شێخ جەعفەر: رۆژی 11/11 تەپڵی سەرکەوتنی لیستی 222 لێدەدەین
کوردستان 07:44 PM - 2025-10-16
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر لە کەرکوک و چەمچەماڵ
هەڤاڵ شێخ جەعفەر لەگەڵ کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و چین و توێژەکانی چەمچەماڵ و کەرکوک کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەشرینی یەکەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە چەمچەماڵ چاویکەوت بەژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی چین و توێژە جیاجیاکانی سنووری چەمچەماڵ و کەرکوک و گەرمیان.
لەکۆبوونەوەیەکدا کە هەڤاڵان رێبوار تەها سەرۆکی لیستی "222"ی یەکێتی لە کەرکوک و هیوا عەبدوڵا لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستی کەرکوک و خاتوو نیشتمان هاوسەری شەهید مامەڕیشە ئامادەیبوون و لەلایەن بەڕێز تەحسین قەشقەیی رێکخرابوو، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، باسی لە قارەمانێتی و دڵسۆزی خەڵکی سنووری قەزای چەمچەماڵ و کەرکوک و گەرمیان کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە دانیشتوانی خۆڕاگری ئەو ناوچانە بەخوێنی خۆیان و کەسوکارەکانیان بەرگرییان لە خاک و خەڵکی کوردستان کردووە، بەو هۆیەشەوە رووبەڕووی دڕندانەترین شێوازی لەناوبردن و چەوساندنەوە بوونەتەوە، بەو پێیەی رژێمی بەعس هەمیشە ئەوانی بە هەڕەشەی جددی بۆ سەر خۆی زانیووە، بۆیە زۆرترین ژمارەی شەهید و ئەنفالکراو لەم ناوچەیەدایە.
پاشان تیشکی خستەسەر دوا پێشهاتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و گرنگی و بایەخی بەشداریی بەرفراوانی کۆمەڵانی خەڵک لە پرۆسەکەدا بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو بە پرۆسەیەکی چارەنووسسازی ناوبرد و هانیدان کە هەوڵەکانیان بۆ ناردنی زۆرترین دەنگدەر بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان چڕبکەنەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی بەشداریی کاریگەریی جەماوەی یەکێتیی لەهەڵبژاردنی پێشووی عیراق، ئێستا پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک خزمەت بە دانیشتوانەکەی دەکات و بێ جیاوازیی، ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی دەگەیەنێتە هەموو ناوچە و گەڕەکەکانی کەرکوک، بەهیمەتی جەماوەری کوردستان، لەم هەڵبژاردنەشدا زۆرترین کاندید دەنێرینە پەرلەمانی عیراق، بەوەش کاریگەرییمان دەبێت لەسەر هاوکێشەی سیاسی لەعیراقدا و لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال دەتوانین باشتر خزمەت بە خەڵکی خۆمان بکەین، گەشبینی خۆیشی نیشاندا کە رۆژی 11/11 تەپڵی سەرکەوتنی لیستی 222 لێدەدەین.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەڤاڵ رێبوار تەها، سەرۆکی لیستی 222 لە کەرکوک، وتەیەکی پێشکەش کرد و بەداتا و زانیاریی ئەو خزمەتگوزارییانەی خستەڕوو کە لەماوەی کارکردنی خۆی و ستافەکەیدا لە کەرکوک پێشکەش بەدانیشتوانی شارەکەیان کردووە، ئەوەشی روونکردەوە کە بۆ داهاتوو چ بەرنامەیەکی ستراتیژیی و هەمەلایەنەیان ئامادەکردوە، بەئامانجی گەشەپێدانی کەرکوک لە تەواوی سێکتەرەکاندا.
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ هیوا عەبدوڵا لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی چەمچەماڵ وتەیەکی پێشکەش کرد، پاشان ژمارەیەک لە کاندیدانی لیستی یەکێتی لە بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک و سلێمانی و خورماتوو خۆیان بەئامادەبووان ناساند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

