riklam

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

جیهان 09:13 AM - 2025-10-07
بەرهەمهێنانی نەوت میدیاکان

بەرهەمهێنانی نەوت

نرخی نەوت

ئەمڕۆ 7ی10ی2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیادا بە جێگیری مایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە خولی پێشوودا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

لە بازاڕەکاندا هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 23 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 65 دۆلار و 70 سەنت، هەروەها نەوتی خاوی تەکساسیش 21 سەنت بەرزبووە و هەر بەرمیلێک گەیشتە 61 دۆلار و 90 سەنت .

هەردوو جۆری نەوتەکە لە خولی پێشوودا بەرێژەی زیاتر 1% بەرزبوونەوە،ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، ڕووسیا و هەندێک لە بەرهەمهێنەرانی نەوت، بڕیاریاندا لە مانگی تشرینی دووەمەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان بە ڕێژەی 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکەن.
هاوپەیمانی ئۆپێک+ کە ڕووسیاش لەخۆدەگرێت، ڕایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی نزیکەی 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات، بەمەش پارێزگاری لەو ڕێژە کرد کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ئەنجامی دابوو، ئەم هەنگاوەش بازرگانانی دڵنیاکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket