شێخ جەعفەر: بەهەوڵی یەكێتی لەحكومەت و حزبدا پێگەی شیاو بەژنان دراوە
کوردستان 03:49 PM - 2025-10-21
راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
كۆبوونەوەی شێخ جەعفەر لەگەڵ ژمارەیەك لە ژنانی سنووری بازنەی سلێمانی
ئەمڕۆ 21ی تەشرینی یەكەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی سنووری بازنەی سلێمانی، سەر بەیەكێتی ژنانی كوردستان كۆبووەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەئامادەبوونی خاتوو لەیلا عەبدوڵڵا سكرتێری یەكێتی ژنان كوردستان و هەریەك لە جوتیار نوری و پۆڵای شەهید سیروان تاڵەبانی و بڵێسە جەبار فەرمان و چرۆ شەهاب، بەڕێوەچوو، سەرەتا شێخ جەعفەر ئاماژەی بە مێژووی یەكێتی ژنانی كوردستان كوردستان كرد كە لە هەلومەرجێكی سەخت و دژواری دوای ئەنفال و لە ئاوارەیدا، لەسەر پێشنیازی سەرۆك مام جەلال دامەزراوە و لەو كاتەوە تائێستا بەردەوامە لە تێكۆشانی مەدەنیانە.
پاشان لێپرسراوی ئەنجومەن، تیشكی خستەسەر پێگەی ژن لە كۆمەڵگەی كوردەواریدا كە بەردەوام نەخشی بەرچاویان لە سەرجەم بوارەكانی ژیاندا هەبووە، لەسەر ئاستی حزبیش، تێڕوانینی مەبدەئیانەی یەكێتی سەبارەت بە پرسی ژنان باسكردو رایگەیاند؛ یەكێتی بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال، هەر لە سەردەمی خەباتی شاخەوە، هەمیشە گرنگی بە تێكۆشانی ژنان داوە، لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان و بەخشینی رۆڵێكی شایستە پێیان. لەدوای راپەڕینیش لەسەر هەمان رێباز بەردەوام بووەو هەوڵی لێبڕاوانەی داوە ژنانی كوردستان لەنێو دامەزراوە حكومی و حزبییەكاندا پێگەی شیاوی خۆیان هەبێت، هەربۆیە چەندین ژنی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووە، چەندین پۆستی گرنگی وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی حكومەتی بەژنان سپاردووە، لە سەركردایەتی یەكێتیشدا ژمارەیەكی باش لە ژنان بوونیان هەیە و بۆ لەمەودواش هەمیشە پشت و پەنای خەباتی رەوای ژنان دەبین.
ئەوەشی خستەڕوو: كە یەكێتی لەنێو كایەی سەربازیشدا ژنی فەرامۆش نەكردووەو فەوج و هێزی بۆ دامەزراندوون و لە رۆژە سەختەكانی بەرگریكردن لە دەستكەوتەكانی میللەتەكەماندا دژ بە تیرۆریستان، ژنان چەندین شەهیدو بریندارو كەمئەندامیان هەیە. لە قۆناغی ئێستاشدا ژنان دەتوانن رۆڵی خۆیان لە كایەی سیاسیدا ببینن و پێویستە وەك هەمیشە پێشەنگ بن لە خەباتی دیموكراسیدا، لەو نێوەندەشدا گرنگە ژنان تەواوی تواناكانیان بخەنەگەڕ، لەپێناو سەرخستنی لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆژی 11/11 خۆتان و كەسوكارەكانتان، سندوقەكانی دەنگدان سەوزپۆش بكەن و پشت بەخوای گەورە و گۆڵنەدانی رۆڵەكانی میللەتەكەمان، لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا تەپڵی سەركەوتن لێدەدەین.
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا، هەریەك لە لەیلا عەبدوڵڵا و بڵێسە جەبار فەرمان و چرۆ شەهاب وتەیان پێشكەش كرد و پاشان ژمارەیەك لە كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی خۆیان بەئامادەبووان ناساند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

