ئەمڕۆ رۆژی زانکۆی کۆیە و بەخشینی دکتۆرای فەخرییە بە مام جەلال
کوردستان 03:04 PM - 2025-10-11
ئەرشیف
بەخشینی بڕوانامە بە سەرۆک مام جەلال
سەرۆک مام جەلال بۆ
کردنەوەی زانکۆی کۆیە ماڵەکەی خۆی پێشکەشی زانکۆکە کرد و خۆیشی بەردی بناغەی دانا،
لێپرسراوانی زانکۆکەش رایدەگەیەنن: سەرۆک مام جەلال هۆکاری سەرەکی کردنەوەی
زانکۆکە و پیشخستنی بوو، بۆیە بە شانازییەوە دکتۆرای فەخریمان پێبەخشی.
لە ساڵیادی کردنەوەی
زانکۆی کۆیە، لێپرسراوانی زانکۆکە باس لە کردنەوەی زانکۆکە دەکەن و لەو نێوەندەشدا
باس لە خەمخۆری سەرۆک مام جەلال دەکەن، کە زۆر مەبەستی بوو زانکۆکە لە شارەکەی حاجی
قادری کۆیی بکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو لەمپەر و کێشەکانی لەبەردەم کردنەوەی
زانکۆکە لابرد.
دانانی بەردی بناغە کراوەتە رۆژی زانکۆ
د. وەلی مەحمود سەرۆکی پێشووتری زانکۆی کۆیە لە لێدوانێکیدا بۆ PUKMEDIA ی ئاماژەی بەدیاریکردنی رۆژی زانکۆ و سەرەتای کردنەوەی زانکۆکە کرد و رایگەیاند:هەموو زانکۆیەک لە سەرانسەری جیهاندا رۆژی دامەزراندنی دەبێتە رۆژی بیروەری و رۆژێکی گرنگ بۆ زانکۆکە، لەو رۆژەدا یادی ئەو کەسانە دەکەنەوە کە هاوکار و پاڵپشتیان بوون و خەڵاتیان دەکەن،چونکە هۆکارێک بوون بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی زانکۆکە، ئێمە ئەو رۆژەمان دیاریکرد کە بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆک مام جەلالەوە دانرا، کە رۆژی 11ی10ی2003 بکەینە رۆژی دامەزراندنی زانکۆکە.
سەرۆک مام جەلال ماڵەکەی خۆی بە زانکۆ بەخشی
پەیوەست بە بەخشینی دکتۆرای
فەخری بە سەرۆک مام جەلال، د. وەلی ئاماژەی بەوەکرد:ئێمە لە ئەنجومەنی زانکۆ
بڕیارماندا کە بیرۆکەی بەخشینی دکتۆرای فەخری بە سەرۆک مام جەلال گەڵاڵە بکەین،چونکە
دامەزرێنەری زانکۆکە بوو، ماڵەکەی خۆی لە کۆیە پێشکەشی زانکۆکە کردبوو، ئەمە جگە
لەوەی کەسایەتییەک بوو کە خزمەتی زۆری بە یاسا و مافی مرۆڤ کردووە،ئەوە بوو لە
رێگای خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە رەزامەندی بنەماڵەکەیمان وەرگرت.
سەرۆک مام جەلال خۆشحاڵ بوو بە بەخشینی بڕوانامەکە
لەبارەی رۆژی بەخشینی بڕوانامەکەش رایگەیاند: بۆ بەخشینی بڕوانامەکە رۆژی 8ی10ی2015، سەردانی ماڵەکەیمان کرد لە دەباشان،چونکە بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە نەیتوانی بێتە زانکۆ، هەرچەندە نەیدەتوانی قسە بکات، بەڵام خۆشحاڵی بە روخسارییەوە دیاربوو، هاوکاری دەکردین بۆ لەبەرکردنی رۆب و جل وبەرگەکان،دواتر لە رێوڕەسمێکدا دەقی بڕوانامەکەم خوێندەوە و بڕوانامەکەمان پێشکەش کرد، ئەو رۆژە بۆ زانکۆی کۆیە رۆژێکی مێژوویی بوو، رۆژی دواتریش لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەراسیمی دەرچوان بە شاشەیەکی گەورە خودی رێورەسمەکە پێشکەشکرا.
سەرۆک مام جەلال هەموو داواکارییەکانی پەسەند کرد
د. نەبەز مەجید لە بارەی
هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال بۆ کردنەوەی زانکۆکە و زاڵبوون بەسەر لەمپەرەکان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: بۆ کردنەوەی زانکۆکە، سەرۆک مام
جەلال داوای هیمەتی لێکردین، بۆ ئەوەی پێکەوە زانکۆی کۆیە لە شارەکەی حاجی قادر
دابمەزرێنین، کە گوێبیستی داواکاریی و فەرمانەکەی مام جەلال بووین، هەوڵی جدیمان
دا و بە پشتیوانی سەرۆک مام جەلال لە ماوەیەکی کەمدا زانکۆکەمان دامەزراند،چونکە
هەر داوایەکمان هەبووایە راستەوخۆ رەزامەندی لەسەر داواکارییەکانمانی دەدا.
بۆ کردنەوەی زانکۆ دوو پلان جێبەجێکرا
پەیوەست بە پلانیان بۆ
کردنەوەی زانکۆکە و پێشخستنی د. نەبەز ئاماژەی بەوەکرد کە دوو پلانیان داناوە و
لەو بارەیەشەوە رایگەیاند: ئێمە بۆ کردنەوەی
زانکۆکە دوو پلانی سەرەکیمان دانا، یەکەمیان راکێشانی مامۆستای پسپۆڕ بوو،
دووەمیشیان دانانی ژێرخانی زانکۆ بوو، واتە هەم کەرەستەی مرۆیی و هەم مادی بۆ
دابین بکەین، لەمپەر و کێشە زۆر بوو لە دابینکردنی بودجە، مامۆستای پسپۆڕ،بەڵام
هەر لەگەڵ کردنەوەی زانکۆکە، ئێمە بەوردی راسپاردەکانی سەرۆک مام جەلالمان جێبەجێکرد
و توانیمان بەهۆیەوە لەمپەرەکان تێپەڕێنین، توانیمان چەندین مامۆستا لە
زانکۆکەکانی هۆڵەندا و فەرەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و بەغداد
و موسڵ دابین بکەین و لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان 11 کۆلێژ دابمەزرێنین لەگەڵ 28
بەشی زانستی.
زانکۆی کۆیە لە ئێستادا
پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە سەنتەرێکی گەورەی زانستی و ساڵانە
هەزارەها خوێندکار خوێندن لە بەشە جیاوازەکانی تەواو دەکەن، ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ
کردنەوەی هەر راوەندێکی خوێندنی باڵا، پێشوازی لە خوێندکارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر
و دکتۆرا دەکەن و لە چەندین بواری زانستی و زمانەوانی و زانستە مرۆڤایەتییەکان
بڕوانامەی باڵایان پێدەبەخشن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

