سەرۆک بافڵ: خەونی هەڵەبجەییەکانمان هێنایەدی و خزمەتی زیاتریان دەکەین
کوردستان 02:16 PM - 2025-10-20
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە کەرنەڤاڵی کاندیدانی یەکێتی بەڕێوەچوو، لەگەڵ دەستپێکی کەرنەڤاڵەکەدا سەرۆکی یەکێتی وتارێکی پیشکەش کرد و رایگەیاند: بە ماندووبونی سەرۆککۆمار خەونەکانی هەڵەبجەییەکان هاتەدی، بەڵام هێشتا وەک پێویست خزمەت نەکراون و پێویستە حکومەت گرنگی زیاتر بە شارەکە بدات.
پێویستە هەوڵبدرێت ئەو پارە زۆرەی بەغداد بۆ هەڵەبجە خەرج بکرێت
ئەمڕۆ 20ی 10ی 2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە کەرنەڤاڵی کاندیدانی یەکێتی لە هەڵەبجە رایگەیاند: خەونی
هەڵەبجەییەکان بە هەوڵ و ماندوبوونی سەرۆککۆمار هاتەدی، بەڵام هیشتا شارەکە پێویستی بە خزمەتی زیاترە و دەبێت حکومەت گرنگی زیاتر بە هەڵەبجە بدات، هەروەها هێشتا ماڵە شەهیدەکان و کەم ئەندام و بریندارەکانی هەڵەبجە وەک پێویست خزمەت نەکراون. لە بەغداد پارەیەکی زۆر هەیە و دەبێت هەوڵبدرێت و ئەو پارەیە بۆ هەڵەبجە خەرج بکرێت، هەروەها دەتواندرێت هەڵەبجە بکرێتە سەنتەری کشتوکاڵ و گەشتیاری لە عیراق.
تا یەکێتی زیاتر بەهێز بێت زیاتر خزمەتی خەڵك دەکرێت
لە وتارەکەیدا سەرۆکی یەکێتی بە هەڵەبجەییەکانی راگەیاند: یەکێتی حزبی خۆتانە، هیچ حزبێک وەک یەکێتی نەیوێراوە بێتە پێشەوە، کێ وەک یەکێتی گەنج و ژنی تێدایە، جیلەکەی پێشووتر دەخەینە سەر سەرمان، ئەم ناوچەیە پڕە لە پیاوی ئاینی و تێکۆشەر و بەڵێن دەدەم کە ئەمنییەتتان بپارێزین و کەرامەتتان بپارێزین و تا یەکێتی زیاتر بەهێز بێت زیاتر دەتوانین خزمەتی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بکەین.
هەڵەبجەییەکان دەزانن کە یەکێتی حزبی تێکۆشەرانە
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشدا: هەڵەبجەییەکان دەزانن کە کێ حزبی تێکۆشەرانە و ئێمە مافتان وەردەگرین و ئێمە بەرگریتان لێدەکەین و ئێمە هێزی تۆین لە بەغداد، بەم رۆحیەتە یەکێتی هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوات و هەڵبژاردن بەڕێوەیە و سندووقەکان بۆ خۆتان و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و تێکۆشەرەکان سەوز بکەن.
دووربینی یەکێتی وایکرد کە ئێستا خەڵک کارەبای 24 سەعاتی هەبێت
لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی یەکێتی باسیلەوەشکرد: چوار ساڵ بەر لە ئێستا وتم ئەگەر بەسەر جەستەی مندا غازی کوردستان ببرێتە دەرەوە و بەڵێنەکەی خۆشم بردە سەر، هەر ئەو دووربینیەی یەکێتی بوو کە وایکرد ئێستا خەڵکی کوردستان کارەبای 24 سەعاتییان هەبێت، بۆیە بڕۆن سندووقەکان سەوز بکەن و تەنها بۆ پێشەوە تەنها بۆ پێشەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

