riklam

ئەنجوومەنى زانکۆی کۆیە سەردانی گڵکۆی سەرۆک "مام جەلال تاڵەبانی"یان کرد

کوردستان 10:04 PM - 2025-10-11
وێنەیەکى سەردانەکە راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

وێنەیەکى سەردانەکە

سەرۆک مام جەلال

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.د محمد حسیب صدیق لە ڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی کۆیەدا سەردانی مەزاری دامەزرێنەری زانکۆی کۆیە خوالێخۆشبوو سەرۆک  "مام جەلال تاڵەبانی"یان کرد.

ڕۆژی شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025ی زایینی کە وەک ڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە ناودێرکراوە بە مەبەستی ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی دەستپێشخەریی مێژووییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری زانکۆی کۆیە، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.د محمد حسیب صدیق سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانییان لە شاری سلێمانی کرد.

سەرۆک "مام جەلال" تاڵەبانی ناوێکی دیار و ئەستێرەیەکی درەوەشاوەی مێژووییی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و هاوکات ڕۆڵی ناوبراو لە جێخستن و دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک و سەردەمییانە لە کوردستان و عیراقی نوێ بەرچاوە هەروەها "مام جەلال" وەک ڕێبەر و سەرکردەیەکی بەئەزموون و دووربین لە گرینگی و پێویستی هەبوونی دامەزراوە ئاکادیمییەکان بۆ نەتەوەیەکی مافخوراوی وەک کورد باش ئاگادار بوو هەربۆیە لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنە و هەنگاوێکی بوێرانەدا لە ڕێکەوتی 11ی تشرینی یەکەمی 2003ی زایینی زانکۆی کۆیەی وەک یەکەمین زانکۆی دەرەوەی ناوەندی پارێزگاکان دامەزراند.

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە 22مین ساڵیادی ئەم دەستپێشخەرییە گرینگ و پڕبەهایەدا تاجەگوڵینەی ڕێزلێنانیان لەسەر گڵکۆی خوالێخۆشبوو سەرۆک "مام جەلال" تاڵەبانی دانا و هاوکات باوەڕمەندی خۆیان بە پاراستنی ئەم ئەمانەتە مێژووییە دووپات کردەوە و پەیمانی بەردەوامیی کار و چالاکیی شوێندانەریان بۆ بەرەپێشبردنی زیاتری زانکۆی کۆیە و کۆمەڵگەی ئاکادیمیی کوردستان دا.

PUKMEDIA 






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket