riklam

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری 09:37 AM - 2025-10-17
زێڕ Economy Middle East

زێڕ

ئابووری

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕە جهانییەکاندا گەیشتە چوار هەزار  و ٣٦٨ دۆلار کە ئەمە بەرزترین نرخە لە میژووی زێڕدا کە بەخۆیەوە بینیبێت.

ئەمڕۆ هەیەنی ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٥، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا جارێکی دیکە ریکۆردی مێژوویی خۆ شکاند و نرخەکەی زۆر بەرزبووەوە، بەشێوەیەک نرخی یەک مسقاڵ زیڕی عەیارە ٢٤ گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ش بە ٩٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٠١ هەزار دیناری عیراقی دەفرۆشرێت و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ش بۆ ٧٧٢ هەزار دینار بەربووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو لە مانگی تشرینی یەکەمدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدکرا، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket