باشترکردنی ژیانی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ لە ئەرکە سەرەکییەکانی یەکێتییە
کوردستان 04:52 PM - 2025-10-15
PUKMEDIA
هێزی پێشمەرگە و لیستی 222ی یەکێتی
هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ خزمەتێکی زۆر بە پاراستنی سەقامگیری ئاسایشی هەرێم دەکەن و کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتیش دووپاتی دەکەنەوە: پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن و دۆخی ژیان و گوزەرانیان لەگەڵ پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ باشتر بکرێت، بەشێوەیەک لەئاست ئەو خزمەتەدا بێت کە پێشکەشی دەکەن و هاوتابن لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی عیراق.
هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە و راهێنانی زیاتریان پێبکرێت
ئاودێر مامۆستا عەزیز کاندیدی ژمارە34 لەسەر لیستی 222ی لە پارێزگای سلێمانی لەسەر پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە و یەکخستنەوەیان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: هێزی پێشمەرگە بەپێی دەستور جێگای تایبەتی خۆی بۆ کراوەتەوە و لە چوارچێوەی هێزە چەکدارەکانی عیراق بەپێی یاسا و دەستور خزمەت دەکات و ئەمە یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام کۆمەڵێک کاری گرنگ و هەنووکەیی هەیە پێویستە بە خێرایی ئەنجامبدرێت، وەک ئەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە، هەروەها بە چەکی پێشکەوتوو پڕچەک بکرێن و راهێنانی زیاتریان پێبکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزن و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم هەر بە سەقامگیری بمێنێتەوە.
هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی پێشکەوتوو پڕچەک بکرێن
ئەو کاندیدەی یەکێتی راشیگەیاند: زۆر گرنگە هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن لە رووی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئاسمانی، چونکە لە ئێستادا تەکنەلۆژیا رۆڵی یەکلاکەرەوە لە پێکدادان و پاراستنی سنوورەکان دەبینێتەوە، هێزەکان هەرچەندە زیرەک و ئازا و نەبەرد بن، ئەگەر چەکی پێشکەوتوویان لە بەردەستدا نەبێت، وەک پێویست ناتوانن کارەکانیان جێبەجێ بکەن، بەتایبەت لە ئێستادا زۆر گرنگە هێزەکانی پێشمەرگە پڕ چەکتر بکرێن، چونکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت.
بەهێزبوونی یەکێتی کاریگەری لەسەر ژیانی پێشمەرگە دەبێت
ئاودێر مامۆستا عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر یەکێتی لە بەغداد بەهێزتر بێت، ئەوە کاریگەری زۆرتری لەسەر باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە و پڕچەککردنیان دەبێت، ئەمە جگە لەوەی یەکێتی وەک هێزێکی نیشتمانیی و یاسایی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک دەکات، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئێمە پێویستمان بە هەماهەنگی زیاترە لەگەڵ هێزە عیراقییەکان، ئەمەش لە رێگای دەستوورەوە دەتوانین هەماهەنگیی باشترمان هەبێت، بەشێوەیەک بەئاراستەی خزمەتکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بێت.
هەندێک یاسا پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە
هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ ئەرکی جێبەجێ کردنی یاسا و سەقامگیری ناوخۆیان لەئەستۆ گرتووە، بەڵام هێشتا وەک پێویست خزمەت نەکراون، فەهیمە سابیر حەمۆک کاندیدی ژمارە 12 لە لیستی 222ی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ PUKMEDIA رایدەگەیەنێت: ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگێکی زۆر بەدەستبهێنێت، ئەوە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێت، هەروەها تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە لە خەمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدایە، ئەوان بەدڵسۆزی و بێ ماندووبوون ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێ دەکەن و کارێکی گەورە و پڕ بایەخ ئەنجام دەدەن، کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و جێبەجێکردنی یاسایە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەندێک یاسا هەیە لە ئێستادا پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، بەشێوەیەک بێت کە لە بەرژەوەندی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆدا بێت.
هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ لە بیمە سودمەند ببن
کاندیدەکەی یەکێتی دووپاتیشی کردەوە: لەگەڵ ئەوەی ئەم هێزانە خزمەت دەکەن، بەڵام وەک پێویست ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە و پشتگیرییەکی ئەوتۆیان نییە، دەکرێت بیمەی تەندروستی و پەروەردەیان هەبێت، بۆ ئەوەی لەو دوو کەرتەدا پاڵپشتی بکرێن، ئەمە بۆ خۆیان وەک کەرتی تەندروستی و منداڵەکانیان لە کەرتی پەروەردە.
مووچەی خانەنشینی هێزەکان زیاد بکرێت
فەهیمە سابیر حەمۆک کاندیدی ژمارە 12 لە لیستی 222ی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر روونیشیکردەوە: کاتێک هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس خانەنشین دەبن مووچەکانیان زۆر کەمدەکرێتەوە، کە هەرگیز شیاوی ئەو خزمەتە زۆرە نییە کە کردوویانە، بۆیە ئەگەر پەرلەمانتارێکی کارا و تیمێکی بەهێز هەبێت دەکرێت بە پرۆژە یاسا ئەم بابەتە لە بەرژەوەندی ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگە یەکلایی بکرێتەوە، بێگومان ئەمەش تەنها بە یەکێتی و پەرلەمانتارەکانی دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا، یەکێتی و تیمەکەی لە بەغداد و هەرێمی کوردستان سەرسەختانە بەرگریان لە مافەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ کردووە و هەوڵیانداوە ببنە هێزێکی خاوەن دیسپلین و دۆخی ژیانیان شایستەی خزمەتی بەرچاویان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

