کەرکوک نمونەیەک لە سیاسەتی یەکێتی
بیروڕا 11:21 AM - 2025-10-11
دەلیل جەمال
دەلیل جەمال
بەرەوە شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ دەچین. بەنزیکەیی لە دوو خولی ئەم ئەنجومەنە، کورد پێگە و سەنگی خۆی لە عێراق دیار و دەرئەنجامی باشی هەبوو. پارسەنگی ئەم باشییەش بوون و ئامادەگی مام جەلال بوو لە پێگەی سەرۆککۆمار و هاوکێشەی سیاسی.
هێنانە پێشەوەی کارتی ئابووری سەربەخۆ و ڕیفراندۆم و دواجار ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر کوردی بەیەکجار پەراوێزخست و تا دەهات لە ناوەندی بڕیاری عێراق دووردەخستەوە، بە جۆرێک ئیتر ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و سەرۆککۆمار و وەزیر و هتد.. نەیتوانی هاوکێشەکە ڕاست بکاتەوە، ئەم پێگە و بەرپرسیارییەتیانەی کوردیش بوونە فۆڕم و لەناوەڕۆکدا قودرەتی چارەسەر و تەنانەت ڕێگریشیان نەبوو، بەرانبەر قەرارەکانی بەغداد.
سەرکێشی هەرێمى تا لێواری داڕمان و مایەپووچی برد. دواجار هەمووان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کێشە لەکوێبێت چارەسەریش لەوێیە، بۆ بە دیفاکتۆکردنی ئەم مەقوولەیە، یەکێتی هەوڵی جدیدا، تابتوانێت هەرێم بە ئاراستەی بەغداد ڕێبکات .
ئێستا کە بەرەو خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەچین، پێویستە پشتیوانی درووشمی یەکێتی بکرێت(هێزی تۆین لەبەغدا)
یەکێتی پێشتریش لەگەڵ ئەو دوورکەوتنەوەیە نەبووە، هەمیشە ڕۆڵی نزیک بوونەوەی گێڕاوە، چونکە دەیزانی دواجار هەردەبێت هێزی کورد و پێگەی کورد لەبەغداد بەهێزبێت، چونکە چارەسەر لەوێیە.
بەدروستی لە هەمووکات زیاتر پێویستە یەکێتی لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە ڕابەرایەتی پرسی کورد بکات لەبەغدا، پێموایە بەدەر لە ململانێ و ئەجێندای سیاسی جیاواز زەروورەتە زۆرترین نوێنەری کورد لە چوارچێوەی یەکێتیدا بچنە پەرلەمانی عێراق . چونکە یەکێتی بۆ پرسی کورد ژیرانە و واقعیانە سیاسەتی کردووە. کە ئەمەش هاوکارێکی باش دەبێت بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا.
قۆناغی دابڕانی کورد لە کەرکوک و دواجار کورد بە پارێزگاری کەرکوک ئەو ڕاستیەمان پێدەڵێت، کە یەکێتی دەتوانێت نمایندەیی ڕاست و درووستی کوردبکات، و ئەنجامی سیاسەتی ژیرانەی یەکێتی لە کەرکوک گەواهیدەری قسەکانی ئێمەیە.
کەرکوک بەنمونە.. لە ئێستادا کە پارێزگارێکی کورد هەروەها یەکێتی، توانی تەواوی ئەو هاوکێشانە هەڵوێربکاتەوە، کە ڕۆژگارێک کورد و عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی تر تیر و شمشێریان لە یەک دەسوا. پارێزگارە یەکێتییەکە، لە چوارچێوەی سیاسەتی یەکێتی توانی ڕابەرایەتی قۆناغێکی هەستیاربکات، و لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکان دووبارە پردێکی پەیوەندی درووستکردەوە، بۆ پێکهاتەکانی تری غەیرەکورد، گومانیان هەبوو، جارێکیتر پارێزگارێک بتوانێت بە هاسەنگی خزمەتی کەرکوک و کەرکوکییەکان بکات. ئێستە ڕێبوار تەها توانی وێنەیەکی جوانی خزمەتکردن و دواجار شوناسێکی کوردبوون بۆ خزمەت بخاتە پێش چاوان.
لای یەکێتی پێکهاتە و خزمەتکردنیان تەنها دروشم نییە، بەڵک و ڕوئیا و دنیابینی و سیاسەتی ڕوونی یەکێتییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن، پڕیەتی لەو ڕاستەڕێ و چەمکە کرداری و تیۆریانەی کە پێماندەڵێت، پێویستە هێز بدرێتە یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکان.
بۆ ئەم ڕابەرایەتییەش یەکێتی ئەوی باڵای کردووەتە ڕابەری دانوستان و ڕێککەوتن و دواجار چارەسەر. وە پێویستە کەرکوک بە بچوکراوەیی عێراق ببینین، عێراق پێویستی بەو جۆرە دنیابینی و سیاسەتەیە کە لە کەرکوک جێبەجێ دەکرێت، دەسەڵاتێک بۆ خزمەتی هەموان بە جیاوازی نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەوە. بۆ ئەم خواستەی گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی پێویستە هێز بدرێتە یەکێتی و سەرۆکەکەی ئەمەش پێویستی بە داماڵینی ململانێی بچوکە و دوورکەوتنەوە لە تابلۆ گەورەکە تا بتوانین وێنەکە بە گەورەیی ببینین،
سەرۆکی یەکێتی لە ماوەی ڕابردوودا و دانوستان و ڕێککەوتن ، گفتوۆگۆکانی ئەو ڕاستییەمان لا ڕوونتر دەکاتەوە، کە ئەم قۆناغە پێویستی بە یەکێتییەکی بەهێز و سەرۆکەکەیەتی، لە بەغدا، چونکە پەیوەندییەکانی یەکێتی و دۆستایەتییەکانی لە سەردەمی مام جەلالە و تا بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت، کورد و هەرێمەکەی بەرە و کەناری ئارامی ، دوورکەوتنەوە لە داڕمان و داخزان بپارێزێت، هەرێمێکی بەهێز یەکێتییەکی بەهێزی گەرەکە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

