یه‌كێتی له‌به‌غداده‌وه پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 12:37 PM - 2025-10-23
PUKMEDIA
لۆگۆی یه‌كێتی و نەخشەی كوردستان
لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كارنامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، گرنگی زۆری به ناوچه جێناكۆكه‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕ‌گه‌كانی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووریی هه‌میشه‌یی عیراقداوه، چونكه یه‌كێتی، به‌غداد به قوڵایی ستراتیژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت له به‌غداده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووریی و یاسایی زۆرترین خزمه‌تی ئه‌و ناوچانه بكات.
كارنامه‌ی لیستی 222 ی یه‌كێتی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و مادده‌ی 140
ناوچه جێناكۆكه‌كان و مادده‌ی 140، پرسێكی نیشتمانيی ستراتیجی باڵایه لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك چۆن له ساڵانی رابردوودا، هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ گێڕ‌انه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه له رێگه‌ی ده‌ستوور، ئاوا پێ‌داگر ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و مافه دارایی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان له‌و ناوچانه و گێڕ‌انه‌وه‌ی بۆ سه‌ر خاكی پیرۆزی هه‌رێمی كوردستان، دانانی پارێزگاری كه‌ركوكیش، یه‌كێك بوو له هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كاروانی خه‌باته دوورودرێژه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پێناویدا دامه‌زراوه.
یه‌كێتی له‌م پێناوه‌دا، به‌كرده‌ییكردنی ئه‌م هه‌نگاوانه به گرنگ و له‌پێشینه ده‌زانێت:
1-دوای گێڕ‌انه‌وه‌ی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی كه‌ركوكی، ئاڕ‌استه‌مان به‌ڕ‌ووی هه‌موو ئیداره‌كاندایه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌و ناوچانه و چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان له‌و ناوچانه‌دا، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها به هێزێكی وه‌كو یه‌كێتی ده‌كرێت.
2- چڕ‌كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 وه‌كو مافێكی ده‌ستووریی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان و جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕ‌گه‌كانی مادده‌كه له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق.
3- وه‌كو چۆن ئێستا له‌ئیداره‌ی كه‌ركوك، خزمه‌تكردن له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی ئیداره‌ی خۆجێیی شاره‌كه‌یه و چه‌ندین پڕ‌ۆژه ئه‌نجام دراوه بۆ فراوانكردنی تۆڕ‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و باشتركردنی گوزه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، له ناویشیاندا نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان، كه هه‌وڵی ر‌اگواستن و زۆره‌ملێ و گۆڕ‌ینی دێمۆگرافیا و جه‌نگی ده‌روونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵدا دراوه.
4- وه‌كو چۆن خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ناوچه دابڕ‌ێندراوه‌كان به هیممه‌تی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییان درا، به هه‌مان گوڕ و تین و ئیراده‌وه ده‌بینه پارێزه‌ری سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانمان له كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه دابڕ‌یندراوه‌كان، و موكڕ ده‌بین بۆ گێڕ‌انه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن مافه ر‌ه‌سه‌نه‌كان.
5- به‌رده‌وامبوون له هاوكاریكردنی ده‌زگا رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشییه كوردییه‌كان و خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕ‌ێندراوه‌كان.
یه‌كێتی سازش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ناكات
یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان، ده‌ستبه‌رداری مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور نابێت و سازشی له‌سه‌ر ناكات و هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه به‌رده‌وامه، چونكه مادده‌ی 140 پرسێكی نیشتمانیی ستراتیجی باڵای یه‌كێتییه و جارێكی دیكه گوڕ‌وتین به جیبه‌جێكردنی ده‌داته‌وه.
ئا‌ڤێستا محه‌مه‌د، كاندیدی ژماره 15 له‌سه لیستی 222 ی یه‌كێتی له بازنه‌ی كه‌ركوك، به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال، مادده‌ی 140 ی له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا چه‌سپاند بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ته‌عریب كرابوون، ئێستاش یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌دات و سازشی له‌سه‌ر ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووریی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕ‌ێنێته‌وه بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی خۆیان، هه‌ربۆیه یه‌كێتی له كارنامه‌ی ئه‌مجاره‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌یه‌وێت جارێكی‌تر گوڕ‌وتین به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بداته‌وه.
راشیگه‌یاند: ئاشكرایه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه خۆی به‌خزمه‌تكاری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان زانیوه، هاوكات خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ش خۆیان به به‌شێكی دانه‌بڕ‌او له یه‌كێتی ده‌زانن، هه‌ربۆیه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌مان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی ئه‌و ناوچانه به‌بێ جیاوازی له‌نێوان دانیشتووان و ده‌نگ و ره‌نگه‌كاندا داڕ‌شتووه‌و وه‌ك چۆن له‌رابردوودا خزمه‌تی ئه‌و ناوچانه‌مان كردووه، له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین.
یه‌كێتی تاكه حزبه كوردایه‌تی ده‌كات و جیاوازیش ناكات
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 وه‌ك مافێكی ده‌ستووریی نه‌ته‌وه‌یی چڕ‌ده‌كاته‌وه و وه‌ك چۆن ئێستا له‌ئیداره‌ی كه‌ركوك، خزمه‌تكردن له‌پێشینه‌ی كاره‌كانێتی، ئاواش ده‌یه‌وێت له ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت بكات.
نزار سامان، كاندیدی ژماره 17 له‌سه لیستی 222 ی یه‌كێتی له بازنه‌ی دیاله، به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده جێبه‌جێكردنی بڕ‌گه‌كانی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور له ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌گشتی و پارێزگای دیاله به‌تایبه‌تی به سستی به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام به‌هه‌وڵی یه‌كێتی بڕ‌یاری گێڕ‌انه‌وه‌ی زه‌وییه داگیركراوه‌كانی كورد بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان له‌و ناوچانه جێبه‌جێكرا، بۆیه به‌ناردنی زۆرترین نوێنه‌ری یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌توانین خزمه‌تی زیاتری دانیشتووانی ناوچه جێناكۆكه‌كان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بكه‌ین.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ، گرنگی زۆر به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌دات و ده‌توانێت به ناردنی زۆرترین نوێنه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌ڕ‌ێگه‌ی پارێزگاره‌كه‌یه‌وه له كه‌ركوك كردوویه‌تی، له ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه‌ش بیكات، چونكه یه‌كێتی تاكه حزبه كه له‌وناوچانه كوردایه‌تی ده‌كات و جیاوازیش ناكات.
پاش روخاندنی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 2003، سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گرنگ و به‌شداری سه‌ره‌كی بوو له‌نووسینه‌وه و په‌سندكردنی ده‌ستووری نوێی عیراق له‌ساڵی 2005دا و هه‌وڵیدا كورد به شێوه‌یه‌كی یاسایی و فیدراڵی بكرێته هاوبه‌شی سه‌ره‌كی له‌حكومه‌تی عیراق و باڵانس له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراقدا رابگیرێت، هه‌ربۆیه له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه ده‌كرده‌وه كه په‌یوه‌ندیداربوون به چه‌سپاندنی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان و مافه‌كانی كورد و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غداد و مادده‌ی 140 ، هاوكات مام جه‌لال هه‌وڵیده‌دا ده‌ستوور بێت به بنه‌مای یه‌كگرتنی عیراق، نه‌ك دابه‌شبوونی و دواجار ده‌ستوور به‌هۆی سیاستی نه‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه په‌سندكرا، ئێستاش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور و خزمه‌تكردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستووریی و شایسته داراییه‌كانیان ده‌كاته‌وه‌و له‌كارنامه‌ی لیسته‌كه‌شی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك پرسێكی نیشتمانیی لێی ده‌ڕوانێت و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه ده‌دات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

