوچانە لە ڕێگەی دەستوور، ئاوا پێداگر دەبین بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و مافە دارایی، سیاسیی، و کۆمەڵایەتییەکانمان لەو ناوچانە و گێڕانەوەی بۆ سەر خاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان. دانانی پارێزگاری کەرکوکیش، یەكێک بوو لە هەنگاوە سەرەکییەکانی ئەم کاروانی خەباتە دوورودرێژەی کە یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناویدا دامەزراوە.

لەم پێناوەدا، بە کردەییکردنی ئەم هەنگاوانە بە گرنگ و لە پێشینە دەزانین:

1-دوای گێڕانەوەی کەرکوکو دانانی پارێزگارێکی کوردی یەكێتی کەرکوکی، ئاڕاستەمان بە ڕووی هەموو ئیدارەکاندایە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو ناوچانە و چەسپاندنی ناسنامەی پێکەوەژیانی گەلان لەو ناوچانەدا، کە ئەمەش تەنها و تەنها بە هێزێکی وەکو یەكێتی دەکرێت.

2- چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆ جێبەجێکردنی ماددەی140 وەکو مافێکی دەستووریی نەتەوەیی گەلەکەمان، و جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ماددەکە لەپێناو گەرەنتیكردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق.

3- وەکوچۆن ئێستا لە ئیدارەی کەرکوک،خزمەتکردن لە پێشینەیکارەکانی ئیدارەی خۆجێییشارەکەیە، و چەندین پڕۆژە ئەنجام دراوە بۆ فراوانکردنی تۆڕی خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم ناوچەکان و باشترکردنی گوزەرانی سەرجەم پێکهاتەکان، لە ناویشیاندا نەتەوەکەیخۆمان، کە هەوڵی ڕاگواستن و زۆرەملێ و گۆڕینی دێمۆگرافیا و جەنگی دەروونی شوناسی نەتەوەیی لەگەڵدا دراوە.

4- وەکو چۆن خاوەن زەوییەکانی ناوچە دابڕێندراوەکان بە هیممەتی یەكێتی و سەرۆک بافڵ، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانییان درا، بە هەمان گوڕ و تین و ئیرادەوە دەبینە پارێزەری سەر و ماڵی هاووڵاتییانمان لە کەرکوک و تەواوی ناوچە دابڕیندراوەکان، و موکڕ دەبین بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافە ڕەسەنەکان. .٥ بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی دەزگا رۆشنبیری و هونەری و وەرزشییە کوردییەکان و خوێندنی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان.

هەشتەم: ئازادی ڕۆژنامەوانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمەبەستییەتی فەزایەکی فراوانی ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان فەراهەم بکات و میدیا و دەنگی ئازاد وەکو دەسەڵاتی چوارەم ڕۆڵی سەرەکی خۆیان بگێڕن، و ڕەخنەگرتن وەکو هەوێنی پێشکەوتن و خۆچاککردن سەیربکرێت. هاوتەریب، قەڵەم و دەنگەکان هەموو بە یەک ئاست پارێزراو بن، و بتواننئازادانە گوزارشت لە بۆچوونەکانییان بکەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەبەستییەتی:

1-دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی کۆرس و خوێندنی پەروەردەیی بۆ ئەوەی تواناکانی ڕۆژنامەنووسان بەرزتر بکرێنەوە. ڕەخساندنی ئەم هەلە بەبێ جیاوازیکردن لە نێوان ڕۆژنامەنووسی حزبی و ڕۆژنامەنووسی ئازاد.

2-دروستکردنی هێڵێکی گەرم Line( )Hot بۆ ڕۆژنامەنووسان، کە تایبەت دەبێت بەو پێشێلکاریی یاخود هەڕەشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

3-لە ڕێگەی حکومەتیعیراقییەوە کار دەکەین بۆ هاوبەشیکردنیڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی حکومەتی عیراق بۆ ڕۆژنامەنووسان هەیەتی، لە ڕووی پێدانی زەوی، یاخود قەرزی بانکییەوە.

4- پشتگیریكردن لە ڕۆژنامەوانی ئازاد (freelance).

5- جێبەجێکردنی یاسای تایبەتی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، بۆ ئەوەی هەموو کاتێک سزادانیان نەکرێتە ڕێکاری کۆتایی، وەکو چۆن لە ماوەکانی ڕابردووهۆبەیەکی تایبەت لە دادگا ڕاسپێردرا، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنیوەزیران، بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنووسان.

نۆیەم: گەنجان و ژنان

گەنجان و ژنان سەرمەشقی گۆڕانکارییە ڕیشەییەکان دەبن لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ یەکێتی لەسەر دەستی سەرۆکێکی گەنجی خاوەن ئیرادە، مەبەستییەتیگەنجان و ژنان وەکو دوو توێژی هەرە لە پێش و گرنگی کۆمەڵگەبکاتە سەرقافڵەی هەموو گۆڕانکارییە نوێیەکان،و لە کایە و جومگە هەستیارە کۆمەڵایەتی، و سیاسیی، و ئابووریەکان لە پێشەوەی کاروانی خەباتدا بن.

1-دابینکردنی خوێندن لە کۆلێژ و پەیمانگاکان بە نرخێکی کەم بۆ گەنجان، هاوشێوەی ئەوەی لە عیراق هەیە.

2-ئاسانکاریی بۆ گەنجان بۆ دەستگەیشتنیان بە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و دابینکردنی سکۆلەرشیپ.

3- درێژەدان بە پڕۆژەی ستارتاپتایبەت بە گەنجانیکوردستان، لە ڕێگەی ئەو بۆردانەیحکومەتی عیراق ساڵانە بۆ پڕۆژەی بچوکی گەنجان فەندیان دەکات، کە ماوەیەکی باشە لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی جێگری سەرۆک وەزیران ئەم هەنگاوە گیراوەتە بەر.

4- هەوڵدان بۆ دامەزراندنی بازاڕی کار بە شێوەی دیجیتاڵ بۆ هاوبەشیی کار لە نێوان کوردستان و شارەکانی عیراق و دەرەوەی عیراقیش.

5-هەوڵدان بۆ بەشداری ساڵانەی گەنجانی هەرێمی کوردستان لە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی عیراق، یاخود نوێنەرایەتی عیراقلە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان بکەن.

6- لە ڕێگەی حکومەتیعیراقەوە کاردەکەین بۆ دروستکردنی شوێنی هاوبەشی کار spaces( )coworking بۆ گەنجانی بەرنامەساز و دیزاینەر لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان.

7- ڕەخساندنی هەل بۆ گەنجان و ژنانی وڵاتەکەمان بۆ بەشداری کارای سیاسیی، و متمانەپێکردنییان بۆ بەڕێوەبردنی پۆستە باڵا حزبی و حکومییەکان.

8-فەراهەمكردنی دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن لە لە دەرەوەی وڵات لە ڕێی دام و دەزگا فیدڕاڵییەكان و وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵی.

دەیەم: دیدگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ حوكمڕانی

بەدیهێنانی حوكمڕانییەكی باش (الحكم الرشید) لە هەرێمی كوردستان و تەواوی عیراق کاریگەر و سەنگ و گرنگی خۆی هەیە، و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێی وایە، کە دەبێت حکومەتێکی خزمەتگوزار کە تێیدا هاووڵاتی تێیداسەنتەرە، ببێتە بنەمابۆ ڕەخساندنی کەشێکییەکسان لە ژیانکردنبۆ تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق. لە دیدی یەکێتییەوە دەبێت حوکمڕانیگوزارشت بکات لە هەموو عیراقییەكان، و ڕەنگدانەوەی كەمینە و پێكهاتەكانی تێدا جێببێتەوە، هەروەها پرسی مووچە لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بكرێت و ببێتە ڕۆتینێك، تاوەكو فەرمانبەرانی هەرێم و بەسرە پێكەوە مووچەكانیان دابەش بكرێت. پرسی دامەزراندن، قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان، هاوتاكردنی مووچە، مافی زیندانیانی سیاسی و پشكی پارێزگاكان لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بكرێن و دوور بن لە هەموو ململانێ و کێشمەکێشە سیاسییە باوەکان. لەگەڵ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ قوربانیانی كیمیاباران و جینۆسایدی ئێزدییەكان و شەهیدانی دەستی تیرۆر.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمەبەستییەتی نەخشەڕێیەکی نوێ بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوت و گازی عیراق هەبێت، یاسایەک کە پشتئەستوور بێت بە دەستوور و مسۆگەری خستنە بەرژەوەندی هەموو كانزاکانی

عیراق بۆ تەواوی عیراقییەکان بكات، بە جۆرێک سامانی نەوت و گاز وەکو دوو سەرچاوەی داهاتی گرنگ ببنە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی و نیعمەت بۆ عیراق، و بەمەش هێدی هێدی هەنگاو بنرێت ڕووەو هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات بۆ دوورکەوتنەوە لە ئابووری ڕەیعی، و لە بەرامبەردا سیستمێكی هاوچەرخی ئابووری ببێتە شوێنگرەوە کە تەواوی عیراقییەکان تێیدا سوودمەند بن. ئەم هەنگاوەش بە زیاتر بایەخدان دەکرێت بە کەرتی کشتوکاڵی و ئیدارەدانی ئاو. عیراق بە گشتی، و هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە ڕووی سامانی سروشتی و گەشتیاری و کشتوکاڵییەوە خاوەن خاکێکی بەپیت ودەوڵەمەندە و ئەم تایبەتمەندییانەش کۆڵەکەی بنیاتنانی نیشتمانێکی ئاوەدان و خۆشگوزەران و پێشکەوتوون.

- كەرتی تەندروستی

كەرتی تەندروستی یەکێکە لە كەرتە سەرەکی و گرنگەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی و کاریگەری لەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا هەیە. هەر وڵاتێک کە خاوەن سیستەمێکی پێشکەوتووی تەندروستی بێت، ئەوا لەو وڵاتەدا کۆمەڵگا بە تەندروستی ژیان بەسەردەبەن. بۆیە لە بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا گرنگییەکی تایبەتبە سێکتەری تەندروستی دراوە کە خۆی لەم خاڵانەیخوارەوەدا دەبینێتەوە:

1-ڕێکخستنی كەرتی تەندروستی و ئەنجامدانی چاکسازییەکی ڕیشەیی لەسەر بنەمای زانستی تەندروستی و بە پشتبەستن بە یاسای تایبەت بەو بوارە.

2-پاراستنی مافی نەخۆش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە نەخۆش و چارەسەرکردنیان بە کەمترین خەرجی و ڕێکخستنەوەی نۆڕینگەکان.

3- زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گشتی و ئەنجامدانی چاکسازی لەو بوارەدا بۆ ئەوەی نەخۆشەكان بە ناچاری ڕوونەکەنە نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت،یان بە مەبەستی هەندێ چارەسەرو پشکنین ڕووبکەنەدەرەوەی وڵات.

4- دانانی پلانێکی گونجاو بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکیییەكان و کولێژی پەرستاری و پەیمانگای تەکنیکی تەندروستی، بۆ ئەوەی لە ڕووی توانای مرۆییەوە ئەو بۆشاییە لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان پڕبکەنەوە.

5- دانانی بەرنامەیەکی باشتر و تایبەتبە چۆنیەتی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە نەخۆشییە گوازراوەکان، ئەمەش بەوە دەکرێت کە ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان لە ڕووی تەندروستی و هۆشیاری خۆراکی تەندروست و ڕاگرتنی پاک و خاوێنی بەرزبکرێتەوە.

6- زیادکردنی تیمەکانی کوالێتی کۆنترۆڵبۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی هێنانیدەرمانی خراپ و قاچاخ.

7- ئەنجامدانی کۆنفرانسی تەندروستی ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو پێشخستنی کەرتی تەندروستی.

8- دانانی بەرنامەیەكی ورد و هەماهەنگیتەواوەتی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراقبە ئامانجی لە ئەستۆگرتن و دابینكردنی پێویستییە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە شێرپەنجە.

-سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری

ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و سیستەمێکی نوێ هەیە، بۆ ئەوەی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە هەرێم ببێتە جێگرەوەی سێکتەری نەوت ئەمەش بەوە دەکرێت سیاسەتێکی ڕوونی کشتوکاڵیو

ئاژەڵداریمان هەبێت بۆ ئەوەی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری گەشەکردنێکی باشتر و فراوانتر بەخۆیەوە ببینێت و بگاتە ئاستێک کە نەک پێویستیمان بە بەروبوومی دەرەوەی وڵات نەمێنێت، بەڵکو بەروبوومی خۆمان هەناردەیدەرەوەی وڵات بکەین.

سێکتەری کشتوکاڵی و ئاودێری و ئاژەڵداری لەم خاڵانەی خوارەوەپێکدێت:

1- زیاتر گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵیو دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکان بۆ جوتیارانی هەرێم و بوژانەوەیئەم کەرتە وەکو یەکێک لە کەرتە گرنگەکان لەهەرێمی کوردستان.

2- رەخساندنی دەرفەتی گونجاو و دابینکردنی پێداویستییەکانی جوتیاران، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان و گەشە بە بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریبدرێت.

3- گرنگیدان بە سیستمی بەبازاڕکردن و ساخکردنەوەیکاڵا و بەروبوومی ناوخۆیی و خۆماڵی، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەرهەمەکشتوکاڵییە هاوردەکان سنوورداربکرێت.

4- پێدانی قەرز بە جووتیاران بۆ بوژاندنەوەی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.

5- هاندان و پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و دروستکردنی کارگەی تایبەت بە بەرهەمی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی.

6- ڕێگریکردن لە گۆڕینی زەوی کشتوکاڵی بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون.

7- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جووتیارانی هەرێم و بەردەوام پێدانی ڕێنمایی و پەیڕەوکردنی شێوازی نوێ لەپیناو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمەکانیان.

8- گرنگیدانی زیاتر بە هەر سێ بەنداویدەربەندیخان و دوکانو دهۆک و بەنداوەکانی دیکە و دروستکردنی بەنداوی دیکە لە ناوچە جیاوازەکان، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە بواری گلدانەوی ئاو و ئاودێری و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.

9- دانانی پلانێکی گونجاو بۆ پاراستنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە هەرێمی کوردستان.

10- بەکلتورکردنی ڤیستیڤاڵی تایبەت بە خستنەڕووی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان.

11- دابینکردنی کۆگای تایبەت (براد) بۆ کۆکردنەوە و هەڵگرتنی بەروبوومیجووتیاران لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی هەرێم.

12- دروستکردنی عەلوەی هاوچەرخ و کەمکردنەوەی باج لەسەر عەلوەکان.

13- دروستکردنی سایلۆ بۆ ناوچە کشتوکاڵییەکان لە سنووری پارێزگاکانی هەرێم.

14-چارەسەرکردنی کێشەی زەویو باخەکان بەشێوەیەک کە هاوڵاتیانتیایدا سوودمەند بن.

15-گرنگییەکی زیاتر بە بواری هەنگەوانی بدرێت بۆ ئەو مەبەستە پێداویستییەکانی هەنگەوانان دابین بکرێت.

-كەرتی گەشتوگوزار
هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێکهاتە و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە ناوچەیەکی زۆر گرنگ و گونجاوە بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار، کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و دەتوانێت ببێتە پردێکی پەیوەندی جڤاکی و هونەری و کەلتووری لەگەڵ گەلان و نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی لەگەڵ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق. بۆ ئەو مەبەستە ئەم بەرنامەیەمان داڕشتووە کە لەم خاڵانەی خوارەوە پێکدێت:

1-هەرێمی کوردستان بۆ گەشتوگوزاری هەمەجۆر زۆر گونجاوە، چونکە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکان دەیان شوێنی دڵڕفێنی گەشتوگوزاری، سەیرانگا، شوێنەواری مێژوویی وەکو قەڵا، ئەشکەوتی میژوویی، شاخ، شوێنەوار و پەرستگای ئایینی هەیە. بۆیە پلانمان هەیە کە هەرێمی کوردستان وەکو ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاری بناسێنرێت، تاوەکو لە ڕێی ئەو پلانەوە زیاتر سەرنجی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ڕابکێشین.

2- داڕشتنی پلانێکی سەرتاسەری بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خاوەنی شوێنە گەشتیارییەکان هۆشیاری گەشتیارییان زیاتر بێت و بتوانن بە شێوەیەکی باشتر پێشوازی لە گەشتیاران بکەن.

3- دانانی پلانێک بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگاکان و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانیگەشتوگوزاری لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان.

4- هاندان و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو سەرمایەدارانەی کە دەخوازن سەرمایەی خۆیان لە كەرتی گەشتوگوزاریدا بخەنەگەڕ.

5- گرنگیدانێکی زیاتر بە یاری وەرزشی، شاخەوانی، کێبڕکێی مەلەوانی، یارییەکانی دیکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.

6- ئەنجامدانی چالاکی هونەری، ئاهەنگ و کۆنسرێت و ڤیستیڤاڵ، بەمەش سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشن تاکو سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

7- دروستکردنی یاریگا، هۆڵی وەرزشی، هوتێلی پێشکەوتوو لە ناوچە گەشتیارییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.

8- گرنگیدان بە شوێنە گەشتیارییەکان، بە شێوەیەک کە ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی بەدەستهێنانی داهات.

-سێكتەری خوێندن و پەروەردە ، خوێندنی باڵا

سیستەمی پەروەردە، خوێندنی باڵا و خوێندن كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ بنیاتنانی وڵات. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانوەك حزبێكی پێشكەوتنخواز و نوێخواز كە بڕوای بە سیستەمێکی پەروەردەیی مۆدێرن و گەشەپێدانی بەردەوام (التنمیة المستدامة)هەیە لەو سێکتەرانە بۆ ئایندەیەکی گەش بۆ ڕۆڵەكانمان، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردە لە هەرێمی كوردستانو سەرانسەریعیراقدا، بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و تەکنەلۆژیای سەردەم. بۆ ئەم مەبەستە یەكێتیی:

1-كاربۆ زیادکردنی پشکی خوێندن و پەروەردەی هەرێمیكوردستان لە بودجەیفیدراڵی دەكات، بە شێوەیەک کە دابینکردنی مووچەی مامۆستایان، نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن مسۆگەر بکات.

2-یەكێتی پشتگیری لە نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەسەر ئاستی عیراق دەكات، بە جەختکردنەوە لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، تەکنەلۆجیا، و پەرەپێدانی توانا زانستییەکان، و دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ خوێندن لە سەرانسەری عێراق، بەتایبەت بۆ ناوچە کەم دەرامەتەکان و ناوچە کێشەلەسەرەکان.

3-یەكێتی جەخت لەسەر ئۆتۆنۆمی زانکۆکان و پەرەپێدانی لێکۆڵینەوەی زانستی، و پەیوەستکردنی خوێندنی باڵا بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار دەكاتەوە.

4- یەكێتیی هەوڵ دەدات بۆ پاراستن و پەرەپێدانی خوێندنبە زمانی دایک بۆ پێکهاتەنەتەوەییەکان (وەک کورد، تورکمان، سریان)لە چوارچێوەی دەستووردا.

5-هەروەها رێگر دەبین لەهەموو ئەو هۆکارانەی کە ئەبێتە هۆکاری دواکەوتنی زانست یاخود دەستێوەردان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کە بەدەرن لەڕێنماییەکان .

-سێكتەری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا

یەكێتیی كار بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی نیشتمانیی گشتگیر دەكات بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەپێدانی سەرچاوە وزەی سەوز، لە ڕێگەی:

1-کارکردنبۆ دەرکردن و هەموارکردنەوەی یاسا ژینگەییەکان لە ئاستی فیدراڵی، کە گونجاو بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

2- پشتگیریکردن لە پڕۆژەی نیشتمانیگەورەی دارستانکردن و سەوزکردن، بەتایبەتلە ناوچە بیابانەکانی عیراق كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە، لە نێویاندا لە هەرێمی کوردستانیش..3 هاندانی وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی خۆر و با.

4- دابینکردنی پاڵپشتی یاسایی و دارایی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێ.

5-تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی پاراستنی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا لە بودجەی گشتی عیراقدا.

6-پەرەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی لە ناو کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و کەمپینە نیشتمانییەکانەوە.

- مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای بە چەسپاندنیبنەماکانی مافی مرۆڤ، یەکسانی ودادپەروەری کۆمەڵایەتی هەیە بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی عیراق، بەبێ گوێدانە نەتەوە، ئایین، ڕەگەز، یان بیروباوەڕ. بۆ ئەم مەبەستە یەكێتیكار دەكات بۆ:

1-جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەی كە پارێزگاری لە مافەكانی مرۆڤ و مافەكانی پێكهاتە یاخود كەمینەكان دەكەن و دژی هەموو جۆرە هەڵاواردن و جیاكارییەكن.

2- پشتگیریكردن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دابینکردنی چاودێری یاسایی بۆ دڵنیابوونەوە لە دادپەروەریی لە دادگاکاندا.

3- دەرکردنی یاسای توندتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیو ڕێگریكردن لە بەفیڕۆدانی سامانیگشتی. .4 پشتیوانیكردن لە چالاککردنی دامودەزگاچاودێرییەکان.

5-داڕشتن و جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنمایی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی ژنان و منداڵان، ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، و دابینکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ قوربانیانی توندوتیژی، و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری و گردبوونەوە، وەک بنەمایەکی دیموکراسی.

- سیاسەتی كۆمەڵایەتی و کەلتووریی و هونەری و فەرهەنگی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای وایە جیاوازییە ئایینی و مەزهەبییەكان دەكرێت بكرێنە هەوێنی فرەییو پێكەوەژیان و لێبوردەیی. هەروەها، کەلتوور و هونەریش، پردی پێکەوەژیان و ناسنامەی نەتەوەیین، بۆیە یەكێتی:

1-داكۆكی دەكات لە پاراستنو پەرەپێدانی فرەیی کەلتووری و هونەری لە عیراق، و وەكیەكی لە نێوان ژنان و پیاوان،لادێ و شارستان، ئایین و ئایینزاكان، و ڕێزگرتن لە ئایینیی میللی و ئیسلامی كوردەواری، و پشتیوانی لە گوتاری ئایینیی میانڕەو، و وەستانەوە بە ڕووی پەڕگیری و توندڕەوی و بیری تەكفیریی و تیرۆر.

2- تێدەكۆشێت بۆ زیادکردنیبودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیریو دامودەزگا کەلتوورییەکان لە ئاستی فیدراڵی،و تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆ پڕۆژە کەلتوورییەکان لە هەرێم و شارەکانی دیکە.

3-هەوڵی پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و کەلتوورییەکانی عیراق دەدات، کە لە لیستی کەلەپووری جیهانیدا تۆمارکراون.

4- خەبات دەكات بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی بۆ هونەرمەندان، نووسەران، سینەماکاران، و شانۆکاران لە سەرانسەری عیراقدا.

5- كار دەكات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە کەلتوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ناساندنی کەلتووری دەوڵەمەندی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق.

6-داكۆكی دەكات لە پاراستنیکەلتوور و هونەر و ئایین و مەزهەب و فەرهەنگی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان وەک سەروەتێكی ڕەمزیی دەوڵەمەندی گەلانی عیراق.

- کەرتی نەوت و گاز، و بودجە و داهاتەکان

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای وایە لە كەرتی نەوت و گاز و پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدڕاڵی، حكومەتی فیدڕاڵی عیراق پێویستە ئەم سیاسەتانەی خوارەوە پیادە بكات:

1-جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەفافیەت لە داهات و خەرجییەکانی نەوت و گاز، و دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی، کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکان و هەرێمەکان دەستەبەر بکات.

2-كاركردن بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەكانی داهات و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری.

3-داکۆکیكردن لە مافەكانی هەرێمیکوردستان بۆ وەرگرتنیپشکی دادپەروەرانە لە بودجەی گشتی عیراق و ناردنی بەردەوامی بێ پچڕانی شایستە داراییەکان.

4- بەهێزکردنی دامەزراوەکانی چاودێری دارایی و وردبینی بۆ ڕێگرتن لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

-ئاسایش و سەقامگیریی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بایەخیزۆر بە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عیراق دەدات و بۆ ئەم مەبەستە تێدەكۆشێت بۆ:

1-بەردەوامبوون لە پڕچەککردن ومەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێکلە سیستمیبەرگریی عیراق و پارێزەریسەروەری خاکی کوردستان.

2-پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ هێزەکانی عیراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان.

3- کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و عیراق بە دیالۆگو میكانیزمی سیاسی دوور لە توندوتیژی.

4-کارکردن بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێم و عیراق بە گشتی و رێگریکردن لەدەستوەردانی دەرەکی.
 
5-هاوتاکردنی مووچە و دەرماڵە و هەموو ئیمتیازاتەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی تری هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزە فیدراڵییەکان.

6- بایەخدان بە نەوەکانیپێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان.

7-چارەسەرکردنی پێشمەرگەو کەسوکارەکانیان هاوشێوەی هێزە فیدراڵیەكان لە نەخۆشخانە گشتییەکان بێبەرانبەروهاوکاریکردنیان بۆ چارەسەرکردنلە نەخۆشخانەئەهلیەکان و لە دەرەوەی وڵاتلەحاڵەتی پێویستدا.

8-گرنگیدانی زیاتری کۆلێژە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵی لە دابینكردنی پێویستیەكانیان.

9-دەستەبەركردنی پشکی هاوڵاتیانی كوردستان، له سوپای عیراق و وەزارەتی بەرگری و دامەزراوه فیدراڵییه ئەمنییەکان بە مەبەستی چەسپاندنی بنەمای شەراكەت لە هەموو كایەكاندا.

کرێکاران و کاسبکاران و پیشەوەران :

کرێکاران و کاسبکاران و پیشەوەران، دەستوبازوی بونیادنەری وڵاتن و بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەی کوردستانیین، یەکێتیینیشتمانیی کوردستان بە بایەخێکی زۆرەوەلێیان دەڕوانێت و لە بەرنامەیدایە:

1-کارکردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانیعیراق بۆ دەرکردنی یاسای تایبەت بەپاراستنی ماف و ئیمتیازاتی کرێکاران و کاسبکاران و پیشەوەران.

2-هەوڵدان بۆ دابینکردنی بیمەی تەندروستی و کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.

3- گرنگیدان بە رێکارەکانی سەلامەتی کرێکاران.

4- هەوڵان بۆ کەمکردنەوەی باج و رسوماتلەسەریان.

5- دیاریکردنی کاتژمێرەکانی کار.

کۆبەند
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزەیە، بە ڕێبەرایەتی سەرۆک بافڵ، ئەوەی دەیڵێت جێبەجێی دەکات و ئەمەش ئەو دروشمە سەرەکییەیە کە تەنها بە یەکێتی دەکرێت، وەکو بیرهێنانەوە لە پێشوو هەرچییەکمان وت کردمان و ئەمەی ئێستاش دەیڵێین، دەیکەین.

بۆ ئەمەش پشت ئەستوورین بەخوای گەورە و ئیرادەی پۆڵایینی گەلەکەمان بۆ چەسپاندنی ئەم کارنامەیە و بەدیهێنانی سەرجەم خواستەکانی گەلەکەمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket