یه‌كێتی به‌سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌رێم به‌هێز ده‌كات
کوردستان 12:30 PM - 2025-10-15
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٢٢
مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی دره‌وشاوه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، مێژوویه‌كی پڕ شانازی و سه‌روه‌رییه بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌میشه خوێندنگه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌رانه بووه بۆ رابردوو و ئێستا‌و داهاتووش، له‌ئێستاشدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ژێر سایه‌ی سه‌رۆك بافڵ-دا له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وامه و سیاسه‌تە حه‌كیمانه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌جۆرێكه، كه سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بن و به‌رێبازی زێڕ‌ین ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن.
رێبازه زێڕ‌ینه‌كه‌ی مام به‌رده‌وامه
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕ‌ه‌شید كاندیدی ژماره 1 سه‌رۆكی لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بازنه‌ی سلێمانی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یوت، هه‌تا له‌به‌غداد به‌هێزبین له‌هه‌رێم به‌هێز ده‌بین، هه‌تا له‌به‌غداد به‌هێزبین هه‌رێم ئاوه‌دانتر و خۆشگوزه‌رانتر ده‌بێت، هه‌ربۆیه ئێمه به‌هه‌مان سیاسه‌ت و دنیابینی و چاره‌سه‌ری هاوكێشه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رۆك مام جه‌لال-وه ده‌چینه به‌غداد و له‌سه‌ر رێبازی سه‌رده‌مه زێڕ‌ینه‌كه‌ی مام به‌رده‌وام ده‌بین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كار‌و پرۆژه‌ی گه‌وره‌مان ده‌بێت له‌به‌غداد و پێویسته هه‌وڵبده‌ین بگه‌یه‌نه چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مووچه و بودجه و دابینكردنی پله‌ی وه‌زیفی بۆ گه‌نجان، پێش ئه‌وه‌ی باسی پله و پۆست و وه‌زیری و پۆسته باڵاكانی دیكه بكه‌ین، ده‌بێت له‌كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراقدا رێككه‌وتنێكی گشتگیر و دریژخایه‌ن له‌سه‌ر مووچه و بودجه و دامه‌زراندنی گه‌نجان بچه‌سپێنین.
كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان و ئامێری پزیشكی چاره‌سه‌ر بكرێت
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕ‌ه‌شید راشیگه‌یاند: كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێم كێشه‌ی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 2019وه ئامێری پزیشكیشمان بۆ نایه‌ت، پێویسته كاربكه‌ین بڕ‌ی هاتنی ده‌رمان و ئامێری پزیشكیش وه‌ك پێشوو لێبكه‌ینه‌وه‌و چیتر كێشه‌ی كه‌می ده‌رمانمان نه‌مێنێت.
له‌په‌یامێكیشیدا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕ‌ه‌شید كاندیدی ژماره 1 سه‌رۆكی لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بازنه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت: ئێمه هێز و ده‌نگ و سه‌نگی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بین له‌به‌غداد، تا سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ڕ‌ۆژی هه‌ڵبژاردندا سه‌وزپۆشبكرێن، خوێندنه‌وه دروسته‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بافڵ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌غداد به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌تا له به‌غداش به‌هێز بین هه‌رێم ئاوه‌دان و خۆشگوزه‌رانتر ده‌بێت.
خزمه‌تی زیاتری شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین
لەهەرێم و بەتایبەت
کەرکوک، سەرۆک بافڵ بە ئەندازیاری رێککەوتنەکان ناودەبرێت و سەنگ و قورسایی خۆی هەیە
لە بەغداد، بەوپێیەی هەرکاتێک سەردانی بەغدادی کردووە بەدەستی بەتاڵ نەگەڕاوەتەوە و
رێککەوتنی باشی کردووە.
د.ساكار ئه‌مین كاندیدی ژماره 4 له‌سه‌ر لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بازنه‌ی كه‌ركوك به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك كه به‌عیراقێكی بچوككراوه ناوده‌برێت، سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لالی په‌یڕ‌ه‌وكردووه و به‌هه‌مان رێباز و سیاسه‌تیشه‌وه ده‌چینه به‌غداد و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: سه‌رۆك بافڵ كه به ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنه‌كان ناوده‌برێت، سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه له به‌غداد، هه‌ركاتێك سه‌ردانی به‌غدادی كردووه به‌ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گەڕاوەتەوە و رێككه‌وتنی باشی كردووه، ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆكه‌كه‌مان و له‌پێناو خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م چین و تویژه‌كان ده‌چینه به‌غداد.
گه‌نجان هێزی یه‌كێتین
د.ساكار ئه‌مین كاندیدی ژماره 4 له‌سه‌ر لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بازنه‌ی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشمان هه‌یه بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و گه‌نجانی كه‌ركوك له به‌غداد، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا 7 هه‌زار 304 پله‌ی وه‌زیفی بۆ گه‌نجان له‌لایه‌ن پارێزگاری شاره‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و چه‌ندین كۆمپانیای بیانیش كراونه‌ته‌وه، كه هه‌لی كاری باش بۆ گه‌نجه‌كانمان ده‌ره‌خسێنن، به‌مه‌ش ئاینده‌ی گه‌نجه‌كانمان گه‌ش ده‌بێته‌وه‌و ئێمه‌ش له به‌غداد به‌وپه‌ڕ‌ی تواناوه كاریان بۆ ده‌كه‌ین، چونكه هێزی ئێمه گه‌نجه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ردوو گۆڕ‌ه‌پانی كوردستان و عیراقدا بووه‌ته ژماره‌یه‌كی گرنگی هاوكێشه ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بوونی به‌هێزیشی له‌به‌غداد بووه‌ته گره‌نتی بۆ كورد و كوردستان و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی 11ی 10ی 2025، سه‌رۆك بافڵ به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و لابردنی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان له به‌رده‌میداو به‌ئامانجی زیاتر لێكنـزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت و خێراكردنی رێكاره‌كانی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ عیراق، گه‌یشته به‌غدادی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عیراق،محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌ھلی حه‌ق، نوری مالیكی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم، موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، موسه‌نا سامه‌ڕ‌ائی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی عه‌زم، ئه‌بو كه‌رار ئه‌لفرێجی، ئه‌مینداری گشتیی حیزبی فه‌زیله و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح كۆبووه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

