سەرکەوتنی یەکێتی بەهێزی خەڵکی کوردستانە
کوردستان 06:23 PM - 2025-10-14
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 222
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردوودا پێگە و توانای خۆی خستووەتە
خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەمان و لە خولی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەراندا توانی یاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕێنێت، هاوکات پارێزگارێکی کوردیش بۆ کەرکوک دابنێت،
کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتیش کۆکن لەسەر ئەوەی کە: سەرکەوتن و بەهێزی یەکێتی
واتای سەرکەوتن و بەهێزی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
یەکێتی لە سەرکەوتنێکەوە بۆ سەرکەوتنێکی دیکە هەنگاو دەنێت
ساڵح عوسمان ناسراو بە ساڵحی جەوازات کاندیدی ژمارە 17 لە لیستی 222ی یەکێتی
لە پارێزگای سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: وەک سەرۆک بافڵ و کاک قوباد دووپاتی دەکەنەوە، ئەگەر
یەکێتی سەرکەوتوو بێت، ئەوا کورد سەرکەوتووە،هەروەها یەکێتیش لە هەموو شوێنێک
سەردەکەوێت، ئەمە واتای ئەوەیە کە یەکێتی هێزێکی نیشتمانییە و هێزێکە پشتیوان بە
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەمیشە لەگەڵ هێڵە نیشتمانییەکان هاوتەریب بووە و
بەردەوام بووە لە خزمەتی کوردستان، دیارە کە یەکێتی لەسەرکەوتنێکەوە بۆ
سەرکەوتنێکی دیکە دەچێت بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ، هەنگاوەکانی بۆ پێشەوەیە و
سەرکەوتن و بەهێزبوونیشی واتە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان و بەرگری زیاتر لە
مافەکانی خەڵکی کوردستان.
یەکێتی بەچەکی دەستور بەرگری لە مافەکان دەکات
راشیگەیاند: گرنگە لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بتوانین
رێژەیەکی زۆری دەنگ و کورسی بەدەستبهێنین،بۆ ئەوەی لە بەغدادەوە بەگوڕو تینێکی زۆرترەوە بەشوێنپێی جەنابی مام جەلال و بەڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ، کاندیدەکانی یەکێتی کە
سەردەکەون هەنگاو دەهاوێژن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی، کە ئەویش ئەوەیە
لە بەغدادەوە بە چەکی دەستور و بەهێز و ئیرادەی یاسا و سەروەری دەستورەوە داکۆکی
لە مافەکانی گەلی کورد دەکەین، هەروەک چۆن لە رابردوودا ئێمە بە تەنگ کێشەکانی
هەرێمی کوردستانەوە بووین،ئەمجارەش بەگڕو تینێکی زیاترەوە
لە بەغدادی پایتەختەوە بتوانین وەبەرهێنان لە سەنگ
و پێگەی یەکێتی بکەین بۆ ئەوەی چارەسەری تەواوی کێشەکان بکەین.
ساڵح عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد: لە رابردوودا بە خەباتی دیپلۆماسی و بەهێزی
یەکێتی توانرا پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک دابنرێت و کۆتایی بە پارێزگاری خۆسەپێن
بهێنرێت، هەروەها یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕێندرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەگەر
یەکێتی بەهێزتر بێت و سەرکەوتوو بێت،ئەوا تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە هەرێم
و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە سەرکەوتوو دەبن.
سەرۆک بافڵ کێشەی مووچەی چارەسەرکرد
هەر پەیوەست بە پێگە و هێزی یەکێتی لە بەغداد و سەرکەوتنی لیستەکەی،سۆزان
مەنسور کەرەم کاندی ژمارە 24 لە لیستی 222
ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەوەی لە رابردوو بینیمان کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان بوو، ئەوەی چارەسەری کرد سەرۆک بافڵ بوو، لەم چەند رۆژەی
رابردوودا جارێکی دیکە هەوڵیدایەوە کە مووچە لەکاتی خۆیدا بێت.
مادەی 140 بە یەکێتی جێبەجێدەکرێت
راشیگەیاند: جێبەجێکردنی مادەی 140
لە بەغدادەوە دەکرێت و ئەمەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەیوەندی باشی لەگەڵ
لایەنە سیاسییە عیراقییەکان دەتوانێت ئەم مادەیە جێبەجێ بکات، کە هێشتا لەمپەری
لەبەردەمدایە، ئێمە لە رابردوودا پەیوەندی باشمان لەگەڵ لایەنەکاندا هەبووە،ئێستاش
بەهێزترمان کردووە، ئەم پەیوەندییەش دەخەینە خزمەتی جێبەجێکردنی مافەکانی کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان.
ئەرکە گەورەکان بەیەکێتی دەکرێت
سۆزان مەنسور ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان
بە ئەرکی خۆمان دەزانین و منەتی تێدا نییە، ئەمە بۆچوونی سەرۆک بافڵە، بۆیە ئەرکە
گەورەکان بە یەکێتی دەکرێت و بەهێزبوون و سەرکەوتنی یەکێتی خزمەت بە تەواوی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات لە هەرێم و ناوچە کوردستانییەکان.
پارێزگاری کەرکوک ئاسانکاری بۆ هێزە سیاسییەکان دەکات
سۆزان مەنسور روونیشی کردەوە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیچ کات کەرکوک
و ناوچە کوردستانییەکانی جێنەهێشتووە و جێناهێڵێت، هەروەها بەهۆی رێبوار تەها
پارێزگاری کوردی کەرکوک کە یەکێتییە هێزە سیاسییەکان گەڕانەوە،بۆیە ئەوە پارێزگار
بوو ئاسانکاری بۆ کردن.
سەرۆک بافڵ قسەی ناخی خەڵک دەکات
ئاراس عابید ئەکرەم، کاندیدی ژمارە 22 لە
بازنەی سلێمانی لەسەر لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەست بە هێز و
سەرکەوتنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند:کاتێک سەرۆک بافڵ یان کاک قوباد هەر قسەیەک دەکەن،ئەوا
ناخی جەماوەری کوردستان و لایەنگر و هەڤاڵانی یەکێتییە و کۆکراوەی هەموویانە،
ئێستا هەمووان بە یەکدەنگی هەوڵ بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەدەن و سەرکەوتنی یەکێتیش واتە سەرکەوتنی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە تەواوی گەلەکەمان، کاک قوباد خۆی سەرکردەیەکە کە
بە کردار هەوڵی پێشکەشکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری دەدات.
یەکێتی قەرەبووی زیانە مادی و گیانییەکانی خەڵک دەکاتەوە
ئاراس عابید دووپاتیشی کردەوە:بەهەوڵ و
ماندووبونی پەرلەمانتارانی یەکێتی بوو کە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
تێپەڕی،ئەمجارەش بۆیە یەکێتی دەیەوێت کاندیدەکانی بەهێزەوە بچنە بەغداد بۆ ئەوەی قەرەبووی
زیانە مادی و گیانییەکانی خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری ئەنفال و سەرجەم چین و
توێژەکانی زەرمەندی تاوانەکانی رژێمی پێشوو بکەنەوە، بۆیە ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بەهێز و سەرکەوتوو بێت، ئەوا قوت و ژیانی هاووڵاتیانی کوردستان پارێزراو
دەبێت بە هەموو چین و توێژەکانەوە.
کاندیدەکانی یەکێتی گوزارشت لە هەموو چین و توێژەکان دەکەن
راشیگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی تیمی ئەمجارەی یەکێتی
لێکۆڵینەوەیەکی ورد کراوە و هەموویان کەسانی بەهێز و بەتوانان و هەر یەکەیان هەڵقوڵاوی
چین و توێژێکن و بە کۆدەنگی دەتوانن چەپکە گوڵەکەی مام بن و داواو ویستی خەڵکی
کوردستان بەدەستبهێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروشمەکان هیچ کات و
لە هیچ سەردەم و قۆناغێکدا تەنها وشە نەبوون، بەڵکوو نەخشەڕێگە و بەڵێنن بوون،
رەنگدانەوەی ئەو واقیع و حەقیقەتە بوون میللەتەکەمانی تێیدا ژیاوە،ئەمجارەش دروشمی هێزی تۆین لە بەغداد پەیامێکە بۆ دەنگدەرانی کوردستان، کە دەڵێت ئێمە
دەنگی ئێوەین لە ناوەندی بڕیاردا، بە هێزە هاوبەشە عیراقییەکانیش دەڵێت ئێمە
شەریکی راستەقینەین، نەک میوان لە عیراقدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

