riklam

بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان داڕما

ئابوری 10:19 AM - 2025-10-11
بیتکۆین reuters

بیتکۆین

ئابووری

سەرۆکی ئەمریکا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر چیندا داڕمانی گەورەی توشی بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکانی وەک بیتکۆین و هاوشێوەکانی کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سزای نوێی ئابوری بەسەر چیندا سەپاند و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی خستە سەر بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەشێوەیەک نرخی یەک بیتکۆین لە 121 هەزار و 692 دۆلارەوە دابەزی بۆ 109 هەزار و 690 دۆلاری ئەمریکی ئەمەش زیانی گەورەی بەو کەسانە گەیاندووە کە لەوبوارەدا کار دەکەن و بەشێکی زۆری سەرمایەیەکەیان دراوی ئەلیکترۆنییە.

میدیا ئابورییە جیهانییەکان باسلەوەدەکەن: سزاکانی ترەمپ تەنها کاریگەری خراپی بۆ سەر بیتکۆین نەبووە، بەڵکو تەواوی دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە بەهاکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو لەدەستداوە و بەشێکیان بوونەتە هۆی مایەپوچ بوونی ئەو کەسانەی مامەڵەیان پێوەدەکەن.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت شەوی 10 لەسەر 11ی 10ی 2025 دۆناڵد ترەمپ بڕیاری سەپاندنی سزای گومرگی بەڕێژەی 100٪ بەسەر چیندا سەپاند.  

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket