riklam

سەرۆك بافڵ لە بەغدادەوە هێزی تۆ دووپاتدەکاتەوە

کوردستان 09:48 AM - 2025-10-13
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژاردن

وەك هەمیشەو لەئێستادا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە بەغدادە.

رۆژی11ی10ی5025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغداد و لەسەر چەند پرسێكی هەنوكەیی تایبەت بە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و چەند سەركردەیەكی دیكەی عیراق كۆبووەوە، هاوكات كۆبوونەوەكانی بۆ ئەمڕ‌ۆش بەردەوام دەبن.


چارەسەری ریشەیی پرسی بودجەو مووچە بەرنامەی یەكێتییە 


د. نەرمین مەعروف، كاندیدی ژمارە 12 لەسەر لیستی 222 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی سلێمانی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: سەردانە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد و هەوڵەكانی تیمی یەكێتی و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسیردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەت بووە.

راشیگەیاند: سەردانەكەی ئێستای سەرۆك بافڵ بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ رێككەوتن و گفتۆگۆكردنە لەسەر چارەسەری ریشەیی پرسی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان كە بەرنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، جگەلەوەی سەرۆك بافڵ داوای خێراكردنی رێكارەكانی ناردنی مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان و یەكخستن و رێككردنەوەی لەگەڵ عیراق و دوورخستنەوەی قوتی خەڵكی لە ململانێ سیاسییەكان كردووە.


جوڵە دیپلۆماسییەكانی سەرۆك بافڵ درێژكراوەی هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلالە 


یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دروشمی (هێزی تۆین لە بەغداد) ی هەڵگرتووە، چونكە بەردەوام داكۆكیكاری مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی خەڵك بووە، جوڵەو هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵ-یش بۆ بەغداد بە هۆكاری چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەزانرێت.


د. هێرش رەسوڵ، كاندیدی ژمارە 5 لەسەر لیستی 222 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی سلێمانی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: سەردانەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد، زنجیرەی هەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییەكانێتی كە درێژكراوەی هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلالە  كە رۆڵی گرنگی هەبووە لەعیراق و ناوچەكەدا، بێگومان جوڵە و هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ جێی دڵخۆشی خەڵكی كوردستانە، چونكە هەمیشە هۆكارێك بووە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغداد.

راشیگەیاند: لەئێستاشدا كە دۆخەكە هەستیارەو لەبەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقداین، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دروشمی (هێزی تۆین لە بەغداد) ی هەڵگرتووە، چونكە لەئێستا و رابردووشدا هەر یەكێتی داكۆكیكاری مافە دەستووری و نەتەوەیی و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە لە بەغداد و لە داهاتووشدا بە گڕ‌وتینێكی زیاترەوە بەردەوام دەبێت.




یەكێتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنەكان دەخاتە خزمەتی خەڵكەوە


سەردانەكانی سەرۆك بافڵ بۆ بەغداد و دەستكەوتەكانی وایكردووە خەڵك یەكێتی بەهێزی داكۆكیكاری خۆی بزانێت، هاوكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بەغدا بەچەقی ستراتیژی پەیوەندی و چارەسەركرنی كێشەكان دەزانێت و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عیراق دەخاتە خزمەتی خەڵكی كوردستانەوە.

د.ئەحمەد كەركوكی، كاندیدی ژمارە 6 لەسەر لیستی 222 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی كەركوك، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: سەردانە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەلمێنەری دروستیی ئەو دروشمەیە كە یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵی گرتووە كە بریتییە لە (هێزی تۆین لە بەغداد)، هاوكات بەڵگەی ئەوەیە كە لەرابردووشدا هەوڵی جدددی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد داوەو هەمیشە یەكێتی خۆی بە نوێنەر و پارێزەری خەڵكی كوردستان دەزانێت و تەنها هێزە كە دەتوانێت مافەكانیان وەربگرێتەوە.

راشیگەیاند: سەردانەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەغداد و راگەیاندنی ناوەڕ‌ۆك و ئەنجام و دەستكەوتی كۆبوونەوەكانی وایكردووە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان متمانەی تەواویان بەتواناكانی سەرۆك بافڵ و تیمەكانی یەكێتی لە بەغداد و كەركوك و هەرێمی كوردستان هەبێت و بەهێزی داكۆكیكاری خۆیانی بزانن.

د. ئەحمەد كەركوكی، ئاماژە بەوەشدەكات: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەغداد بەچەقی ستراتیژی پەیوەندی و چارەسەركرنی كێشەی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەزانێت و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عیراق دەخاتە خزمەتی خەڵكی كوردستانەوە، هاوكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڵێنێك نادات كە جێبەجێی نەكات، بەڵكو ئەوەی دەیڵێت جێبەجێ دەكات، چونكە پێیوایە بەڵێنی گەورە و بێبنەما خەڵكی بێهیوا كردووە.


سەرۆك لەبەغداد-ە

رۆژی شەممە 11ی 10ی 2025، سەرۆك بافڵ بەمەبەستی چاودێریكردن و جێبەجێكردنی رێككەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغداد و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەكان لە بەردەمیداو بەئامانجی زیاتر لێكنـزیككردنەوەی هەردوو حكومەت و خێراكردنی رێكارەكانی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان و یەكخستنی لەگەڵ عیراق، گەیشتە بەغدادی پایتەخت و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق،  د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، نوری مالیكی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی هاوپەیمانیی تەقەدوم، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم، ئەبو كەرار ئەلفرێجی، ئەمینداری گشتیی حیزبی فەزیلە و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبووەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket