یه‌كێتی زۆرترین ژن بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانانی عیراق كاندید ده‌كات
کوردستان 12:08 PM - 2025-10-19
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 222
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئێستاش له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك بافڵ هه‌میشه جه‌ختی له به‌شداری كارای ژنان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی حوكمڕ‌انی و ده‌سه‌ڵات و له‌ناو حزبیش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری مافه‌كانیان بووه‌و هانیداون بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی له‌سه‌ر لیستی 222ی یه‌كێتی زیاتر له‌و رێژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه دیاریكراوه، یەکێتی کاندیدی ژنی له‌بازنه‌كانی و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانانی عیراق كاندید كردووه.
یه‌كێتی رۆڵی كارای له‌كایه‌كانی به‌رێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی به ژنان دراوه
سروشت جه‌ناب محه‌مه‌د كاندیدی ژماره 24 له‌سه‌ر لیستی 222ی یه‌كێتی له بازنه‌ی سلێمانی له‌باره‌ی به‌شداری ژنان له كایه‌ی سیاسی و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكه له‌رۆڵی ژن تێگه‌یشتووه بۆ به‌شداری پێكردنیان له‌ناو كایه‌ی سیاسی و حكومیش، چونكه هه‌میشه جه‌خت له‌به‌شداریكردنی زیاتری ژنان ده‌كاته‌وه، كه هه‌میشه ژنان له‌ناو كایه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن وردبین و رێكن، بۆیه هه‌میشه ژنان هاوشان و هاوخه‌بات و هاوخزمه‌تن له‌گه‌ڵ پیاوان، هه‌ر بۆیه له‌هه‌ر كوێ یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م بێت، رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌كایه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی به ژنان دراوه.
وتیشی: له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لال و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بافڵ پێداگری له پاراستنی ماف و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان كراوه‌و ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ر بووه بۆ ئێمه‌ی ژنان كه‌له‌ناو ئه‌م حزبه‌دا و له‌هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كی حكومیش بین پارێزگاری مافه‌كانمان بین و ده‌سته‌به‌ریشی بكه‌ین بۆ ژنانی تر، پێویستیشه له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه به یاسا رۆڵی ژنان جێگر بكرێت و یه‌كسانی به‌ده‌ستبهێنین، ئێمه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه هاندراوین له‌په‌رله‌مان به‌بێ ترس داوای مافه‌كانمان بكه‌ین و خه‌بات بكه‌ین.
یه‌كێتی كاری بۆ هه‌مواری یاساكان له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان كردوه
یه‌كێتی له‌رێگای نوێنه‌ره‌كانیه‌وه هه‌وڵیداوه سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان نین له‌په‌رله‌مانی عیراق هه‌موار بكرێنه‌وه‌و به‌جۆرێك بن كه مافه‌كانی ژنانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
خه‌ڵات ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین كاندیدی ژماره 12 له‌سه‌ر لیستی 222ی یه‌كێتی له بازنه‌ی كه‌ركوك، به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: بۆ هه‌موان ئاشكرایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه گرنگی به به‌شداری ژنان داوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان، بۆ په‌رله‌مانی عیراقیش زیاتر له‌و رێژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه دیاریكراوه له‌سه‌رجه‌م بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ژنانی كاندید كردووه، هه‌تا بتوانن له‌نێو په‌رله‌مان پارێزه‌ری مافه‌كانی سه‌رجه‌م ژنان بن.
ئه‌وه‌شی وت: یه‌كێتی له‌رێگای نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له‌په‌رله‌مان هه‌وڵی داوه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی مافی ژنان تێیدا پێشێلكراوه، به‌جۆرێك گۆڕ‌انكاری تێدا كراوه كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان بێت، وه‌ك چۆن له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه ماف به ژنان دراوه‌و پله‌و پۆستی پێدراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه هانده‌ر بووه كه بمانه‌وێت خۆمان كاندید بكه‌ین و له‌په‌رله‌مان وه‌ك یاسایی و پارێزه‌ری مافه‌كانی ژن له‌هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌ت بكه‌ین.
یه‌كێتی پێگه‌ی به‌هێزی به ژنان داوه
یه‌كێتی به پرۆژه داخوازییه‌كانی ژنانی پێشكه‌ش به‌سه‌رجه‌م كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقیش كردوه، هه‌میشه‌ش پێگه‌یه‌كی به‌هێزی به ژنان داوه له كایه سیاسی و حكومه‌ییه‌كان.
مهاباد شێخ حه‌مه‌ئه‌مین كاندیدی ژماره 16 له‌سه‌ر لیستی 222 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بازنه‌ی سلێمانی بۆ PUKMEDIA وتی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌هه‌رێم و عیراق، پێگه‌یه‌كی به‌هێزیشی به ژنان داوه، یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م كابینه‌كانی حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمیش به پرۆژه داخوازییه‌كانی ژنانی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردوه‌و بۆهه‌مواركردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی یاساكان كه یه‌كسانی جێنده‌ری تێدا نه‌بووه یه‌كێتی پێشه‌نگ بووه له هه‌مواركردنه‌وه‌یان.
ئه‌و كاندیده‌ی بازنه‌ی سلێمانی وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه سیاسی و مه‌كته‌به‌كانی حزب پێداگری له‌به‌شداری ژنان كردوه‌و ژنانی یه‌كێتی به ئیراده‌ن و له‌سه‌رجه‌م كایه سیاسییه‌كان به‌شدارن و سڵناكه‌نه‌وه‌و ئازادن، چونكه سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بافڵ و سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كانی یه‌كێتی پێداگرییان له پاراستنی مافه‌كانیان كردووه، هه‌ر به‌و رۆحیه‌ته‌شه‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مانی عیراق هه‌نگاو ده‌نێین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ژماره 222 له بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شداره و هاوكات له چوارچێوه‌ی سێ هاوپه‌یمانێتیدا له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و به‌غدادیش به زیاتر له 150 كاندید به‌شداره‌و له‌و ژمارانه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌به‌شداری ژنان دراوه، كه‌له بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله 36 كاندیدی ژن به‌شدارن، كه‌رێژه‌كه‌ی له‌وه زیاتره كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

