ئاسۆ مامهند: ئارامی و خزمهتگوزاری و پێكهوهژیان بهڵێنی جێبهجێكراوی یهكێتییه
کوردستان 03:52 PM - 2025-10-09
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بۆ ناساندنی کاندیدانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ناحیەی پردێ-وە دەستی پێکرد، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی شارەکە و لایەنگرانی یەکێتی.
ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدین رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بەڵێنماندا بە پشتیوانی دانیشتووانی شارەكە دەسەڵات بۆ كورد دەگەڕێنینەوە و لە ناویشیاندا بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوە بوو بە دەنگی خەڵكی كەركوك و جەماوەری یەكێتیی، توانیمان سەركەوتن بە دەستبهێنین و پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دیاری بكەین.
وتیشی: نەیارانمان پێیانوابوو، جارێكی دیکە پۆستی پارێزگاری كەركوك نادرێتەوە بە كورد و بەتایبەتی بە یەكێتی، بەڵام بەپشتیوانی و هەوڵی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنەرەكانمان لە بەغداد، بەڵێنەكانمان وەك خۆی جێبەجێكرد، بۆیە داوام لە هاووڵاتییانی کەرکوک هەیە لە رۆژی دەنگداندا سندوقەكان سەوز پۆش بكەن و بە دەنگەکانیان زۆرترین نوێنەری یەکێتی بنێرنە بەغداد، بۆ ئەوەی هەمیشە سەرقافڵە بین و یەکێتی بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی كاروانی ئاوەدانی بۆ كەركوك و دەوروبەری.
باسی لەوەشكرد: هەمووان شاهیدن دوای دانانی پارێزگارێکی کورد لە پشکی یەکێتی توانیومانە زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری بگەیەنینە سەرجەم دانیشتووانی شارەكە و بە تایبەتی گەڕەكە كوردییەكان، لەبەرئەوەی لە سەردەمی پارێزگاری پێشوودا بە تەواوی گەڕەکە كوردییەكان لە خزمەتگوزاریی بێبەشكرابوون، بەڵام ئێستا بە هەوڵی پارێزگار، پرۆژەكان گەیەندراونەتە هەموو شوێنەکان و بەردەوامیش دەبین.
پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان
یەکێتی لە کەرکوک ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردن کردووە و رۆژانە تیمی تایبەت لە شارەکە سەردانی دۆست و لایەنگرانی یەکێتی دەکەن.
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی (ی.ن.ك)، رایگەیاند: یەكێتی لە کەرکوک بە ئارامی و دوور لە تەنگژە دەستی بە بانگەشە كردووە و هانی هاووڵاتییانی شارەکە دەدەین بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیست و کاندیدانی یەكێتی بدەن، بۆئەوەی بتوانین مافی دانیشتووانی كەركوك بە گشتیی و پێكهاتەی كورد بە تایبەتی لە شارەكەدا بپارێزین.
وتیشی: بە هەوڵی پارێزگاری كەركوك کە لە پشکی یەکێتییە، لە ماوەی رابردوودا توانیومانە، كاروانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی بگەیەنینە هەموو ناوچەکانی کەرکوک بەبێ جیاوازی و هەمووان ستایشی خزمەتەكانی پارێزگار دەكەن.
كورد لە كەركوك بە چوار لیست بەشداریی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کردووە و پێكهاتەكانی دیكەش بە چەندین لیستی جیاواز بەشدارن.
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی (ی.ن.ك) دەڵێت: سەرۆك مام جەلال بەردەوام سەردانی كەركوكی دەكرد و سەرجەم پێكهاتەكانی لەسەر یەك مێز كۆدەكردەوە و كەركوكی بە چەپكە گوڵەكە ناوزەند دەكرد، ئێمەش درێژەپێدەری هەمان رێباز دەبین.
ئاماژەی بەوەشکرد: گرنگە نەهێڵین دەنگی كورد بەفیڕۆ بچێت و جەماوەری خۆمان هانبدەین بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە یەكێتی بدەن، بۆئەوەی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی زیاتر روو لە شارەكە بكات.
نەهێشتنی جیاوازی
یەكێتی هەمیشە لەگەڵ جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی خۆیدا بووە، ئەو بەڵێنەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی رابردوودا بە جەماوەرەكەی و خەڵكی كەركوكیدا، بە دروستکردنی ئیدارەیەکی حەکیمانە بۆ شارەکە جێبەجێی کرد و کارەکانی لە واقیعی شار و شارۆچكەكاندا رەنگیداوەتەوە.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە بازنەی کەرکوک، رایگەیاند: لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پێشوودا لەلایەن نەیارەكانمانەوە موزایەدەكی زۆر بەسەر خەڵكی كەركوكدا دەكرا و بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان بە دانیشتووانی شارەكەدا، بەڵام لە پاش هەڵبژاردن هیچیان نەكرد، بەڵام لە ماوەی ساڵی رابردوودا كە وەك پارێزگاری كەركوك لە پشکی یەکێتی دەستبەكاربووین زۆرترین پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەك (ئاو، ئاوەڕۆ، كۆنكرێتكردن، قیرتاوكردن و كارەبا)مان، گەیاندووەتە سەرجەم گەڕەكانی كەركوك و دەوروبەری و بەڵێن دووپات دەكەینەوە، وەك چۆن لە رابردوودا بەبێ وەستان خزمەتمان كردووە بەردەوام دەبین و رووبەڕووی هەموو ئەو ئاڵنگارییەکان دەبینەوە.
وتیشی: لە ماوەی ساڵی رابردوودا بەردەوام بەرگریمان لە مافی گشت پێكهاتەكان كردووە بەبێ جیاوازی و بەردەوام بووین لە خزمەتكردنی ئەو گەڕەكانەی كە بێبەشكرابوون لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، چونكە ئیدارەی پێشوو جیاكارییەكی زۆری لە نێوان گەڕەكەكاندا دەكرد لەڕووی گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆیان، ئێمە هاتین و ئەو جیاكارییەمان نەهێشت.
كارکردن بۆ خۆشگوزەرانی كەركوكییەكان
رێبوار تەها سەرۆكی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە بازنەی کەرکوک رایگەیاند: بەڵێمانداوە كەركوك بكەینە نموونەی خاوێنترین شار لەسەر ئاستی پارێزگاكانی دیكەی عیراق، چونكە لە سەردەمی ئیدارەی پێشوودا خۆڵ و خاشاك كەركوكی تەنیبوو، بەڵام ئێستا شتێك بەناوی خۆڵ و خاشاك نەماوە و خەریكی جوانكردنی كەركوكین، لەگەڵ ئەوەشدا هەستی هاووڵاتیبوونمان بۆ خەڵكەكەی گەڕاندەوە و كاری جدیمان لەپێناو خۆشگوزەرانی خەڵكی شارەكەدا كردووە، سەرباری نەبوونی بودجەی پێویست لە بەردەم ئیدارەی ئێستای كەركوكدا، لەو کاروانی خزمەتگوزارییە بەردەوام دەبین.
وتیشی: كاری جددیمان كردووە بۆئەوەی كۆمپانیا بیانییەكان بهێنینە كەركوك و پرۆژە جێبەجێ بكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتركردنی دۆخی ئابووری و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان لە شارەكەدا، لەگەڵ ئەوەشدا دامودەزگاكانی دەوڵەتمان رێكخستەوە، بە دەنگ و متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كەركوك بۆ یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا لە خزمەتکردنیان بەردەوام دەبین و نامانەوێت چیتر ژیانی كەركوكییەكان وەك رابردوو پڕبێت لە ململانێ و نەهامەتی و ناخۆشی، لەبەرئەوەی لە زیانی هاووڵاتییانە و ئیدارەی ئێستای كەركوك كاری جددی كرد بۆ گەڕاندنەوەی پێكەوەژیان لەنێوان پێكهاتەكانی شارەکەدا.
رێبوار تەها دەڵێت: داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان دەكەم لە رۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٢٢ و كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن، بۆ ئەوەی ئەم ئیدارەیەی ئێستای شارەکە بەردەوام بێت لە خزمەتكردنیان.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

