riklam

ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی بەڵێنەکانی دەکاتە کردار

کوردستان 08:16 PM - 2025-10-13
جێگری سەرۆکی یەکێتی نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی یەکێتی

جێگری سەرۆکی یەکێتی

رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بەجێبەجێکردنی بەرنامەو ڕێنماییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەجیا لەگەڵ بازنەی چوارچراو شێخ محێدین کۆبووەوە و رایگەیاند: یەکێتی بەڵێنەکانی دەکاتە کردار.

لەکۆبوونەوەکەدا ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەیبەوەشکرد: پێویستە سەرجەم بازنەکانی یەکێتی بانگەشەیەکی سەردەمیانە لەچوارچێوەی کەمپەینی هەڵبژاردنی یەکێتیدا بەڕێوەببەن و سەرکەوتن بۆ لیستی ٢٢٢ تۆماربکەن.

جێگری سەرۆک باسیلەوەشکرد: یەکێتی بەڵێنێک نادات نەتوانێت جێبەجێی بکات و کاندیدە دەرچوەکانی یەکێتی، بەڵێنەکانی کاتی بانگەشە دەکەنە کردار و کار بۆ بەدیهێنانی داوا ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵک دەکەن.

PUKMEDIA











ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket