سەرۆک بافڵ: یەکێتی رکابەری نییە
کوردستان 02:46 PM - 2025-10-18
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
بهئامادهبوونی بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان یهكهم مهراسیمی سهرخستنی لیستی 222ی یهكێتی لهسلێمانی و ناساندنی كاندیدهكانی دهستیپێكردو سهرۆك بافڵ وتارێك پێشكهش بهلایهنگرانی یهكێتی و كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان کرد.
دەبێت دەنگی زیاتر بهێنین
دوای ناساندنی کاندیدەکانی
لیستی یەکێتی بە ژمارە 222 لە بازنەکانی ( هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و دیالە)،
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:
سڵاو سلێمانی، ژمارەیەک هەیە بۆ ئێوە زۆر گرنگە ئەویش 222ە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بەڕێژەی لە %93 دەنگەکانمان زیادیکردبوو بەڵام رازی نین، چەند
دەنگمان هێنا ئەبێت ئەمجارە زیاتر بێت، چەند کورسیمان هێنا ئەبێت ئەمجارە زیاتر
بێت، گوێ لە کەسی تر مەگرن هیچ منافسی ترمان نییە هەر خۆمانین.
یەکێتی حزبی شەهیدان و قارەمانەکانە
سەرۆک بافڵ روونیشیکردەوە: یەکێتی حزبی شەهیدان و قارەمانەکانە،
بیرتان نەچێت ئێوە نوێنەری کێن؟ مام جەلال و هەموو قارەمانەکان چاوەڕوانی دەنگی
ئێوەن، ئێمە پێمان دەکرێت.
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا یەک بابەت هەیە، حەق و حقوقی ئێوەلە
بەغداد، بەڵام ئەوە کەم نییە و زۆرە، کێ ئیش دەکات بۆ کورد لە بەغداد؟ کێ دەستووری
عیراقی نووسی؟ کێ عیراقی ئاشتکردەوە، خوشک و برا عیراقییەکان باسی کام لایەن
دەکەن؟ هەڤاڵان ئەمڕۆ دەستپێدەکەین لەسلێمانی تا بەغداد ئەوەی ئێمە دەیکەین
ئایندەی هەموو عیراق دەگۆڕێت.
یەکێتی هێزی ئێوەیە لەبەغداد
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت
دەبێت خزمەتتان بکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش هێزی ئیوەیە لەبەغداد، ئێمە
ئەمنییەتی هەموو پارچەکانی عیراق دەپارێزین بۆیە خۆشەویستین و دەنگمان دەڕوات لەبەغداد.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: ئێمە مووچەمان پێویستە. دەزانین هیچ شتێک وەک پێویست نییە بەرنامەی یەکێتیش راستکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەیە کە لایەنەکانی تری کوردستان دروستیانکردووە.
رێگە بە دامەزراندنی حکومەتێک نادەین هەڵەکانی راست نەکاتەوە
راشیگەیاند: ئێمە کە پێتان دەڵێین شتێک دەکەین، دەیکەین قەتیش حکومەتێک دانامەزرێنین لەم کوردستانەدا تا دڵنیا نەبین ئەو حکومەتە هەڵەکانی راستدەکاتەوە و رێگە بە ئێمە دەدات خزمەتی خەڵک بکەین، ئەمڕۆ کوردستان لە 20 ساڵی رابردوو باشترە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت سبەینێ لە ئەمڕۆ باشتر بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە مەلەفی نەوتمان رزگارکرد بەسە گیرفانتان زۆر پڕ بوو، ئەمڕۆ قسەکانم هەر بۆ یەکێتییەکان نییە قسەکانم بۆ هەموو لایەنەکان و کوردستان و عیراقیشە، خۆتان دەزانن کێ هەمووتان بە یەک چاو سەیردەکات؟ کێ حزبی مام جەلالە، بەداخەوە لە %70 خەڵک دەنگ نادەن، پێتان دەڵێم بڕۆن دەنگ بدەن بە یەکێتی، ئەو یەکێتییەی کە قەت خراپ نەبووە لەگەڵتان.
دەنگ بدەن بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونیشیکردەوە، عیراق هی هەموومانە خەڵکی عیراق خەڵکی کوردستان، دەنگ بدەن بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کێ ئەوێرێت ئەوە بکات کە یەکێتی کردوویەتی؟ کێ رۆژانە شەڕ دەکات بۆ هەموو لایەنەکان؟ کێ فڕۆکەخانەکەی لەسەر کوردایەتی دادەخرێت؟ ئێمە ناترسین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوێرێت.
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا سەرۆکی یەکێتی روویکردە کانیدەکان و پێی وتن: کاری ئیوە ئەوەیە بڕۆن بۆ بەغداد و خزمەتی کوردستان و عیراق بکەن، لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەمڕۆ ئەم جیلە نوێیە هۆڵەکەیان پڕکردووە، چونکە دەزانن کێ ئەوێرێت، ئەگەر بەباشی کارەکەتان نەکەن دڵنیابن لێتان قبوڵ ناکەم.
لەکۆتایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داواکارییەکی لە لایەنگرانی یەکێتی کرد و رایگەیاند: داواتا لێدەکەم دەنگی زیاترمان دەوێت بڕۆن سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن، ئیتر بۆ پێشەوە کورد، بۆ پیشەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

