هێزی تۆین له به‌غداد واتای چییه؟
کوردستان 02:20 PM - 2025-10-11
PUKMEDIA
هێزی تۆین له به‌غداد
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک هەمیشە لەسەنگەردا بووە
بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و بەکرداریش
سەلماندوویەتی، دروشمی ئەمجارەشی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، کە بە لیستی ژمارە 222 بەشداریکردووە ( هێزی تۆین لە بەغداد)ە، بەواتای
هێزی تۆین لەبەغداد بۆ ئارامی و خۆشگوزەرانی و پارێزگاریکردن لە مافە شایستە
داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەپێی دەستوور، کە ئەمەی لەڕابردووشدا بەکردار سەلماندووە
و دووپاتیکردووەتەوە چارەسەری کێشەکانی میللەتەکەمان لە بەغداد تەنها بە یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان دەکرێت.
سەرۆک بافڵ: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باشه
سه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان به دروشمی (هێزی تۆین له به‌غداد) رۆژی 6ی10ی2025 بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنی بۆ خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێكردو سیاسه‌ت و
به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ چوار ساڵی ئاینده له‌به‌غداد روونكرده‌وه كه ده‌توانێت چی
پێبكرێت.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا
رایگه‌یاند:ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی یه‌كێتی له به‌غداد كاری بۆ ده‌كات ته‌نها مووچه
نییه، به‌ڵكو سیاسه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه و هه‌وڵی یه‌كڕیزی ته‌واوی
ناوماڵی عیراقی ده‌دات، هه‌روه‌ها رێز له ده‌ستووره‌كه‌ی ده‌گرێت و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی
ده‌دات بۆیه كێشه‌كانی عیراق ته‌نها به یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت
ناوه‌ندی بڕیاری له ناو گه‌لی هه‌رێم و عیراقدا بێت و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ش
ناتوانێت وه‌ك ئێمه له‌به‌غداد داوای مافی خه‌ڵك بكات و بۆئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:
ئه‌وه سوتفه نییه كه هه‌ر كه‌سێك كێشه‌یه‌كی هه‌بێت راسته‌وخۆ له‌ده‌رگای یه‌كێتی
ده‌دات هه‌مووان ده‌زانن كه ته‌نها یه‌كێتی ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و
له به‌غداد قسه‌ی ده‌خوات، بۆیه چه‌ند یه‌كێتی له‌به‌غداد به‌هێزتر بێت ژیانی خه‌ڵك
باشتر ده‌بێت و ئامانجمان ته‌نها خزمه‌تی خه‌ڵكه و له‌و پێناوه‌شدا یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی
فراوانی هه‌یه بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری هه‌یه
به‌رزان محه‌مه‌د
كاندیدی ژماره 3 له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتی بۆ ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
ژماره‌یه‌ك كاندیدی به‌هێز و پسپۆڕی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كاندید كردووه كه
ئامانجیه‌تی ببێته هێزی خه‌ڵك له به‌غدا.
وتیشی: هێزی خه‌ڵك
ده‌بین له به‌غدا له‌بواره‌كانی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و باشتركردنی بژێوی ژیانی
خه‌ڵك هه‌روه‌ها شه‌ڕده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان به‌پێی ده‌ستوور، هه‌روه‌ها
یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری هه‌یه كه له‌به‌غداوه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان
بكات و ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بچینه به‌غدا كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها به یه‌كێتی دەکرێت
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه
ناسح جابر عه‌لی كاندیدی ژماره 3 له‌سه‌ر
لیستی یه‌كێتی له پارێزگای كه‌ركوك به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌ڕابردوودا
یه‌كێتی سه‌لماندوویه‌تی كه كێشه‌كانی كورد له به‌غدا ته‌نها به خۆی چاره‌سه‌رده‌كرێت
و بووەته هێزی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له به‌غداد كه بێگومان قوڵایی چاره‌سه‌ری
كیشه‌كانمان له به‌غداده به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی له ناوچه جیناكۆكان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:
یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی له رێگه‌ی سه‌رۆك بافڵه‌وه بۆ خزمه‌تی
خه‌ڵكی كوردستان به‌كارده‌هێنێت و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین به‌ڵێ هیزی
خه‌ڵكین له به‌غداد، چونكه لای هه‌مووان ئاشكرایه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها
به یه‌كێتی نیتشتمانی كوردستان ده‌كرێت.
یەکێتی هێزی ناوچە جێناکۆکەکانە لەبەغداد
هاوكات سیروان
جه‌بار خزر كاندیدی ژماره 7 له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی له پارێزگای دیاله به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: هێزی تۆین له به‌غداد كه دروشمی سه‌ره‌كی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق به‌و واتایه دێت هه‌تا یه‌كێتی له به‌غداد به‌هێزتر بێت، كورد زیاتر ماف و
شایسته‌كانی كه له‌ده‌ستوردا هه‌یه ده‌سته‌به‌رده‌كات.
باسیله‌وه‌شكرد:
جیاواز له پارێزگاكانی هه‌رێم ناوچه جێناكۆكان زیاتر پێویستمان به هێزێكی به‌هێز
هه‌یه، كه له‌به‌غداد داكۆكیكارمان بێت و پارێزگاری له مافه‌كانمان بكات بۆ ئه‌مه‌ش
خه‌ڵكی ناوچه‌كه ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌و هێزه ده‌زانن كه
له به‌غداد به‌هێز بێت، بۆیه ئه‌مڕۆ متمانه‌ی ده‌نگده‌رانمان به یه‌كێتی ده‌بێته
هێزی دووه‌م له به‌غداد.
له‌ڕابردوودا
به‌تایبه‌ت چوار ساڵی خولی پێنجەمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یه‌كێتی ئه‌وه‌ی
سه‌لماندووه كه تاكه داكۆكیكاری مافه‌كانی خه‌ڵكه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین
جار و ته‌نانه‌ت له مانگێكدا چه‌ند جارێك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدادی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه سیاسییه‌كان
و به‌رپرسه باڵاكانی عیراق كۆبووه‌ته‌وه و داوای ماف و شایسته داراییەکانی كوردی
كردووه و رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش له مانگی رابردوودا
باشترین نموونه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری‌کرا
10:33 AM - 2025-12-21 -
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاری‌کرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال کاردەکات
11:22 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

