ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەندرا
کوردستان 11:35 AM - 2025-10-14
PUKMEDIA
زانکۆلاین
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی راگەیاند و بەپێی راگەیاندنەکەش، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکاری وێژەیی و زانستی لەزانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، هاوکات خوێندکاران دەتوانن لەم لینکەوە https://general.regayzanko.com/student/ ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە.
لە 100%ی خوێندکارانی پۆلی 12 لەزانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون
ئەمڕۆ 14ی10ی2025، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند و تێیدا، د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن لە 100%ی خوێندکارانی پۆلی 12 لەزانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، هیوادارین هاوکاری بکرێین تابتوانین ساڵانە سەرجەم خوێندکارەکانمان لە زانکۆ و پەیمانگەکان جێگە بکەینەوە و مافی ئەوەیان بدەینێ لەهەرێمی کوردستان دریژە بەخوێندن بدەن.
دواتر لەکۆنگرەکەدا، د. خەتاب ئەحمەد شێخانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن 54 هەزار و 278 خوێندکار داواکارییان پێشکەشکردووە، کە لەو ژمارەیە 45 هەزار و 717 خوێندکاریان دەرچووی ساڵی 2025ن و 8 هەزار و 561 کەسیشیان دەرچووی ساڵانی رابردوون.
راشیگەیاند: پلانی وەرگرتن 65 هەزار و 476 هەزارە، کە هەزار کورسی زیاترە لەپلانی ساڵی رابردوو، هاوکات 14 هەزار و 731 کورسی بەتاڵ ماون، کە جارێکی دیکە خوێندکاران دەتوانن هەلی بەشداریکردنیان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورسییانە هەبێت.
د. خەتاب ئەحمەد شێخانی ئاماژەی بەوەشکرد: كۆی وەرگیراوان بۆ زانستی و وێژەیی 50 هەزار و 862 دەرچووە، كە 44 هەزار و 339 كەسیان دەرچووی ئەمساڵن و شەش هەزار و 523 كەسیان دەرچووی ساڵی رابردوون.
رۆژی 23ی9ی2025،
پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆكانی
هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ (57980) دەرچووى
(زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ
زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (42257) دەرچوو لە بەشى زانستى، (13826) دەرچوو
لە بەشى وێژەیی، (1327) دەرچووى ئامادەیی پیشەیی، (570) دەرچووى خوێندنگە
نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و
(پارالێڵ) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) لە (16) زانکۆى حکومى لە
هەرێمى کوردستان پێشکەشدەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە
12:27 PM - 2026-03-21 -
لە ماوەى هەفتەیەکدا نرخى ئۆنسەیەک زێڕ 500 دۆلار دادەبەزێت
12:04 PM - 2026-03-21 -
سلێمانی.. بەمزوانە بەردی بناغەی دوو پرد دادەنرێت
10:57 AM - 2026-03-21 -
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
06:50 PM - 2026-03-20
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە
کوردستان 12:27 PM - 2026-03-21 -
لە ماوەى هەفتەیەکدا نرخى ئۆنسەیەک زێڕ 500 دۆلار دادەبەزێت
جیهان 12:04 PM - 2026-03-21 -
سلێمانی.. بەمزوانە بەردی بناغەی دوو پرد دادەنرێت
کوردستان 10:57 AM - 2026-03-21 -
له یادى راپهڕینى كهركوكدا
کوردستان 10:16 AM - 2026-03-21 -
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20






.jpg)
دابەزێنە

