یه‌كێتی شه‌هیده‌كانی له‌یاد ناكات و له‌به‌غدادەوه خزمه‌تی وارسه‌كانیان ده‌كات
کوردستان 10:10 AM - 2025-10-21
PUKMEDIA
شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو رۆژه‌كانی پڕ‌ن له‌تۆماری سه‌ربه‌رزی و گیانبازی و خاوه‌نی هه‌زاران داستانی شاخ و زیندانه، كه شاهیدی بۆ ته‌مه‌نی ئه‌م هێزه سیاسییه ده‌دات كه درێغی نه‌كردووه له به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و "خوێنی شه‌هیده‌كانیشی ده‌دوێن"، به‌جۆرێك هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یوت: "ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كێتی به‌ده‌ستهاتووه خوێنی شه‌هیده‌كانییه‌تی"، ئه‌مڕ‌ۆش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كاری له‌پێشینه‌ی كردووه‌ته خزمه‌تكردنی وارسی شه‌هیدان و خوێنی شه‌هیده‌كانی هه‌ر به ئاڵیی و موقه‌ده‌سی هێشتووه‌ته‌وه.
مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و عیراق هاوتابكرێته‌وه
له‌یلا كه‌ریم حه‌مادی كاندیدی ژماره 20 له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی 222 له‌بازنه‌ی سلێمانی به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چووینه په‌رله‌مان، كاری داهاتووی ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌پێی ئه‌و په‌یڕ‌ه‌و پڕ‌ۆگرامه ده‌بێت، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیستی 222 دایناون، كه كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌و مادده و بڕ‌گانه‌ی كه بۆ هه‌رێم گرنگن و به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه تائێستا كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه، كه گرنگترینیان هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و وارسی شه‌هیدانی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ عیراق.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنم كاری له‌پێشینه‌م هه‌وڵدان ده‌بێت بۆ هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وارسی شه‌هیدانی عیراق به‌تایبه‌تی، كه جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه‌و پێویسته به‌وجۆره نه‌بێت، هاوكات كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان سوودمه‌ند بن له‌وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و كورسی خوێندنیان بۆ دابینبكرێت.
به یاسا مافی وارسی شه‌هیدان ده‌چه‌سپێنین
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه له‌هه‌وڵی خزمه‌تكردنی وارسی شه‌هیدان بووه، بڕ‌یاره له داهاتووشدا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كاری زیاتر بۆ وارسی شه‌هیدان بكات و به‌یاسا مافه‌كانیان بچه‌سپێنێت
براكۆ شێركۆ فاتیح كاندیدی ژماره 22 له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی 222 له‌بازنه‌ی كه‌ركوك به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه له‌هه‌وڵی خزمه‌تكردنی وارسی شه‌هیدان بووه و بۆ ئه‌مه‌ش له‌رابردوودا كاری زۆری كردووه.
راشیگه‌یاند: بڕ‌یاره له‌داهاتووشدا یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كاری زیاتر بۆ وارسی شه‌هیدان بكات و به یاسا مافه‌كانیان بچه‌سپێنێت، وه‌ك خۆشم كه كوڕی شه‌هیدم و له ئازاری وارسی شه‌هیده‌كان زیاتر تێده‌گه‌م، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵكم به‌ده‌ستهێنا كاری له‌پێشینه‌م هه‌وڵدان ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ته‌واوی وارسی شه‌هیدان و چاونه‌ترسانه شه‌ڕ‌ی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌كه‌م، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین به‌رنامه‌ی ترمان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
نازناوی حزبی شه‌هیدان به‌یه‌كێتی به‌خشراوه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین شه‌هیده به‌راوورد به‌حزبه‌كانی دیكه له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له رێی كوردستان به‌خشیویه‌تی، هه‌ر بۆیه ناوی حزبی شه‌هیدانی پێبه‌خشراوه، به‌گوێره‌ی تۆماری مه‌كته‌بی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه وێبساتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA وه‌ریگرتووه، یه‌كێتی خاوه‌نی زیاتر له 26 هه‌زار شه‌هیده.
چه‌مكی (شه‌هید) بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شوناس و مێژوو و سه‌روه‌رییه، چه‌مكێكی نه‌گۆڕ‌ه له‌ڕ‌ووی پیرۆزی و بایه‌خی هه‌موو هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتییه‌وه، ئه‌م چه‌مكه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیاوازییه‌كه له‌ڕ‌یزه‌كانی یه‌كێتی دا، موقه‌ده‌سترین چه‌مكێكه له‌مه‌رته‌به‌ی سه‌ره‌وه‌دایه له‌ناو یه‌كێتی دا.
ناو و به‌های گه‌وره‌ی (شه‌هید) هه‌میشه ئاماده‌ییه‌كی پێشوه‌ختی بووه له چالاكی و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتیداو پێش هه‌ر وشه‌و قسه‌یه‌كیتر ڕ‌اوه‌ستان له‌ئاست ڕ‌ۆحی پاكی شه‌هیده‌كاندا بۆخۆی په‌یام و قسه‌ی شه‌هید بووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

