پەروین بابەكر لەوتارێكدا بە 10 خاڵ هێزی یەكێتی لەبەغداد رووندەكاتەوە
کوردستان 11:16 AM - 2025-10-19
PUKMEDIA
پەروین بابەكر
پەروین بابەكر، لە وتارێكدا لەژێر ناونیشانی (هێزی تۆ لە بەغداد كێیە؟)، بە 10 خاڵ هێزی یەكێتی لەبەغداد رووندەكاتەوە، دەشڵێت: دەنگدان لەم هەڵبژاردنەدا ئەركێكی نەتەوەییە، ئەركێكە دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی كوردبوون، بۆیە دەنگدان بە كاندیدەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بڕیارە دروستەكەیە.
ئاماژە بەوەشدەكات: گرنگە هەر تاكێكی كۆمەڵگا بەشداری دەنگدان بكات و تا نوێنەرێكی كورد زیاتر بێت، زیاتر لە ئامانجەكانمان نزیك دەبینەوە، بۆیە دەنگدان لەم هەڵبژاردنەدا ئەركێكی نەتەوەییە، ئەركێكە دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی كوردبوون، بۆیە دەنگدان بە كاندیدەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بڕیارە دروستەكەیە و گەر دەتەوێت دەنگەكەت كاری خۆی بكات، ئەوا باشترە بە وریایی و ئاگاییەوە یەكێك لە كاندیدەكانی یەكێتی هەڵبژێریت، ئاخر لە چوار ساڵی رابردوودا، یەكێتی شانی دایە بەر كێشەیەكی گەورە، كێشەی مووچە و بودجە و قوتی خەڵك.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە چوار ساڵی رابردوودا شانی دایە بەر چەندین كێشە، كە خۆی بەشێك نەبوو لە دروستبوونیان، گوناحی یەكێتی لە سیاسەتی هەڵەی وزەدا نەبوو، لەوەدا نەبوو لە هەرێم بڕیارەكان تاك لایەنە دەدران و بە نائاگاییەوە ململانێی بەغدادیان كرد، بە ناوی پرسی نەتەوەییەوە ئامانجی بچوك بەدی دەهات، بەڵام یەكێتی بە بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەوەی خۆی بەشێك نەبووە لەو نەهامەتییە، شانی دایە بەر چارەسەر و پرسی مووچەی هاووڵاتیانی كرد بە كێشەی خۆی، بە بێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی حیزبایەتی و تاكەكەسی بكاتەوە، خۆی كرد بە سورەی بەر لەشكر و لە پێناو هاووڵاتیاندا گوێی بە سازش نەدا و قوربانی لەو پێناوەدا دا، بۆیە لە كۆتایشدا یەكێتی بووەوە بە یەكێتی گەلەكەی.
پەروین بابەكر لە درێژەی وتارەكەیدا دەنووسێت: ئێمە پێویستمان بە یەكێتی نەتەوەیی و یەكێتی نیشتیمانی هەیە، تا بتوانین كێشەكان بە هەمیشەیی چارەسەر بكەین، لەكاتێكدا كە كاندیدەكانی یەكێتی هەڵبژاردەی ناو كۆمەڵگان، لە هەموو چین و توێژێكن، تۆ گەر بتەوێت دەنگ بدەی بە هەر پسپۆڕی و شارەزاییەك، ئەوا لەناو لیستی 222ی یەكێتیدا كاندیدی خۆت دەدۆزیتەوە.
راشیگەیاندووە: سیاسەتی یەكێتی لەم قۆناغەدا، بریتییە لە شەڕكردن بە یاسا و دەستور، دروشمی بۆ چوار ساڵی ئایندە ئەوەیە لە رێگەی دەستور و یاساوە بەرگری لە مافی رەوای نەتەوەكەمان بكات، تاكو بە یەكجارەكی كێشەكان چارەسەر بكات، نەك بەردەوام هاووڵاتیان لە قەلەقی و راڕایدا بهێڵینەوە، لەكاتێكدا قورسایی یەكێتی لە بەغداد، قورسایی كوردە، لە دوای ساڵی 2003 ەوە تا ئەمڕۆ، هەر كاتێك یەكێتی لە بەغداد بەهێز بووبێت، كورد بەهێز بووە، هەر كاتێكیش یەكێتی بە كێشە ناوخۆ و هەرێم سەرقاڵ كرابێت، زەفەر بە كورد براوە، بۆیە دەبێت یەكێتی بەهێز بێت تا كورد بەهێز بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

