20 ساڵ بەسەر پەسندكردنی دەستووری كۆماری عیراقدا تێدەپەڕێت
عیراق 04:28 PM - 2025-10-15
راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆكایەتی كۆمار
ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر پەسندكردنی دەستووری كۆماری عیراقدا تێدەپەڕێت كە سەرۆك مام جەلال بەشداری سەرەكی هەبوو لە نووسینەوە و پەسندكردنی دەستووری هەمیشەیی عیراقدا و هەوڵیدا كورد مافەكانی لە دەستوردا بچەسپێت و فیدراڵیزمیش وەك فۆڕمی مانەوەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بكرێتە بنەمای سەرەكی دەستوور، هەروەها رۆڵی هەبوو لە چەسپاندنی پرەنسیبی سازان و هاوبەشی لە حكومەت و دەسەڵاتدا. بەو بۆنەیەشەوە سەرۆكایەتی كۆمار بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەو گۆڕانكارییە دەستورییە وەرچەرخانێكی بنەڕەتی بوو لە سیستمێكی ناوەندی تۆتالیتارییەوە بۆ سیستمێكی فیدراڵی دیموكراسی.
بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی پەسندكردنی دەستووری كۆماری عیراق، سەرۆكایەتی كۆمار بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە 15ی ئۆكتۆبەری 2005 گەلەكەمان دەستووری كۆماری عیراقی پەسند كرد كە وەرچەرخانێكی نیشتمانی بوو لەپڕۆسەی بنیادنانی دەوڵەتی هاوچەرخی عیراق و گواستنەوەی لەڕژێمێكی ناوەندی تۆتالیتارییەوە بۆ سیستمێكی دیموكراسی، فیدراڵی، پەرلەمانی كە ویستی گەل و بنەمای سەروەری خۆیان بەسەر خاك و نیشتمانەكەیاندا بەرجەستە بێت.
راشیگەیاندووە: دەستوور بەرھەمی ھەڵبژاردنێكی نیشتمانی ئازاد و بەرپرسیارانە بوو، ھەروەھا دەرئەنجامی كۆدەنگییەكی ھەمەلایەنەی كۆمەڵایەتی و سیاسی بوو كە ھەموو پێكھاتەكانی گەلی عیراقی لە عەرەب، كورد، توركمان، كریستیان و پێكھاتەكانی دیكەی كۆكردەوە، ئێستاش كە عیراقییەكان جگە لەبژاردەی دەستووری و جێبەجێكردنی بڕگەكانی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و كێشەكان هیچ بژاردەیەكی دیكەیان نییە.
جەختیش دەكاتەوە، كە ئەو گۆڕانكارییە دەستورییەی كە عیراق 20 ساڵ لەمەوبەر گەواهیدەری بوو، وەرچەرخانێكی بنەڕەتی بوو لە سیستمێكی ناوەندی تۆتالیتارییەوە كەبڕیارەكانی دەوڵەتی قۆرخ دەكرد بۆ سیستمێكی فیدراڵی دیموكراسی لەسەر بنەمای دابەشكردنی دەسەڵاتەكان و دەستەبەركردنی بەشداریكردن و رێزگرتن لەفرەچەشنی، بۆیە لەمساڵیادەدا داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین، ئەو پڕۆژە یاسایانە پەسند بكات كەپێشكەشمان كردوون، وەك یاسای دادگای فیدراڵی، یاسای دەستەی باڵای یارمەتیدانی ژنان، یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان، یاسای خەڵاتی داهێنەری عیراق، یاسای دابەشكردنی زەوییە نیشتەجێبوونەكان، یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ، یاسای وەرگرتنەوەی داهاتی گەندەڵی، جگە لەچەند پڕۆژە یاسای وەك یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوە.هەروەها داوا لە هێزە سیاسییەكان و دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن دەكەین كاربكەن بۆ خێراكردنی تەواوكردنی ئەو یاسایانەی لە دەستووردا دیاریكراون وەك جێبەجێ كردنی ماددەی 140ی دەستوور و یاسای نەوت و گاز، بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری دەستووری و سەقامگیری نیشتیمانی.
پاش روخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆك مام جەلال رۆڵی گرنگ و بەشداری سەرەكی بوو لە نووسینەوە و پەسندكردنی دەستووری نوێی عیراق لە ساڵی 2005دا و هەوڵیدا كورد بە شێوەیەكی یاسایی و فیدراڵی بكرێتە هاوبەشی سەرەكی لە حكومەتی عیراق و باڵانس لەنێوان كورد و عەرەب و پێكهاتەكانی دیكەی عیراقدا رابگیرێت و ناكۆكی مەزهەبی و ئاینی كەمبكرێتەوە.
سەرۆك مام جەلال لە نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقدا جەختی لەسەر ئەو ماددانە دەكردەوە كە پەیوەندیداربوون بە چەسپاندنی فیدراڵی هەرێمی كوردستان و مافەكانی كورد و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد و ماددەی 140 ، هاوكات مام جەلال هەوڵیدەدا دەستوور بێت بە بنەمای یەكگرتنی عیراق، نەك دابەشبوونی و دواجار دەستوور بەهۆی سیاستی نەرمی سەرۆك مام جەلالەوە پەسندكرا.
PUKMEDIA
دەقی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆمار:
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

