بەڕێوەچوونى یەکەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى "سەرۆک جەلال تاڵەبانى" بەردەوامە
کوردستان 11:02 AM - 2025-10-04
راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى
وێنەیەکى کۆنفرانسەکە
ئەمڕۆ شەممە 4ى10ى2025 بۆ دووەمین رۆژ و کۆتا
رۆژ بەڕێوەچوونى یەکەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى "سەرۆک جەلال تاڵەبانى"
، لە زانکۆى سلێمانى بەردەوامە.
دووەمین رۆژى کۆنفرانس، تایبەتە بە توێژینەوە
زانستییەکان، کە لەسەر ئاستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتین و هەر توێژەرێک کاتى پێدەدرێت،
بۆ خستنەڕووى تویژینەوەکەى و پاشان گفتوگۆى زانستى دەربارەى توێژینەوەکە ئەنجامدەدرێت.
محەمەد سەید گوڵ، ئەندامى لیژنەى ئامادەکارى
زانکۆکان و ئەندامى لیژنەى هەڵسەنگاندنى زانستى توێژینەوەکان، رایگەیاند: ئەمڕۆ 20
توێژینەوەە تاوتوێ دەکرێت، بە پێنج پانیڵ، لە پێنج هۆڵى جیاواز و توێژینەوەکان بە
زمانى کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى پێشکەشدەکرێن.
ئاماژەى بەوەشدا: لە توێژینەوەکاندا مێژووى
خەباتى سەرۆک مام جەلال، پەیوەندییەکانى سەرۆک مام جەلال لەگەڵ وڵاتان، کاریگەرى
سەرۆک مام جەلال لە پڕۆسەى ئاشتى تورکیا، سەرۆک مام جەلال لە ئەرشیفەکانى ئەمریکا
و چەند بابەتێکى دیکە کە هەمووى دەربارەى مێژوو و خەبات سەرۆک مام جەلالە، لە رووى
سیاسى و ئابورى و دیبلۆماسییەوە باسدەکرێن.
زانیارى دەربارەى پانێڵەکان
یەکەمین پانێڵ توێژینەوە ئینگلیزییەکانى تێدا
تاوتوێدەکرێت، کە لە هۆڵى B سەعات 9 بۆ 10 بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەرى پانێڵ د.سۆما نەوزادە و توێژەرەکانیش
بریتین لە، د.سەرهێڵ بۆهدان، د.ئەنجیلکا پۆبێدۆنۆستسیڤا، د. هیوا خالید، لیلى
کاسرین هندى و تایلۆر نەسیم ستۆن.
دووەمین پانێڵ توێژینەوە کوردییەکانى تێدا
تاوتوێدەکرێت، کە لە هۆڵى C سەعات 10 بۆ 11:45 بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەرى پانێڵ د. سۆران حمە
ئەمینە و توێژەرەکانیش بریتین لە، م.ى. پەیمان عوسمان ، پ.د سامان حوسێن، د.دڵشاد
عومەر و د. رۆستەم جەبار.
سێیەمین پانێڵ توێژینەوە عەرەبییەکانى تێدا
تاوتوێدەکرێت، کە لە هۆڵى D سەعات 10 بۆ 11:45 بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەرى پانێڵ پ. د. ئیبتسام
ئیسماعیلە و توێژەرەکانیش بریتین لە، م. ئاسیا قەدرى، د. خەمیس عەرەبى، د. موهەنەد
عەلى، د. ئازاد عەبدولواحید، م. سامان شکور و د. یاسین شور.
چوارەمین پانێڵ توێژینەوە کوردیەکانى تێدا
تاوتوێدەکرێت، کە لە هۆڵى E سەعات 10 بۆ 11:45 بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەرى پانێڵ پ.ی.د. یۆهان
عوسمانە و توێژەرەکانیش بریتین لە، پ.ى.د. رەنجدەر محەمەد، د. نەوزاد عەلى، د.
سەردار حسێن، م.ى. عەدنان ئەحمەد و م.ى. هەڤاڵ ئازاد.
پێنجەمین پانێڵ توێژینەوە بە زمانە
جیاوازەکان تاوتوێدەکرێت، کە لە هۆڵى F سەعات 10 بۆ 11:45 بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەرى
پانێڵ د. ئازاد مەجیدە و توێژەرەکانیش بریتین لە، د. جەواد فەقێ، سامى قادر،
د.ئیسماعیل عوسمان، م.ى. ئیمان لوقمان، د. فەلاح حسێن و د. سیڤان سەعید.
دواتر لە سەعات 12 بۆ 1 لە هۆڵى کۆنگرێس
بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر توێژەراندا دابەشدەکرێت و خوێندنەوەى راسپاردەکانى
کۆنفرانس لە لایەن پ.د. محەمەد ئەمین دەخرێتەڕوو.
یەکەمین رۆژى کۆنفرانس
دوێنێ هەینى 3ى10ى2025 لەیادی هەشت ساڵەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالیەکەمین رۆژى یەکەمین کۆنفرانسی زانستی "سەرۆک مام جەلال" لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونى سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و خانمى یەکەمى عیراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و نوێنەرى سەرۆککۆمارى عیراق و نوێنەرى سەرۆکوەزیرانى عیراق و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق د. موحسین مەندەلاوى و چەندین بەرپرس و کەسایەتى حکومى و حزبى و مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێوەچوو.
لە یەکەمین رۆژى کۆنفرانسدا پرۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد سەرۆکى زانکۆى سلێمانى، لەوتارەکەیدا ئەوەى روونکردەوە: کاتێک زانکۆى سلێمانى لە ساڵى 1981 دەرگاى بە رووى خوێندکاران و ستافى ئەکادیمى و فەرمانبەرانیدا داخرا، سەرۆک جەلال تاڵەبانى خەونى بوژانەوەى ئەم زانکۆیەى لە دڵى خۆیدا هەڵگرت و هەوڵى بەردەوامى پێدا، لە ساڵى 1991 لەگەڵ هەموو ئاڵۆزى و کێشمەکێشى سیاسى و ئاڵنگارییە ئابورییەکانى ئەو دەمە، مام جەلال وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکان تەواوى پشگیرى خۆى بۆ دووبارە کردنەوەى زانکۆى سلێمانى خستەگەڕ و دواجار خەونى گەڕانەوەى زانکۆى دایک بۆ شارى سلێمانى هێنایە دى و لە ساڵى 1992 جارێکى دیکە دەرگاى زانکۆى سلێمانى بەرووى زانست و زانستخوازاندا کرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

