riklam

سەرۆک بافڵ: زانکۆی سلێمانی جێی شانازیمانە

کوردستان 05:30 PM - 2025-10-10
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ زانکۆی سلێمانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەم دەستکەوتە گرنگە زانستییە کە بۆ جاری دووەمە زانکۆی دایک بەدەستی دەهێنێت مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەکمانە.

دەقی پەیامەکە..

لە دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرۆک، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی سلێمانی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق. 

ئەم دەستکەوتە گرنگە زانستییە کە بۆ جاری دووەمە زانکۆی دایک بەدەستی دەهێنێت مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەکمانە و شانازییەکی دیکەیە بۆ سلێمانی. 

بەڵێنتان پێدەدەم وەک هەمیشە لەگەڵتانبم بۆ پێشخستنی زانکۆی سلێمانی، چونکە ئێوە بە ئاستە بەرزەکەتان سەری ئێمەتان بەرزکردووەتەوە. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket