سه‌رۆك بافڵ له‌به‌غداده بۆ ناردنی مووچه‌ی دوومانگ به‌زووترین كات
کوردستان 12:35 PM - 2025-10-12
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
سه‌رۆك بافڵ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلول له‌به‌غداده‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ‌دا هه‌یه كه بێگومان ئه‌ویش به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ بووه، هیچ مووچه‌یه‌كی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نافه‌وتێت.
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستنان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا سه‌رۆك بافڵ له به‌غداده بۆ پرسی ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلول به‌زووترین كات، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراقدا رێكبكرێته‌وه‌و له‌داهاتوودا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌یه‌ك كاتدا مووچه وه‌ربگرن.
راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كه‌له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ‌دا كراوه، هیچ مووچه‌یه‌كی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نافه‌وتێت و دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامی ده‌بێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی یاسایه‌كی نوێی بودجه له‌په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ناو رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه، جێبه‌جێكردوه‌و هیچ هۆكارێك نییه بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ته‌ئكیدیشیكرده‌وه: له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك بافڵدا بۆ به‌غداد یه‌كێك له‌پرسه‌كان كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق تاوتوێیكردوه، پرسی رێككردنه‌وه‌ی مووچه‌و ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلول بووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌زووترین كات مووچه‌ی مانگی ئاب و پاشانیش ئه‌یلول بنێدرێت، هاوكات مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و 11و 12ه‌ش هه‌ر له‌مساڵدا دابه‌شبكرێت و به‌مه‌ش مووچه‌ی هیچ مانگێكی ئه‌مساڵ نافه‌وتێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

